🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە کۆماری کوردستاندا 1324 1325 (1946)
ئامادەکردنی: فارووق فەرهاد
سوئید 2021 [1]
📕 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە کۆماری کوردستاندا 1324 1325 (1946)
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
👫 کەسایەتییەکان
هران دینک
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
👫 کەسایەتییەکان
موراد بەکداش
👫 کەسایەتییەکان
سەید موحسین (ئەلخەتات)
👫 کەسایەتییەکان
رەعد کوردی
👫 شێخ عوسمانی بیارە | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

شێخ عوسمانی بیارە
دوای هاتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندی، وبوژاندنەوەی ڕشتەی تەصەوف و عیرفان لە کوردستاندا، خەڵکانێکی زۆر بوونە هەواداروموریدی ئەو ڕێبازە، خەڵکێکی زۆری زاناو خواناسیش لە بۆتەی عیرفان دا، تواونەتەوە، لەژێر ڕۆشنایی فەرمایشتی پەروەردگاردا (وتلک الایام نداولها بین الناس) دەرەنجام، ترۆپکی بەرز و پیرۆزی ئەم تاجە، لە دەستی شێخانی هەوراماندا مایەوە، ئەو پیاوانە هەر لە عوسمانی ئەوەڵا، تا عوسمانی پانی، بوونە هەڵگری ئەو مەشخەڵە پێرۆزە، کە دواتر لەسەردەمی شێخ موحەممەد عوسمان سیراجودینی نەقشبەندی دووەم دا گەیشتە ترۆپکی بەرزی و سەروەری، ماوەیەکی زۆر بیارەو هەورامان مەڵبەندی خزمەت و گەورەیی ئەو بنەماڵە نورینە بووە، سەردەمانێک بیارە گەورەترین خوێندنگەی زانستی ئیسلامی بوو، لە عێراق و ناوچەکەدا، بە ئاستێک هێندە بەسە بڵێین، زانای زانایان، جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، وانە بێژو بەڕێوەبەری ئەو زانستگەو خانەقایە بووە، سەردەمانێک بیارە بوو بووە مەرجەعی عاریفان و زانایان و هۆتێلی مانەوەی هەژاران، کاروانسەرای ڕێبواران، بە کورتی مەرجەع و نشینگەی چینە جۆراو جۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، بگرە بە عەرەب و ئازەرو تورک و داغستانی وتورکمان سەحرا وجۆرەها ڕەگەزی ترەوە، کار گەیشتبوویە، ئەوەی ئەگەر زانایەک، مەلایەک، شاعیرێکی ووڵات، ماوەیەک پێی لە بیارە دابڕبوایە، دەبوو شەرحی حاڵی خۆی بکات، وتەرکی هامووشۆی ئەگەر بۆ دوو سێ مانگێکیش بێت شی بکاتەوە، مامۆستا قانعی شاعیر زۆر جوان باسی دابڕانی ماوەیەکی خۆی لە بیارە، بۆ شێخ لە دوو توێی چەند دێڕە شیعرێکدا ڕوون دەکاتەوە:
مەفەرموو بۆ نەهات هەڵبەت نەماوە شۆڕو ئیخڵاسی
بزانە مانیعم پیری و خەتای سەرماوو بارانە
لەبیرم دێ کە ئیمزام (قانیعولعوسمانی) دانا بوو
ئیسا چی بکەم، کە بەد بەختم ئەڵێن، مونکیر بە شێخانە
بە چاوی باتینی بڕوانە قوربان بۆ دەروونی دڵا
ئەزانیت قانیعم مەحکەم لەسەر ئەو شەرت و پەیمانە
ئەگەر کەمێک لەم چامەیە وورد بینەوە، باش دەزانین، مامۆستا قانع و تێکڕای ئەو خەڵکە چ متمانەیەکی بەرجەستەو مەعنەوییان بەو بنەماڵەیەو کەسایەتیە خواناسەکانی هەبووە!
دوا زاتی خواناس و پزیشکی بەناوبانگ و کەسایەتی نوورینی تەریقەتی نەقشبەندی شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدین بوو، کە دوانزە ساڵا لەمەوبەر ولە دواڕۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (1997) دا لە تورکیا کۆچی دوایی کرد!
شێخ موحەممەد عوسمان، لە ساڵی (1314)ی کۆچی، لە خانەوادەیەکی زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دا، لە (بیارە) لە دایک بووە، هەر لە سەرەتای منداڵیەوە، خوێندنی لای شێخ عەلائەدینی باوکی، دەست پێکردووە، وقورئان و تەجویدی لای قورئان خوێنی باڵای میسر (شێخ مستەفا ئیسماعیل) خوێندووە، دواتر درێژەی بە خوێندن داوەو زۆر لە زانایان و هاوەڵانی زیرەکی و زەکاوەتی ئەو لە سەردەمی خوێندن دا باس ئەکەن، تا دواتریش و لە سەردەمی شێخایەتیدا زانایی و پزیشک زانی ئەو گەیشتە ئاستێک لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە! شێخ موحەممەد عوسمان لە خانەقادا مایەوە، تا وەفاتی شێخ عەلائەدینی باوکی، بە وەفاتی ئەو زاتە لەسەر ڕای سەرجەم زانایان و موریدو هەوادارانی تەریقەت لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا بە تەنها کەسی شیاو دانرا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەو بۆیە لە جێگای شێخی باوکیدا دانرایەوە، ولە خانەقای بیارەو (دوڕۆ)ی ئێران دا، لەسەر خزمەت بە زانست و هەژاران بەردەوام بوو، لە ساڵی (1958)دا، دوای ئاڵۆزیەکانی عێراق، ئەو ووڵاتەی بەجێ هێشت و ڕۆشتەوە خانەقای (دوڕۆ) لە کوردستانی ئێران، لەو زانستگەو خانەقایەشدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایان و کەسایەتیە جۆربەجۆرەکان لە دەوری کۆبوونەوە، لەوانە زانای بەرجەستەی کوردستانی ئێران (مامۆستا مەلا باقری بالک) کە لە زیرەکی و توانای شەرعیدا گەیشتبووە ئەو پەڕ! هەروەها شێخ عەبدولقادری داغستانی، سەرۆکی زانایانی داغستان و تورکمان سەحرا، لە سنووری ڕوسیا و سەدان زانای تر لە دەوری ئەم چرا پڕتەوە کۆبوونەوە، لەو کاتەشدا سەردانێکی بۆ ئەو ناوچەیەو جێگاکانی تری ئێران دەست پێکرد، کە لەو سەردانەدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەیعەتی هەوادار بوون و بارگاوی بوون بە تەسەوف و ڕێچکەی نەقشبەندێتیان بەو سوپا سالارەی لەشکری عیرفان و خواناسیدا، شان بە شانی ئەوەی کە لەو کاتەدا خانەقای دوڕۆ سەدان خوێندکارو فەقێی بەهیممەتی بەردەوام پەروەردە دەکرد، بۆ خزمەتی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردەواری، تا بە جۆرێک ئەم پەیامە دەنگی دایەوە ولە سەرانسەری جیهانەوە تەمەسوکیان لەسەر دەستی وەردەگرت، موریدێکی بێ شومار پەیوەندیان پێوە کرد، بە جۆرێک تا ئێستاش موریدی ئەو لە ئەوروپاو ئەفریقاو ئوستورالیاو ئەمریکا و ئەمریکای لاتین دا هەن، کە (شێخ یەحیا شکویک) لەو هەوادارو موریدانەیە کە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ئەو بانگەوازەیە، لە ووڵاتی کەنەداو ئەمریکای لاتین! تا دوای تێکچوونی بارودۆخی ئێران لە ساڵی (1979) سەر لەنوێ شێخ موحەممەد عوسمان ئێرانی جێهێشتەوەو گەڕایەوە کوردستانی عێراق، سەرلەنوێ لە بیارە گیرسایەوە، بەڵام بەداخەوەو دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵگیرسانی شەڕی خۆێناوی نێوان ئێران و عێراق، بیارەیشی بەجێهێشت و ڕووی کردە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق، لەوێش وەک چرا نورینەکەی تەریقەت هەزاران هەزار پەروانەی بێ پەڕوباڵا و بێ ماڵا وحاڵ ڕوویان لێ کردەوەو خانەقای بەغداد لە بیارەو دوڕۆ زیاتر ئاوەدانی بەخۆیەوە بینی، ڕۆژانە جگە لە سەدان زاناو مورید بە هەزاران هەژارو خەڵکی جۆراو جۆر ڕوویان لەو نشینگەو خانەقایە دەکرد، هیچ کەسێک بە دڵی شکاو نەدەگەڕایەوە!بە شانازییەوە (بەندە)، لە ساڵی 1988و لە تەمەنی پێنج، شەش ساڵیداو لەگەڵا مەرحومی باوکمدا، بە چاوی سەر، چاوم بەو سەخاوەت و بەخشندەییەی ئەو زاتە لەو ئاستانەیەدا کەوت، لە ژووری تایبەتی شێخیش دا ئەوەم زانی کە ئەو حەشاماتە بەرفراوانە، چ بڕوایەکی مەعنەوی بەهێزیان بەو زاتە هەیە!
شێخ موحەممەد عوسمان، کە لە ناسراوترین و بە توانا ترین کوڕانی شێخ عەلائەدینە، جگە لە خۆی هەشت برای دیکەیشی هەبووە، کە هەریەکەیان چمکێکی ژیانی زانستی، یان ئایینی، یان کۆمەڵایەتی بنەماڵەکەیان هەڵگرتووە، کە ئەوانیش بریتین لە (شێخ مەولانا، شێخ موحەمەد چیائی، شێخ ناجی، شێخ موختار، شێخ ئەمین، شێخ پابت، دکتۆر مەزهەر)، کە دەکرێت بڵێین، ئەو پایەو بۆشاییە بەرزەی شێخ عەلائەدین جگە بە شێخ موحەممەد عوسمانی کوڕی، بە هیچ کامی تریان پڕ نەکرایەوە، بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا دەستەوئەژنۆ دانەنیشتن و هەریەکەو چمکێکی ئەو خانەدانە فراوانەیان هەڵگرت!
شێخ موحەممەد عوسمانی سیراجودین، لە ژیاندا، چەند ژنێکی هێناون و لەوانیش ژمارەیەک کوڕی هەبوون، لەوانە (شێخ جەمالەدین، شێخ عەبدولمەلیک، شێخ موحەممەد ڕەئوف، شێخ موحەممەد ناسح، شێخ مادح) کە لە هەموویان زیاتر توانیبێتی ئەو جێگایە بە بێنازی نەهێڵێتەوە، شێخ مادحی نەقشبەندیە، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دادەنیشێت، پزیشکێکی زاناو بە توانایە، ولە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە، لەسەرجەم ووڵاتانەوە لەڕێ ی تەلەفۆنەوە بۆ کاروباری تەندروستی پەیوەندی پێوە دەکرێت، کاریگەری باشی لەو بوارەدا هەیە، لە لایەنە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکەیشەوە شێخ عەبدولمەلیک نەقشبەندی ئێستا گەڕاوەتەوە گۆڕەپانی خزمەت و درێژەدان بەو ڕێبازە پیرۆزە!
نووسین لەسەر ئەم بنەماڵە گەورەیە بە گشتی و لەسەر دوایین زاتی ئەو بنەماڵە شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی بە تایبەتی لە دووتوێ ی دەیان کتێب دا تەواو نابێت، هەرچەندە بە وەفاتی شێخ موحەممەد عوسمان چرای ئەو بنەماڵە بەرزە ڕووی لە کزی کرد، بەڵام سەرجەم ئەوانەی کە ڕۆژێ لە ڕۆژان دەرسێکی زانستی یان عاریفانەیان لە بیارەو دوڕۆو ئەردەن و تورکیادا وەرگرتبێت، وبە کەسێکی تریان دابێتەوە، ئەو سەدەقە جاریەیە کە بۆ هەتا هەتایە مەشخەڵا و چرای ئەو بنەماڵەیە بە داگیرساوی وڕوناکیی دەهێڵێتەوە.
سەرەنجام و دوای دەیان ساڵا لە خزمەت و زەحمەت و ماندوێتی و ئاوارەیی، بە دەست چەرخە جۆراوجۆرەکانی زەمان و گێژەڵووکە قێزەونەکانی دۆخی سیاسیەوەو دوای دەیان جار هەڵهاتن لە ئێرانەوە بۆ عێراق و لە عێراقەوە بۆ ئێران و دواتریش گەشتنە بەغدادو تورکیاو ئەردەن، وچەندەها شوێنی تر، ئەم چرا پڕتەوو خواناسە بە هیممەت و پزیشکە زەبر بە دەست و صۆفیە ڕۆح سوکەی ئیسلامیش، لە شەوی 30-31-01-1997 لە ئەستەمبوڵی پایتەختی کۆماری تورکیا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد، وملیۆنەها هەوادارو موریدی تەریقەتی نەقشبەندی زۆر بێنازانە لە جیهاندا بەجێهێشت.
سەرچاوە:زانایان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 9
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەیەکی جەلال تاڵەبانی بۆ شێخ عوسمانی بیارە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️1959
2.👁️29-01-1997
3.👁️31-01-1997
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️نەقشبەندی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️شا حسێن بن تەڵالی پاشای ئوردن سەردانی شێخ عوسمانی بیارە دەکات دوای چوونی بۆ ئەو وڵاتە عەممان 1990
2.👁️شێخ عوسمانی بیارە و کۆمەڵێک لە سۆفیەکانی
3.👁️شێخ عەلادین باوکی شێخ عوسمان لەگەڵ شێخ عوسمانی بیارە
4.👁️کۆتا وێنەی شێخ عوسمانی بیارە بە 6 رۆژ پێش کۆچی دواییی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 31-01-1997
👫 جۆری کەس: 📿 ئایینی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 4 2009 12:45AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 18 2021 10:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 29,536 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.119 KB Nov 4 2009 12:45AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 یەکێتیی سپارتاکۆس چی د...
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هران دینک
بە ئەلف و بێی ئەرمەنی Հրանդ Տինք نووسەر و روژنامەوانی بنەرەت ئەرمەنی - کوردە، لە رۆژی 15-09-1954 لە شاری مالاتیای کوردستانی باکور لە دایک بوویە، سەرنووسەری روژنامەی ئاگوسی زمان ئەرمەنیە، لە روژی 19-01-2007 لە لایەن نەژاد پەرستێکی تورک لە شاری ئیستانبول تیرۆرکرا.
هران دینک
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
موراد بەکداش
گوڕانیبێژێکی کوردە، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە 20-07-1965، لە دایکبووە، بنەماڵەکەیان لە بنچینەدا خەڵکی گوندی باوەفای سەر بە شاری مێردینە. خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانییە، لە 20-1-2000 بە ڕووداوی ئوتومبیل کۆچی دوایی کردووە.
موراد بەکداش
سەید موحسین (ئەلخەتات)
کەسایەتی بەناوبانگی شاری سلێمانی (سەید موحسین ئەلخەتات) مامۆستا و خۆشنووس (1921-1977).
ئەم کەسایەتیە بەڕێزە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی قوتابخانەکانی سلێمانی کردوە و چەندەها مناڵی سلێمانی پێگەیاندووە و خزمەتێکی زۆری شارەکەی کردوە، سینەمای گۆیژەش نمونەیەکە لە خۆشنووسیەکەی کە ساڵی 1950 نوسیوێتی وە چەندین پۆستی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە سەرەتاییەکانی سلێمانی وەرگرتوە.
سەید موحسین (ئەلخەتات)
رەعد کوردی
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پێش نوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی.
رەعد ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامی هەیە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە
رەعد کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574