هونەرمەندی مۆسیقا ژەن بێهزاد پەیامی لە دایک بووی ساڵی 1353 هەتاوی شاری سەقزە و بڕوانامەی لیسانسی ژینگەناسی زانکۆی شاری هەمەدانی ساڵی 1376 هەتاوی هەیە، کە بە هۆی ئەوەی لە بنەماڵەکەیاندا هونەرمەندانی بە توانای وەک “مەسعود پەیامی ” مامۆستای “تومبەگ ” و کاک “رەزا پەیامی” مامۆستای “وێنەکێش ” هەڵکەوتبوون زۆر زوو ئاشناو خولیای سێحری هونەر دەبێ، هەربۆیە لە ساڵی 1364دا دەچێتە خزمەت مامۆستا “رەسووڵ میرازاپوور” و تێکەڵ بە دنیای هونەری مۆسیقا دەبێت و ئامێری “ویڵۆن” وەک سازی، ساز لەگەڵ پەنجەوئەشق وعەلاقەی خۆی هەڵئەبژێرێت.
کاک بێهزاد دوای تێپەڕاندنی دەورە سەرەتایەکانی مۆسیقا دەبێتە ئەندامی چالاکی تیپی مۆسیقای “نیشتمان”ی شاری سەقز بە سەرپەرشتی کاک “فەڕڕوخ موفتی” کە بە هەق لەوساڵانەدا بەرهەمگەلێکی بەسوودیان پێشکەش کرد.
پەیامی ویوڵۆنژەن لە نیشتەجێ بوونی “تیپی مۆسیقای شەهید کارزان” کە ئەوکات زۆربەی هەرەزۆری ئەندامانی ئەو تیپە بە سەر پەرەشتی برایانی مۆسیقا ژەن “دلێر ئیبراهیم وئاراس ئیبرایم “لە شاری سەقز نیشتەجێ بوون کەڵک وەردەگرێ و دەچێتە خزمەت مامۆستا “ئاراس ئیبرایم ” دواتریش لای مامۆستا “دلێر حسەین ” و بەو شێوە پلەکانی سەرکەوتن لە بواری مۆسیقادا یەک لە دوای یەک ئەبڕێ.
ئەم هونەرمەندەی شاری سەقز بەوەیشەوە ناوەستێ و بۆ فێربوونی زیاتر سەرەرای گیروگرفتی زۆری جادەو هاتوچۆو شوێنی حەوانەوە دەچێتە شاری تاران و لە خزمەت مامۆستا “ئەرسەلان کامکار” دەبێتە قوتابی ئەو مامۆستایەو زیاتر شارەزا دەبێت و سەرەنجام دەگەڕێتەوە شاری سەقزو لە ماوەی ژیانی هونەریدا گەلێ چالاکی پێشکەش دەکات کە بەشێکیان بریتین لە :
هاوکاری کونسێرتی خوالێخۆشبوو مامۆستا “برایم خەیات ” کە لە کۆڕەوەکەی بەهاری ساڵی 1991 زاینیدا و کاتی ئاوارە بوونیدا لە شاری سەقز بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێشکەش کرا و داهاتی ئەو بەرنامەیەش پێشکەش بە ئاوارەکانی کوردستانی عێراق کرا.
هاوکاری چەند گۆرانییەکی خوالێخۆشبوو کاک “سدیق زوهری”
بەشداری لە تۆمارکردنی چەند گۆرانی بەرێز “محەمەدئەفشاری”
هاوکاری لە پێشکەش کردنی گۆرانیبێژ کاک “ئێقباڵ تەیفووری”
هاوکاری شریتی سەحەرەی کاک “بێهنام تاهیری”
هاوکاری گۆرانیبێژ “باباشەهابی”
یارمەتی گۆرانیبێژ “سەیدعەلی قورەیشی”
پێشکەش کردنی سی دی هەولێر بە هاوکاری “لاوژەی موکوریان”
پێشکەش کردنی چەند پرۆگرامی هونەری لە وڵاتی سوئێد … بە هاوکاری تیپی لاوژەی موکوریان لە ساڵی 1380 هەتاوی
پێشکەش کردنی چەند بەرنامەی تلوزیۆنی میدیا… لە وڵاتی بلژیک
بەشداری لە فستیواڵی مۆسیقای کوردی … هەولێر 1384
پێسکەش کردنی گەلێک کونسێرت لەگەڵ هونەرمەندانی دیکە لە شارەکانی سەقز، بانە. مەهاباد. بۆکان.سنە. تاران …بە هاوکاری تیپی مۆسیقای “نیشتمان”
مامۆستای پسپۆڕ و داوەر بوون لە فستیواڵی مۆسیقای شاری سەقز.
بێهزاد پەیامی لە شاری سەقزدا نیشتەجێیە و ساڵی 1386 ژیانی هاوبەشی پێکهێناوەو لە فێرگەکانی “هۆرە” و “لاوژەی موکوریان” و شاری “بانە “مامۆستای سازی ویوڵۆنەو وانەی سازی ویوڵۆن بە قوتابیانی کچ و کوڕی تامەزرۆی مۆسیقا دەڵێتەوە …