🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
چۆنێتیی بەکارهێنانی کوردیپێدیا
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-08-2019
📆25-08-2019
📆24-08-2019
📆23-08-2019
📆22-08-2019
📆21-08-2019
📆20-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅26 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,349) پەڕتووک|||
📅 25-08-2019
باکووری کوردستان
- بەرخودانی ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە رۆژی حەوتەمدایە. هەدەپەییەکان دیسانەوە و سەرلەنوێ لە شەقامی لیسەی ئامەد کۆبوونەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەلام ئەمینی، کوڕی محەممەد، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی سنووریی نەنووری ئەم شارستانە، گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە. ناوبراو خاوەن منداڵ
📅 25-08-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ژینگە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ڕەحمەت حەکیمی نیا
چالاکوانێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی مەریوان بوو، رۆژی 25-08-2018 لە ئەنجامی کوژاندنەوەی ئاگرێک لە سنووری مەریوان کە بەهۆی تۆبپارانی سوپای پاسدارانەوە کەوتبووەوە، گیانی لەدەستدا.
👫 ڕەحمەت حەکیمی نیا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ڕەحمەت حەکیمی نیا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەریف باجوەر - چیا بێ تۆ هەتیوە!
چالاکوانێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی ناسراو بوو، رۆژی 25-08-2018 لە ئەنجامی کوژاندنەوەی ئاگرێک لە سنووری مەریوان کە بەهۆی تۆبپارانی سوپای پاسدارانەوە کەوتبووەوە، گیانی لەدەستدا.
👫 شەریف باجوەر - چیا بێ تۆ هەتیوە!
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەریف باجوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەمەی فەرەج
ماوەیەک یاریدەدەری جەلال تاڵەبانی بووە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی.
کاکە حەمەی فەرەج کەسایەتیەکی ناسراوی شاری هەڵەبجە کە پێشمەرگەیەکی دێرینەو ئێستا یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەم پیاوە چەندین پرۆژەی خێرخوازی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەسەر ئەرکی خۆی و هەندێکیش لەسەر بوجەی ئیدارەی گشتی حزبەکەی لەشاری هەڵەبجە ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی قبوڵ بکات لەمیدیاکانەوە ئەم کارە خێرخوازیانەی باس بکرێت و بەدیاربکەوێت.
حەمە فەرەج لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی پیر محەمەد لە شاری هەڵە
👫 حەمەی فەرەج
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەمەی فەرەج
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 359,997 | وێنە 54,447 | پەڕتووک PDF 10,349 | فایلی پەیوەندیدار 33,339 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,854 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
☂️ یانەی کوردی میدیا | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
میدیا بۆ خزمەتی و تێکڕای ئەندامەکانی جالیەی کورد لە هۆڵەندە دامەزراوە و بۆ ساتێکیش لە خەم و گرفتەکانیان دانەبڕاوە.
لە پێش دامەزراندنی میدیادا، لە وڵاتی شانشینی هۆڵەندە ساڵی 1989 پێویستی خەڵکی کورد لە تاراوگە، وای کرد بیر لەوە بکرێتەوە، نێوەندێک هەبێت کوردەکانی لە دەور کۆبێتەوە و رێکیان بخات و ئیش و کارەکانیان رۆژانە و پێداویستییەکانیان، کە بە هۆی زمان نەزانین نەشارەزاییان لە رووی هەڵسوکەوت داب و نەریتی ئەم وڵاتە (هۆڵەندە)ەوە دروست ببوو رابپەڕێنێت، لە دوای کارەساتی کیمیا بارانی هەڵەبجەهەڵەبجە و ئەنفال، کوردێکی لە جاران زیاتر روویان لە هۆڵەندە کرد، زۆربەشیان لە ئەمستردام جێگیر بوون و Jonker huis (خانوی پەناهەندە) یان دابوونێ. ئەو کاتە 100 تا 150 کوردێک دەبوون، ئەو تازە هاتووانە پێویستیان بە رێنمایی و هاریکاری کردن بوو، پێش دامەزراندنی میدیا برادەرانی پێش تر هەرێکە لە جێگەی خۆیەوە، یارمەتی ئەدان، بەڵام پێویستیەکان رۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبوو، خەڵکی تاکە کەس نەیدەتوانی فریا بکەوێت، هەرچەندە ئەو کاتە مەڵبەندی رۆشنیری ئەمستردامیش هەبوو هێشتا فریا نەدەکەوت، بۆیە لەسەر دەستی چەند پێشمەرگەیەکی شۆڕشی نوێ لێرەش بیر لە دامەزراندنی رێکخراوێکی میدیا کرایەوە، بێ گومان دروشم و رێبازی میدیا رۆژبەڕۆژ بە گوێرەی پێویستییەکانی کۆمەڵگای کورد گۆڕاوە، ئێستا میدیا تەنها لە ئەمستردام بەشی نییە، ساڵی 1992 لە شارەکانی رۆتردام و ساڵی 1995 لە خرۆنیگن ساڵی 1997 لە دێڵفت، و پاشان لە ئوترێخت و لیواردن ئەنیشخدەی و هەنگەڵۆ بە گوێرەی زیاد بوونی ژمارە و فراوان بوونی کۆمەڵگای کورد لە هۆڵەندە، گۆڕانکاریەکان پێویستی کرد، میدیای سەرتاسەریش ساڵی 2000 وەک پلاتفۆڕمێک دروست بکرێت، کە ئەنجومەنی ژنان و ئەنجومەنی گەنجانیشی لە خۆ گرت، پاشان هەوڵ بۆ دروست بوونی میدیا لە چەند شارێکی دیکەش دراوە، میدیا لە خزمەتی هەموو گروپ و توێژەکانی کورد دابووە لە هەموو تەمەنەکانیەوە، لە هۆڵەندە ئەوی پێویستی بە رێنمایی و پشتگیری و یارمەتیدانی میدیا بووبێت، هەر لە پیر و ژن و منداڵ و گەنج و تازە هاتوو یان لە مێژ بێت لە هۆڵەندە بێت، یارمەتی دراون لە لایەن ئەم رێکخراوەوە یارمەتیان دەدات.
رێکخراوێکی مەزنی وەک میدیا لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ زۆرن هەموو ئەو سەربازە نادیارانە، کە لە پشت پەردەوە، لە یەکەم رۆژەوە کاریان تێدا کردووە، وەک مۆم سووتاون و رووناکیان بۆ دەور و بەرەکەیان هەبووە، رەنگە بە چەند وشەیەک نەتوانرێت حەقی خۆیان پێبدرێت. بۆیە بۆ کاتێکی دی هەڵدەگرین.
میدیا ساڵانە ئەگەر دوو کۆبونەوەی گشتی سەرتاسەری ساز نەکردبێت، ئەوا یەک کۆرسی چڕ و پڕی کادرانی لە یەکێک لە ناوەندە ناودارەکانی کۆرس پێدان سازکردووە و هەر لەوێش هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرپەرشتی ئەنجام دراوە، لیژنەی شارەکان ئەندامەکانیان خۆیان لە ناوخۆیاندا، دەستەی سەرپەرشتی هەڵدەبژێرن و کە پێک دێن لە 3 یان 5 ئەندام، بە ئۆتۆماتیک دووان لە لیژنەی شارەکان ئەندامی لیژنەی سەرتاسەرین.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا تا ئێستا تەنها میدیای ئەمستردام فەرمانبەری رەسمی خۆی هەبووە، ساڵی 1992 و 1993 بەڕێزان بەختیار شەمەییبەختیار شەمەیی و سەردار عەبدولڕەحمانسەردار عەبدولڕەحمان و لە ساڵی 1997 ەوە دوو فەرمانبەری دیکەی بۆ دامەزرا، ئاراس کەمال تا ساڵی 2000 بەردەوام بوو (سەردار فەتاح ئەمینسەردار فەتاح ئەمین) یش لە ساڵی 1994 ەوە وەک خۆبەخش و پاشان لە 1997 ەوە تا 2008 وەک فەرمانبەر کاری لە میدیادا کردووە، خاتوو جوان عومەریش لە ساڵی 2000 تا 2004 وەک فەرمانبەری رەسمی لە میدیادا دامەزرا.
کارو چالاکیەکانی میدیا فرەن لێرەدا بەڕاگوزەری باسی هەندێکیان دەکەین. سەرەتا میدیا بڵاوکراوەی زانیاری بەخشین (معلومات)ی پەخش دەکرد، لە شێوەی برۆشورە (نامیلکە)، لە بارەی باج و تەندروستی و سیستەمەکانی ژیان و گوزەران و بڕیارەکان دەربارەی پەنابەران و خۆپاراستن و نەخۆشیەکان، وەک ئایدز و سیستەمی چۆنێتی وەرگرتن و یارمەتی بۆ خوێندن و رەگەزنامە و لە هەمان کاتدا، لە پێشکەش کردنی ئەم زانیاریانە بە هۆی هەفتانە کۆڕ یان کۆبونەوەی وەرزی و بانگکردنی کادری پسپۆڕ و تایبەتمەند بۆ گێڕانی کۆڕەکان، سەرباری ئەم چالاکییانە کۆڕ و کۆبونەوە و شەوچەرەی کوردی و گەشت و سەیران رێکخستن بۆ هەموو گروپەکان و سەردانی ئۆردوگاکانی پەنابەران، جگە لە کۆڕی رۆشنیری و ئەدەبی و مێژوویی، ئەمانە باسکردنی هەندێک لە چالاکییەکانی میدیا و ساڵانە بە گوێرەی نەخشە و پلان پێش ساڵی نوێ رێک دەخرێن و لە کۆتایی ساڵیشدا راپۆرتی چالاکی ساڵانە ئامادە دەکرێت.
کۆمەکی دارایی یانە لە ئابونەی ساڵانەی ئەندامان، کەمێک لە باری گرانی دارایی و ئەرکی سەرشانی میدیا سوک دەکات، کۆمەکی دارایی شارەوانی سوبسیدی ساڵانە بە گوێرەی چالاکییەکان، کە لەگەڵ پلانی کاری ساڵانە werkplan دەبێت پێشکەش بکرێت، کە کۆی تێچوونی چالاکیەکان و تێکڕای خەرجییەکان بۆ ساڵەکە رێک دەخرێت و هەموو ساڵێک پێش 15/10 دەبێت پێشکەش شارەوانی کرابێت، ئەگەر متمانەیان بە ناوەڕۆکی داواکارییەکت کرد، بە گوێرەی سیاسەتی خۆیان، بڕێک پارە بۆساڵەکە دەبڕێتەوە، میدیا تا کۆتایی ساڵی 2002 کۆمەکی ساڵانەی خۆی بە رێک و پێکی وەرگرتووە، هەموو ساڵێک پێش داواکردنی کۆمەکی ساڵی ئایندە، راپۆرتی دارایی کە لە لایەن ژمیریارێکی رەسمی باوەڕ پێکراوەوە دەبێت پێشکەش بکرێت، چۆنێتی و شێوەی خەرکردنەکانیش بە بەڵگەوە پێشکەش شارەوانی دەکرێت. لە ساڵی 2003 ەوە سیاسەتی شارەواندیەکان گۆڕاون و بە زەحمەت، دەتوانرێت وایان لێ بکرێت، کۆمەکی رێکخراوەی بێگانەکان بکەن. کارگێڕانی میدیا تا ئەمڕۆ توانیویانە، لەسەر داهات و پاشەکەوتی چەند ساڵی پێشوو بەردەوامی بە چالاکییەکان بدەن، بەڵام بە گشتی سیاسەتی هۆڵەندە بەرانبەر بێگانە و پەنابەر بە تایبەتی گۆڕا، ئەوە پێش روخانی سەدامیش بووە، بێگومان میدیاش هەمان ئەو سیاسەتی گۆڕانە دەیگرێتەوە، بۆیە میدیاش بە شێوەی کارکردنەکانیاندا چونەتەوە و سیاسەتی خۆیان گۆڕێوە.
وەکو پێشتر ئاماژەمان پێدا، کار کردنی میدیا لەسەر پاشەکەوتی ساڵانی پێشوو چالاکییەکان تا ساڵی 2004 ژیاوە، پێویستە لێرەدا باسی هاتنە ناوەوەی کۆمەڵێک گەنجی چالاک و چاپوکی وەک مەبەست جەعفەر و بەختیار بەکریش بکەین، کە لە ساڵی 2000 ەوە وەک هەوێنی دروستکردنی ئەنجومەنی گەنجانی میدیا هاتنە ناوەوە و پاشان بوونە دەستەی سەرپەرشتکاری میدیای ئەمستردام و سەرتاسەریش، هەر ئەوان بە پشتگیری میدیا توانیان یەکەم چەکەرەی دروست بوونی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ناو میدیاوە سەر پێدەربێنن. پاشان هەر ئەوان ئەو بارگرانیە مادەیەی سەرشانی رێکخراوەکەیان گرتە ئەستۆی چالاکیە نەبڕاوەکانیان، لەو مێژووە بەدواوە لە جاران زیاتر بە ئاقارێکی دیدا میدیابە کار و خزمەت بەردەوام بووە، سستیەکی ئەوتۆ بە کارەکانمانەوە دیار نەبووە، رەنگە لە ساڵانی ئایندەدا ئەگەر کۆمەک دەست نەخەین، ئەوسا تووشی پەکخستنی کاروچالاکییەکان بین، بەڵام لە زۆر لاوە هەوڵ و جوڵەی ئەم رێکخراوە بە هۆی ئەنجومەنی گەنجانەوە بەردەوامە و بە هیمەتی ئەو دەستە گەنجەی لە لیژنەی میدیادان پەکمان ناکەوێت.
جێگەی باسکردنە میدیا چەند لای خەڵکی کورد ناسراوە، بێگومان، لای دامودەزگا و رێکخراوە هۆڵەندییەکان زیاتر ناسراوە لە زۆر بواردا، پرس و راو راوێژمان پێدەکرێت، بۆ نمونە میدیا ئەندامی رێکخراوی VON خودی پەناهەندەکان و SMS ە و لە ساڵانی سەرەتایی دروست بوونیدا، بە کارتێکردنی برادەرانی لیژنەی میدیا زمانی کوردیش وەک زمانەکانی تر لە وەرگێڕانی وەزارەتی دادا بۆ ئەنتەرڤیوی پەناهەندە کوردەکان، بە رەسمی ناسێنرا، لە کۆبونەوەکانی پەڕڵەمان و ئەنجومەنی شارەوانییەکان سەبارەت بە پەناهەندە و بێگانەکان، هەمیشە وەک رێکخراوێکی متمانە پێکراو بانگێشتن دەکرێن.
میدیا لە مەسەلە چارەنوسسازییە هاوبەشییەکانی کورددا هەمیشە بەشداری بەرچاوی کردووە و لە یادەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال، و یادی شەهیدانی دەستی تیرۆر و بانگەشە بۆ هەڵبژاردەنەکانی هەردوو جارەکە، رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە، وەک ئازادی و مافی تاکەکەسیش، ئەوانەی لە ناو لیژنەکانی میدیادا کار دەکەن بۆیان هەبووە رەنگی تایبەت و بیروبۆچوونی خۆیان هەبێت.
هەمیشەمیدیا تەنها وەک کورد و بۆ کورد کاری کردووە. بێگومان شەڕی ناوخۆ برینێکی قوڵی کردۆتە دڵی هەموو کورد، دەتوانین بڵێن میدیا نەیهێشتووە ئەو کاریگەییە بە چالاکیەکانیەوە دیار بێت.
زۆری و هەمە چەشنەیی رێکخراوە کوردیەکان لە تارواگە لایەنێکی تەندروستی ناو کۆمەڵگای کوردە، بەڵام پێکەوە چالاکی نەکردن و نەگونجان بێگومان سستی و لاوازی بە جالیەی کورد دەبەخشێت ورێکخراوەکان بەرەو پوکانەوە دەبات و هیچی بۆ خۆی پێناکرێت. خۆمان نایڵێین بە شاهیدی هەموو خەڵکانی کورد پشگیری هەموو رێکخراوە کوردیەکانی دی کراوە و تەنانەت یارمەتی و رێنمایی دامەزراندنی هەندێ رێکخراویش دراون و لە هۆڵەکەیشدا کۆبونەوە و چالاکی بۆ ساز کردوون، ئەگەر پێویست بکات هەموو ئەو کارانە ئەرشیف کراون.
ئەگەر سیاسەتی کوردی و حیزبە سەرەکیەکان کۆک و تەبا بن لە کارکردندا پێکەوە، تەنها لە ململانێی باشترین کارکردندا گەشە و پێشکەوتن بە کۆمەڵگا دەبەخشن، ئێمەش بەشێکین لەو کۆمەڵگایە و پێشکەوتن دواکەوتنمان بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و بۆ ئەوان کار دەکەین.
ئەوی گرنگ بێت و پەیوەندی بە کاروچالاکییەکانی تری میدیاەوە هەبێت، دوو بڵاوکراوە لەم رێکخراوەوە پەخش دەکرا دەنگی میدیا وەک رۆژنامە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی میدیا و تا ئێستا 10 ژمارەی لێ دەرچووە، گۆڤاری میدیاش تا 17 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە، میدیا ی رۆتردام تا ساڵی 2007 بەردەوام بووە زیاتر لە 125 ژمارەی پەخشنامەی بێواری مانگانەی بڵاوکردۆتەوە بە 16 لاپەرەِ، کە کاک هیوا سەرهەنگ سەرپەرشتی دەکات.
لە ساڵی 2000 ەوە میدیای ئەمستردام و رۆتردام و ئەنیشخدەی تا ئەمساڵ خوێندگای فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵان بەردەوام بووە، میدیای ئەمستردام ئێستە دوو گروپی فێربوونی مۆسیقای هەیە بەسەرپەرشتی مامۆستا نامدار قەرەداخی خاوەنی قوتابخانەی نامۆ.
نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت میدیا ئەرشیف و کتێبخانەیەکی تا رادەیەک دەوڵەمەندی خۆی هەیە و چەندین خوێندکاری کورد و هۆڵەندی وەک سەرچاوە سوودیان بۆ خوێندنەکەیان لێی وەرگرتووە. تا ئێستا جگە لەو نامیلکەی زانیاریبەخشینانەش. چەند کتێبێکی باشی لەسەر ئەرکی خۆی چاپ و بڵاوکردۆتەوە وەکو چیرۆکی هەڵەبجە نوێژی منەهەڵەبجە نوێژی منە 1992 نوسینی ئەندازیار عومەر عینایەتعومەر عینایەت، جینۆسایدی گەلی کوردجینۆسایدی گەلی کورد لەبەر رۆشنایی یاسای تازەی نێودەوڵەتاندا- 1997 نوسینی د. مارف عومەر گوڵمارف عومەر گوڵ، چەند نامەیەک لە زیندانی فاشییەکانەوە 1994، کەتەلۆکی هونەرمەند وەهبی رەسوڵوەهبی رەسوڵ و چەند وتارێک 2003.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📩 نامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | نامەیەکی بەڕێز سەردار فەتاح ئەمین دەربارەی یانەی کوردی میدیا و ژیان و کارنامەی خۆی لە 11-11-2009

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو🤵 مەدەنی
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 11 2009 11:42PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 27 2018 9:40AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,054 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.122 KB Nov 11 2009 11:42PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

یانەی کوردی میدیا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-11-2009
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار شەمەیی
2.👁️سەردار فەتاح ئەمین
3.👁️مارف عومەر گوڵ
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست222,201%61.72
هەورامی61,567%17.10
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,416%15.67
عربي9,698%2.69
کرمانجی - کوردیی باکوور4,697%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,779%62.99
👫 کەسایەتییەکان24,912%6.92
📕 پەڕتووکخانە21,675%6.02
🏰 شوێنەکان18,832%5.23
✌️ شەهیدان18,534%5.14
💬 پەند و ئیدیۆم11,119%3.08
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,139%2.81
📝 بەڵگەنامەکان4,868%1.35
🚼 ناوی کوردی4,852%1.34
📷 وێنە و پێناس4,847%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,698%1.30
📖 کورتەباس2,221%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,515%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,144%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان68%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری92
📈 ئامار11
⁉️ ئایین و ئاتەیزم842
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی506
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید206
📖 بیبلۆگرافیا118
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام64
⛑ پزیشکی - تەندروستی85
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە113
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک402
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد721
📖 دەروونناسی103
📜 راپۆرت179
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی776
📖 رۆمان582
☢ زانست76
🌐 زمانەوانی و رێزمان381
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی13
🎭 شانۆ / شانۆگەری178
📘 فەرهەنگ183
🤔 فەلسەفە / هزر297
🏕 گەشتنامە81
🔎 لێکۆڵینەوە226
📖 مافی مرۆڤ11
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,021
🎶 هونەری88
🔣 هەمەجۆرە618
🌼 هەڵبەست901
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی70
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت307
⚖ یاسایی140

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,544 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574