ساڵی 1885، لە شارۆچکەی #ڕواندز# هاتۆتە دنیاوە. مەعروف جیاوک لە ڕووداوە سیاسییەکانی نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردووی کوردستاندا وەک ڕۆشنبیرو تێکۆشەرێکی گەورەی کورد ناوێکی دیارە. لە یانەی (سەرکەوتن) دا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوەو وەک شەخسییەتێکی خاوەن ئەزموونیش بە ئەندامی پارلەمانی ئێراق هەڵیژێردراوەو چەندین هەڵویستی جوامێرانەی لە دانیشتنەکانی پەڕڵەمان دا نواندووە. لە حیزبی هیوا و حیزبی سەربەخۆیی کوردستان (1922-1926) دا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە. لە بواری نووسین و لێکۆڵینەوەش دا چوار پەرتووکی ناوازەی پێشکەشی پەرتووکخانەی کوردی کردووە. جیاوک-ی نووسەر و نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر، ڕۆژی #21-1-1958#، لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری بەغدا لە کۆچی دوای کردووە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 319,061 times