عومەری سەید عەلی
لە ساڵی 1945 لە گەڕەکی شێخان لە
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووەو خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ساڵی 1976 بە شەش ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، دوای سێ ساڵ لەتەواوی کردنی زیندان بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەکرێت.
دوای ئازادبوونی لە زیندان بە ئەندامی سەرکردایەتی
کۆمەڵەکۆمەڵە، سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی 1980 بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە لە بناری
کێوەڕەشکێوەڕەش بریندار بووە، پاشان رەوانەی سوید کراوە هەر لەوکاتەوە سەرپەرشتی رێکخستنەکانی یەکێتی کردووە لە ئەوروپا.
لە هەموو کۆنگرەکانی یەکێتی بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان.
ساڵانێکیش لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی بوو.
ساڵی 2009 لەگەڵ
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا و قادری حاجی عەلی و
عوسمانی حاجی مەحمودعوسمانی حاجی مەحمود و
محەمەد تۆفیق رەحیممحەمەد تۆفیق رەحیم و
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر، دەستی لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کێشایەوە و بۆ هەڵبژاردنەکانی 2009 لەسەر لیستی گۆڕان خۆی کاندید کرد و دواتر کشایەوە.
پێش ئەوەی بەرێکخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرێت، سەرپەرشتیاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان بووە.
لە رۆژی 25-07-2017 بووە رێکخەری گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان.