📊 بابەت 374,821 | وێنە 59,393 | پەڕتووک PDF 11,085 | فایلی پەیوەندیدار 43,828 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,874
لەم کاتەدا 14 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
📅 07-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای ەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزای 8 ساڵ و 9 مانگی زیندانیی بەسەر جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری ئامەد دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەی دووخرابووە و شارەوانییەکەی لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە دەشتی وەزنێی نزیک گوندی ئاڵواتانی سەردەشت، سوپای پاسداران تەقەیان لە شوانێک بەناوی یوسف ئەحمەدی کردووە و گیانی لەدەستداوە.[2]
- لە 24 کاتژمێردا تەنیا لە سنە و ئیلام و کرماشان 42 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانیش لە رۆژه
👫 ئەوڕەحمانی حاجی مارف
زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەورِەحمانی حاجی مارف)، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمئێستاش لە نێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێرِان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکێش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە.
زانای گەورەمان (ئەورِەحمانی حاجی مارف) لەدوای تەواو
👫 لەتیفی حەمەی مەلا سابیر
لەدایک بووی ساڵی 1957 ی شاری هەڵەبجەیە، ساڵی 1977 پەیوەندی کردووە بەهێزی پیشمەرگەی کوردستانەوە، پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێری مەڵبەندی یەکی یەکێتی بووە و یەکێک بوە لە بریندارەکانی چەکی کیمیاوی و ساڵی 1988 بەناچاری رووی کردۆتە ئێران و دواتر لەساڵی 1991 وە لە وڵاتی ئەڵمانیا جێگیر بووە، لەژیانی تاراوگەش دا لە خەبات دوا نەکەوتوە و لە چوارچێوەی رێکخستنەکانی ئەڵمانیای یەکێتیدا جارێکی تر دەست بەکار. ساڵی 1984 ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆناخان پێکهێناوە و 3 کوڕو کچێکیان هەیە.
بەیانی رۆژی چوارشەمە 09-07-2008 دوای
👫 عەلی عابدی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

عەلی عابدی


فایلی پەیوەندیدار 📂
عەلی عابدی شاعیر و ئاهەنگساز و نوسەر و موسیقار ساڵی 1348 ی هەتاوی لە کوردستان لەدایک بووەولە ساڵی 1364 ی هەتاوی بە شعر و شاعیری چالاکی خۆی دەست پێکردووه و دوای ساڵێک بە هۆی زەوق و بەهرەی خواپێداوی لە بواری موزیکدا وەک ئاهەنگسازێکی بە توانا هاتۆتە گۆرەپانی هونەرو لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بە ناوبانگ بخولقێنێ وهاوکات تا کۆتایی دەیەی شەشتی هەتاوی لە ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەقزسەقز وەکوو شاعیر ئەندام بووه و بواری شعری درێژەداوە. ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 67 تا ساڵی 70ی هەتاوی بەرپرسی ئەنجومەنی موسیقای شاری سەردەشتسەردەشت و لە ئەنجومەنەدا ماوەی 3 ساڵ بە بێ بەرانبەر وەک مامۆستا وانەی موزیکی وتوەتەوه و هاوکاتیش سەپەرشتی تیپی موزیکی ئه و شارە بووە ویەکێک لە بناغەدانەران وگەشەپێدەرانی موزیکی ئەوشارە بووه و تەنانەت یەکەم کەس بووە کە له و سەردەمەدا ئاوڕی بەپەلەی لە قەزییەی کیمیابارانی ئەوشارە داوەتەوه و لە ڕێگەی بەرپاکردنی چەندین بەرنامەی هونەری سەرنجی خەلکی بۆ سەر ئه و تراژیدیایە ڕاکێشاوە.
ناوبراو هاوکات لە نزیک ساڵانی 70 ی هەتاوی ماوەی 2ساڵ سەرپەرشت و ئاهەنگسازی تیپی موسیقای سروە شاری سەقزی لە ئەستۆ بووه و لە ساڵی 73 ی هەتاوی تیپی موسیقای نەکەرۆزی دامەزراندووه و وەکو ئاهەنگسازو سەرپەرە‌ست تائەم ساتەش ڕۆڵی بینیوه و تەواوی پێداویستی و شوێنی پرۆڤه و کەرەسەی پێویست و بەرپرسایەتی ئاهەنگەکان لەسەرشانی خۆی بووه و هیچ لایەنێک یارمەتی نەداوە.
مامۆستاعەلی عابدی لە ناوەڕاستی دەیەی 70 ی هەتاوی چووتە خزمەت (نەمر مامۆستا موجتەبا میرزادە) و لە حوزوری ئەم مەزنە هونەرمەندە دەرس وتەجروبەی بەنرخی موزیکی وەگرتووە و هەروەها ماوەی 26 ساڵیشدا لە فێرگە گشتی و تایبەتیەکاندا دەرسی موزیک دەڵێتەوه و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گەلێک کەس لە سەردەستی ئەم بەڕێزە پەروەرده و ڕاهێنانی هونەریان دیوە.
شایانی باسە کە کاک عەلی عابدی تا ئێستا 4 کتێبی لە بواری موزیکدا بە چاپ وپەخش گەیاندووەکە بریتین لە:
1-(بەتەنیا جێم مەهێڵن) کە وەرزێک لە ئاوازەکانی ئەم هونەرمەندەیەکە ساڵی 2004 زایینی له وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیدارەی سلێمانیسلێمانی چاپ کراوە.
2 – (لەدڵمایه) کۆکراوەی بەرهەمەکانی مامۆستا ڕەشید فەیزنژاد کە لەلایەن کاک عەلی لە سەر ئەرکی خۆی ساڵی 2006 چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
3- (ژیلان)‌ بەرهەمێکی موزیکال بە شعرو نۆت و نەقاشی و گۆرانیەرانیەوە بۆ منداڵان ئامادەی کردووە ساڵی 2012 لە لایەن ئینتشاراتی ئیزێرتۆ چاپ و بڵابووەتەوە.‌
4 - (زایەڵە) 31 گۆرانی کوردی بۆ (تاروسێ تارو سەنتوور) نووسراوەتەوە ساڵی 2013 چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
جودا له و چالاکیانەی ئاماژەمان پێکرا، بۆ دەیان گۆرانی بێژ کاسێتی تۆمار کردووه و گەلێک گۆرانی بێژی وەک : کەمران عومەر، ژاڵە، هێدی قادری، ئومێد مستەفا، عادڵ عەزیز، تارا ڕەسوڵ، دانیال، حامیدعوسمان، نایب منبەری، مەنسور، حسین دانایی، رئوف عوسمانی، شێرزاد حەسەن زادە، ئاوازەکانی ئەم ئاهەنگسازەیان خوێندوەتەوە.
ئه و چالاکییە نمونانەی کە مامۆستا عەلی عابدی وەک یە کەم کەس و ڕچەشکین ئەنجام دراوە بریتین لە:
• یەکەم کەس بووە کارەساتی (کیمیابارانی سەردەشتی) خستوتە رۆژڤەوه و چەندین بەرنامەی تایبەتی بۆ کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت ئەنجامداوە.
• یەکەم کەس بووە کە سروودی (حەڵەبجەی شەهید)ی بۆ کارەساتی حەڵەبجەداناوە.
• یەکەم کەس بووە لەدوای شوڕشی ساڵی 57ی هەتاوی ئێران(ئەنجومەنی موزیکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە.
• یەکەم کەس بووە لە دەیەی 60ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (شعری نوێی) کوردی هێناوەتە ناو موزیکی کوردییەوه و لەسەر شعرە نوێیەکانی سالح سوزەنی – عەبدوڵڵاپەشێو- ڕەفیق سابیر و چەندین شاعیری تر دەیان ئاوازی دروست کردووە.
• یەکەم کەس بووە کە لەساڵی 71 ی هەتاوی کتێبی (موزیکاڵی بە نۆت و شعر و نەقاشی و کاسێتەوە) بۆ منداڵان ئامادە کردووه و 3 کتێبی تریشی لە بوارەکانی دیکەی موزیکدایە بەچاپ گەیاندووە.
• یەکەم کەس بووە بە هەزاران دەردی سەری (ستۆدیو نەکەرۆزی) لە شاری سەقز دامەزراندووە.
ناوبراو جودا لەم چالاکیانە لە دەیان بەرنامەی نەتەوەیدا بەشداری کردووه و لە چەندین شاری کوردستان کۆنسێرتی کردووه و تەواوی ئەوبەرنامانەی بە کێشه و لێ پێچینەوه و وزەخت و فشارێکی لە ڕادەبەدەری ناوەندە فەرهەنگیەکان ئەنجام داوه،(هەروەها لە زانکوکانی ئیسفەهان، هەمەدان، تەورێز، ورمێورمێ، تاران، وە هەروەها لە شارەکانی سنەسنە، سەردەشت، حەڵبجە، بۆ یادمانی حەڵبجە پتر لە 20 جار بە خۆی وتیپەوە بەشداری کردووە).
شایانی باس وهەڵوێستە کردنە کە تەواوی ئه و بەرنامەی کە مامۆستا عەلی عابدی بۆ حەلەبجە و بۆ یادمانی سەردەشت وە بۆ مێهرەجانی منداڵان و بۆ نه خۆشەکانی وگورچیلەوms ئەنجامی داوە بەبێ بەرانبەر بووەوە تەواوی ئەوئاوازانەی داویاتە گۆرانی بێژان بە بێ چاوە ڕوانی و بەرانبەربووە. هەروەها (بۆ ئەم گۆرانی بێژانەش بە بێ بەرانبەر کاسێتی تۆمارکردووە: هێدی قادری، عەبدوڵامەحموودی، مەحەممەد مەحموودی، جەماڵ حەسن نژاد، ڕەحمەت ڕوستەم پوور، محەممەد گۆمانی، فەقێ مینە، ڕەئوف عوسمانی، نایب منبەری، حوسین دانایی، عەلی بینایی، جەلیل مورادی،حەمەکێلەشینی، جەلال کەریمی، کەمەران عومەر، ئومێد مستەفا، سەید محەممەد سەفایی، کەریم خاکی، سەید برایم سەقزی، ساڵح قەدیمی، حسین خاڵدار، جەلیل یوسفی، محەمەد فەیزی،)...
مامۆستا عەلی عابدی خاوەنی زیاتر لە 30 سروودی نیشتمانیە کە بونەتە وێردی زمانی خەڵک و بەشێک لەم سرودانە جاویدان ماونەتەوە، هەروەها لە ساڵی 91 ی هەتاوی ناوبراو موسیقایەکی بێ کەلامی بە ناوی (حەماسه)‌ دروست کردو بڵاوی کردوە کە پێشوازیەکی بێ هاوتای میدیای بێگانه و خەلکی غەیرە کوردەوە ڕوبەڕو بوو.
وە ئەم بەرهەمە توانی ناوبانگێکی جیهانی بۆ ئەم ئاهەنگسازە بەتواناییە بەدەس بهێنێ و بەم کارە ی یارانی دڵخوش و نەیارانی کیش و مات کرد و سەڵماندی هونەرمەندی بەهرەداری ڕاستەقینە ئەگەر کەسایەتی و ئێرادەی پەروەردە بکات بە بێ سەرشۆڕکردن بۆ دەسەڵاتداران و بەدەس کورتی وهەژاریش دەتوانێ جێگای مەزن بە دەس بێنێ و بەرهەمی جاویدان بخولقێنێ وە بێ شک (لەقەبی حماسەسازی کوردستان) بۆ مامۆستا عەلی عابدی پڕ بە باڵایەتی چون تەواوی ژیانی هەر حماسە و فیداکاری وخۆبەخشی بووە لە پێناو مرۆڤ و گەلدا.
تێبینی : مامۆستا عەلی عابدی هەنووکە پتر لە دە کتێبی ئامادەی چاپ و پەخش و ‌زیاتر لە 80 بەرهەمی گۆرانی تۆمارکراویشی ئامادە پەخشە بەڵام لەبەر نەبوونی پشتگیری ماددی مەعنەوی نەیتوانیووە بڵاویان بکاتەوە. شیاوی باسە کە نابراو بەرپرسی تیپی موسیقای نەکەرۆزو بەرپرسی فەرهەنگسەرای نەکەرۆزه کەناوەندێکی ئازادو سەربەخۆیەو‌ ئەم شوێنه بە دەیان کەسی کچ و کور لە شارە جۆراۆجۆرەکانی کوردستانەوە ڕوی تێدەکەن و ناوەندێکی زۆر ئەکتیڤ و چالاکه تائێستا هیچ لایەنێک پشتگیری ماددی و مەعنەوی نەکردووە‌.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی نەکەرۆز

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🎻 موزیکژەن
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2009 4:24PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 12 2018 9:36AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,596 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Nov 6 2009 4:24PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

عەلی عابدی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بەتەنیا جێم مەهێڵن..وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-09-2018
📖 کورتەباس
1.👁️(بەتەنیا جێم مەهێڵن) وتووێژ لەگەڵ مامۆستا عەلی عابدی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574