لە زمانی خۆیەوە:
ناوی تەواوم (خدر فەتاح حوسێن)ە، خەڵکی گوندی #قامیش#م سەربە شارەدێی #ماوەت#. لەساڵی 1955 لە گوندی قامیش لەدایکبووم. تا پۆلی شەشەمی سەرەتاییم خوێندووە، تەواوم نەکردووە. پاشان لە سلێمانی نیشتەجێ بووینه.
لە ساڵی 1981 چەکی پێشمەرگایەتیم هەڵگرت و لەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#دا تا کۆتایی 1985 لەسنووری تیپەکانی (47) و تیپی (37)ی شارباژێڕدابووم. لەپێشدا لە ڕێکخستندا ئیشم دەکرد، بەڵام پاشان لەبەشی عەسکەری یەکسەر کردیانم بە فەرماندەی مەفرەزە. بەر لەوەی واز لە پێشمەرگایەتی بهێنم وەکو پلە جێگری فەرماندەی کەرت بووم، بەڵام لەوکاتەدا بڕیار وابوو بکرێم بە فەرماندەی کەرت. جێگری عومەر چاوشین کەڵەکنی بووم، شەهید عومەر چاوشین. دوایی گواستمیانەوە بۆ کەرتەکەی کەمال شێخە کە لەوکاتەدا لەلایەن یەکێتییەوە زیندانی کرابوو. بەوجۆرە منیان کرد بەلێپرسراوی ئەو کەرتە تایەکێکی تری بۆ دادەنێن. کەواتە خۆم بەڕەسمی نەبووبووم بەفەرماندەی کەرت. لەمانگی یانزەی 1985دا من و ئەوانەی لەگەڵمابوون تەسلیم بە حکومەت بووینەوە. پاشان بوومە فەرماندەی مەفرەزە خاسە.