ئۆڵف پاڵمێ Olof Palme
لە1927دا لەدایکبووە. دوای کارنامەیەکی سەرکەوتوانە وەک رابەرێکی خویندکاران، ئەو بووە سکرتێری ئێرلاندەر Erlander سەرۆک وەزیرانی سۆسیال دیموکراتی سویدی ئەوکات. لە1963ەوە ئەندامی کابینەی حکومەتی سوید بووە، سەرەتا وەک وەزیری بێ هەگبە، پاشان وەزیری کاروباری هاتووچۆ پاشان وەزیری پەروەردە. لە1969شدا جێگەی ئێرلاندەری وەک سەرەک وەزیرانی ولاتەکەی گرتەوە.
لە1976دا هەڵبژاردنەکانی دۆڕاندو بەهۆیەوە ماوەی 44 ساڵە فەرمانڕەوایەتییەکەی سۆشیال دیموکراتەکانی سویدی پچڕاند. لە1982و 1985دا پالمێ دوای سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردنەکاندا جارێکی دیکە بووەوە سەرەک وەزیران، بەلام ئەمجارەیان حکومەتەکەیان حکومەتێکی کەمینە بوو.
لەفبرایری 1986دا لەوکاتەی ئۆڵف پالمَێ لەسینەمادا دەردەچوو، درایە بەر گولەو کوژرا. هێشتاش پرسی کوشتنەکەی بەتەواوی یەکلانەبۆتەوە. لە سەرەتادا دەنگوباسەکان وا بڵاوبووەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان پکک دەستی هەبێت لەو تیرۆرەدا، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە ئەوە راست نییە.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!