Kurdipedia.org
🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Peywendî
ℹ️Derbare!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Zortir
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🔀 Babet behellkewt
❓ Yarmetî
📏 Rêsakanî bekarhênan
🔎 Geranî wirid
➕ Nardin
🔧 Amrazekan
🏁 Zimanekan
🔑 Hejmarî min
✚ Babetî niwê
👫 Aras Ezîz Ebidulllla
sallî1962 leslêmanî ledaykbuwe. xwêndinî seretayî le (derbendîxan) û nawendî le (azadî) û amadeyî le (ezimer) leslêmanî tewawkrduwe. sallî 1986-1987 kolêcî pzîşkî bepleyi yekem û be astî (zorbaş) û sa
👫 Aras Ezîz Ebidulllla
📕 Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
👫 Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
👫 Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
📕 Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
📖 Kurtebas
Kurteyek leser Lur
✌️ سولەیمانی موعینی | Pol: Şehîdan | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
✍️✍️ Em babete baştir bike!

سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهابادمەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێندکاریدا، دەگەڵ هاوڕێیانی وەک سەید عەبدوڵلا ئیسحاقی (ئەحمەد تۆفیقئەحمەد تۆفیق)، خەریکی کاری سیاسی و تەشکیلاتی دەبێت. هاوکات دەگەڵ کاری سیاسی، لە خزمەتکردن بە هەژار و بێدەرەتانان نامێنێتەوە و دەکرێ بگوترێ بەشی هەرە مەزنی رۆژگارانی ژیانی سەردەمی لاوێتێی سولەیمان بەم بوارانە دا تێپەڕ بووە. سولەیمان شان بە شانی بیری شۆڕشگێرانەیەوە، کەسایەتییەکی چالاکی بواری وەرزشی و مەیداندارێکی کارامەی گۆڕەپانی چالاکیی وەرزکاریش بووە و ئۆگرایەتییەکی پتەوی دەگەڵ کەژ و کێو داوێنی سروشتی جوانی کوردستان هەبووە.

ساڵی 1953 (1332ی هەتاوی)، لە سەردەمی دەسەڵاتی دوکتور محەمەد موسەدیق دا، سولەیمان دەورێکی بەرچاوی گێڕاوە لە رێکخستنی گەنج و لاوان و سازدانی خۆپێشاندان و میتینگەکانی شاری مەهاباد. هەروەها ماوەیەکیش بەرپرسایەتیی راهێنانی سرودی نەتەوەیی کوڕ و کچانی شارەکەی بە ئەستۆیەوە بووە.

ڕۆژی 15-06-1953 رێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد، بە رێبەرایەتیی سولەیمان و سەید عەبدوڵلای ئیسحاقی و چەند لاوی تێکۆشەری دیکە کۆبونەوەیەکی بەرین لە باغی میکائیل سازدەدەن. مەبەست لەو کۆبونەوەیە ئەوە دەبێت کە لاوانی نێو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداریی لە چوارەمین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یەکێتی لاوانی دیموکراتی هەڵبژێرن. بەڵام لەگەرمەی گوتوبێژی ئەو لاوانەدا ژاندارمە دڕندەکانی حکومەتی ئێران هەڵدەکوتنە سەریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لولەی تفەنگەکانیان ئاڕاستەیان دەکەن و مێرمنداڵێک بەناوی (حسن رەمەزانی) شەهید و چەند کەس بریندار دەکەن. ئیدی ئەو لاوە شۆڕشگێڕانە، دەکەونە شەقامەکانی شار و بە گێڕانی تەرمی ئەو لاوە شەهیدە، رێپێوان و بزووتنەوەیەکی جەماوەری گەورە بەڕێدەخەن.
هەر لەو سەردەمەدا پێداگری و خەباتی نەپساوەی بەرهەڵستکارانی سەراسەری بوو بە هۆی هەڵاتنی شای ئێران و هاتنە سەر حوکمی حکومەتی دوکتور موسەدیق، کە هیوای چاکسازی و بوژوانەوەی لێدەکرا، بەڵام بەداخەوە بە هۆی پشتیوانیی رۆژئاوا لە شای ئێران و لە ئاکامی کۆدیتایەکی نیزامی، شای ئێران گەڕاندرایەوە و حکومەتی دیموکراتیکی موسەدیق تێک رووخا. دوای رووخانی حکومەتی دوکتور موسەدیق، لە 28ی گەلاوێژی ساڵی 1954، هێزەکانی سەرکوتکەری ئێرانی هێرشیان کردە سەر جەماوەری شار و گوندەکان و، گرتن و کوشتن و بێ سەروشوێن کردن دەستی پێکرد.

لە شاری مەهاباد دا، یەکێک لە گیراوەکان محەمەدئەمین معینی، باوکی سولەیمان بوو کە بە ماوەی 20 رۆژان لە گرتوخانەی سەربازیدا رایان گرت. هەر ئەودەم لەلایەن فەرماندەی نیزامیی شاری مەهاباد، کە سەرلەشکەر کەریم وەرئەهرام ی ناو بوو، بە باوکی سولەیمانیان راگەیاند کە بە شوێن سولەیمان دا بنێرێت و پێی بڵێ کە حکومەت لێی دەبوورێت و دەتوانێ بەبێ هیچ ترسێک بگەڕێتەوە ماڵی خۆی. بەڵام سولەیمان بەهۆی ناسینی کارنامەی کرداری رژێمی ئێران، ئەم داوایەی بەرپەرچ دایەوە و وەڵامی نای دانەوە. پاش ماوەیەک، سولەیمان بەنیازی چوونی تاران و بەردەوامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، لە ساڵی 1956دا بەرەو ناوندی ئێران وەڕێ کەوت. بەڵام لە نێوان رێگای تاران تەورێز دا بە هۆی سیخوڕە نهێنییەکانی رژێم دەناسرێتەوە و دەگیرێت. لە گیرانی سولەێمان هیچ کەس خەبەردار نەبوو. دوای تێپەڕینی چەندێک، عەبدوڵلای حەکیمزادە عەکسی سولەیمان لە لاپەڕەی رۆژنامەیەک لە نێو زیندانییەکانی ژێردەستی رژێم دا دەبینێت و خەبەر بە بنەماڵەکەیان دەگەیەنێت. سولەیمان لەژێر ئازار و شکەنجەی زیندانەواناندا دەمێنێتەوە هەتا رۆژی 01-03-1957 کە لە بری ئەسپاردنی بارمتەیەکی دەهەزار تمەنی ئەو سەردمە، ئازاد دەکرێت.

سولەیمان ماوەیەک لە تاران دەمێنێتەوە و دەگەڵ هاوبیرێکی خۆی بەناوی (بەحری) دەست بە چالاکی دەکەنەوە، بەڵام بۆ داپۆشینی هەڵسوڕانی سیاسی، دوکانێکی وێنەگری دەکەنەوە و خەریکی کار دەبن. بەڵام سولەیمان ناتوانێ خەڵکی خۆی لەبیربکات و لە هەندەران بمێنێتەوە، هەربۆیە دەگەڕێتەوە مەهاباد. لە ساڵی 1959، دەگەڵ کچێکی خەڵکی گوندی سیاقۆڵ، بەناوی خانمی (مریەمی عومەری)، زەماوەند دەکات و ساڵی 1960 دەبنە خاوەنی کوڕێک کە (سیامەند)ی ناو لێدەنێن.
پێکەوەنانی خێزان و باوەشی گەرمی بنەماڵەش ناتوانێ ئەو هیوا گەرمەی کە دە مێشکی سولەیماندا دەبێ، تووشی خەو و بێهەستیی بکات.

لە میانەی ساڵی 1960 دا رژێمێ پاشایەتیی ئێران هێرشێکی هەمە لایەنە و بەربڵاو دەکاتە سەر کوردستانی رۆژهەڵات، کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا زیاتر لە 1500 گەنج و لاو دەکەونە بەردەستی هێزەکانی پۆلیس و ژاندارم. ئەم رەشبگیری و گرتن و بێ سەر و شوێن کردنە بە هۆی عەبدوڵلای موعینی، براچکۆڵەی سولەیمان بەو رادەگاتەوە و ئەویش هەواڵەکانی ئاگادار دەکاتەوە و بەپێی بەرنامەیەکی زۆر نهێنی، دەگەڵ چەند هاوڕێیەک، بەهیوای گەیشتن بە باوەشی شۆڕشی کوردستانی باشوور، بەرەو باشور دەکەونە رێ.

سولەیمان و هاوڕێیانی هەرکە دەگەنە باشووری کوردستان، بە ئاگاداریی و لە ژێر چاوەدێریی سەرۆکایەتی ئەوسەردەمەی کوردستانی باشوور، لە هەوڵی سازمانکاری و بووژاندنەوەی رێکخراوەی پرژ و بڵاوی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەون.

دەزگای ساواک و ژاندارمی ئێرانی لە ساڵی 1965 دا، دیسان هێرش دەبەنە سەر رێکخراوە نهێنییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیە لە خەباتکارانی دەگرن. بەڵام ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب، کە یەکێک لەوان عەبدوڵلای موعینی دەبێ، لە زەختی پۆلیس رزگاریان دەبێ و پەنا دەبەنە بەر سایەی شۆڕشی کوردستان لە باشووری وڵات.

کۆمبوون و تێکەڵبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەباتکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی شۆڕشی باشووری کوردستاندا و رێکخستنەوە و سازماندەهیی ئەوان لە لایەن سولەیمان (فایق) و عەبدوڵلای ئیساقی (ئەحمەدتۆفیق)ەوە، رژێمی ئێرانی تۆقاند.

ساواک لە مەهاباد بۆ راگرتن و تێکدانی رێکخراوەی تازە دامەزراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ژێر سێبەری شۆڕشی کورد دا کەوتەوە خۆ. لە یەکەمین هەنگاودا مۆرە چالاک و کاراکانی رێکخراوەی ناوبراو دەخەنە بەر هێرشی تیژی تێکدەرانە ؛ بۆ ئەنجامی بەڕێوەچوونی پیلانە گلاوەکەیشیان، پێشەکی بنەماڵەی کەسانی بەناوبانگی وەک سولەیمان دەخەنە لیستەی هەرە باڵای میکانیزمی کار و خەباتە دزێوەکانی خۆیان. هەربۆیە لەلایەن ساواکەوە بە میرزا محەمەدئەمینی موعینی، باوکی سولەیمان، رادەگەیەندرێت کە شای ئێران لە کار و کردەوەکانی سولەیمان و هاوکارانی ئەو خۆش دەبێت بە مەرجێک دەست لە چالاکی هەڵبگرن و بگەڕێنەوە زێد و نیشتمانەکەی خۆیان. تەنانەت ساواک بەڵێنیی هەمە چەشنە کارئاسانی و، پێدانی پلە و پایەی بەرزی کۆمەڵایەتی و ئیداریی بۆ سولەیمان دەستنیشان دەکات. باوکی سولەیمان سەری بۆ ئەم فەرمانە نزم نەکرد و هیچ وەرامێکی پێنەدانەوە. هەربۆیە، ساواک کەسێکی بەناوی کەریم خوسرەوی، کە لە کەسانی ناسراوی مەهابادی و لەباری خزمایەتیشدا دەگەڵ خانەدانی موعینییەکان خزمەیەتییەکی هەبوو، بەهەمان مەبەست و بە هەمان بەڵێنەکانەوە رەوانەی باشووری کوردستان دەکات.

سولەیمان، کە دوژمنی کورد و پیلانە گلاوە مێژووییەکانی باش دەزانی، وەلامی بۆ ناردنەوە کە من رۆڵەی کوردم و خۆم بە ئالاهەڵگر و درێژەدەری ئامانجە پیرۆزەکانی کۆماری کوردستان دەزانم. من پێشەکی و هەر لەسەرتای کار و هەڵوێستگرتنەکانمدا شێوە ژیان و شیوە مەرگی خۆم دیاری کردووە و هەرگیز ئەم گرانبارە زەنگین و رەنگینەم بە هەموو ئیمکانیاتی خۆشگوزرەانی ناگۆڕمەوە.
سولەیمان بەدڵ و گیان هەموو پتانسیەلی خۆی دەخاتە خزمەت شۆڕشەوە و لە نزیکەوە لە گەڵ مەلا مستەفا بارزانی کاردەکات و بەشێکی هەرە زۆری رۆژنامەی (دیسان بارزانی) بە قەڵەمی ئەو دەنوسرێت. لە کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆرەیەکی بەکار و گیانبەختکەر دەبێت و لە هیچ خەتەرومەترسییەک خۆی کل ناکات.

بەڵام سولەیمان و ژمارەیەک لە هاوخەباتانی ئەوهەتا زیاتر لە دەقی شۆڕشی باشووری کوردستان خوردتر دەبنەوە و وردبینانەتر سەیری پەیوەندییەکان و پلە و پایەی کادرەکان دەکەن، زۆر زوو تێدەگەن کە دەزگای شۆڕش بە سەرۆکایەتیی بارزانی، لە رێگای خزمەت بە گەلەکەی لای داوە. هەمیسان سولەیمان بە چاو دەبینێ کە دەرەبەگە مەزنەکانی ئەو سە ردەمە، لە ناو پارتی دیموکرات، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی عەشیرەتی خۆیان و دەرە بەگەکانی تر کەڵکی ناسیاسی لە ئیمکانیاتی شۆڕش وەردەگرن. هەر ئەم شێوە کارەی مەلامستەفا و دار و دەستەکەی دەبێتە هۆی دابڕان و دوور کەوتنەوەی روناکبیر و زەحمەتکێشانی گەلی کورد لە پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراقدا. هەر درێژەدان بەم سیاسەتە و لایەنگیری لە دەربەگانیش بوو کە دەتوانێ بووبیتە هۆی شیواندن و تاریک کردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەبدولکەریم قاسم و مەلامستەفا، کە رۆژ بە رۆژ بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت و سەرەنجام شەڕی لێ کەوتەوە. لە درێژەی شەڕی نابەرامبەری هێزەکانی دەوڵەتی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، مەلامستەفا دەستی یارمەتیی بەرەو شای ئێران درێژ کرد و شۆڕشی کوردی خستە باوشی رژێمی دژبەکوردی ئێرانی.
.
بارزانی بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ رژێمی شای ئێران، سیاسەتی خۆی لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی ئێران داڕشتەوە و لە وتەکانی خۆیدا دەڵێ کە ئێمە دەبێ پێشەکی گەلی کورد لە عێراق ئازاد بکەین، جا دوایە دە فکری بەشەکانی تر دا بین؛ بە مانایەکی تر، خەباتی بەشەکانی دیکەی کوردستان بکرێتە قوربانی لە رێی سیاسەتی پێوەندییەکانی رێبەرایەتی شۆڕش دەگەڵ شای ئێراندا.
بەڵام سولەیمان و هاوڕێیانی مل بۆ ئەم سیاسەتە نادەن و لە ژێر تیشکی بیر و فەلسەفەیەکی نەتەوەیی دا ئەم شێوە خۆ بەدەستەوەدانە بەرپەرچ دەدەنەوە و پێوەندییەکانی مەلامستەفا و شای ئێران بە قومارێکی پڕ لە مەترسی دیپڵۆماسی دەزانن.

بارزانی کە لە هوشیاری و زانایی سولەیمان ئاگادار بوو، پێی وابوو ئەگەر پلە و پایەی ئەو لە شۆڕش دا بەرێتە سەر، ئەوا لایەنگریی ئەو بۆ خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانی تریش بەشوین ئەودا دێن.بەڵام سولەیمان، کە رۆڵەی دڵسۆزی گەلی خۆی بوو و بە کردەوە هەموو ژیانی خۆی و ئاسایشی بنەماڵەکەی خۆی لە پێناو هەست و شعوری بەرزی نیشتمان پەروەری دا فیدا کردبوو، هەرگیز لە بەرامبەر پلە و پایەی حیزبی و سیاسی دا ئامادە نەبوو مل بۆ سیاسەتی ناڕاست کەچ بکات و لە رێی خزمەت لابدات.

بەهۆی قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی مەلامستەفا و رژێمی ئێران، بەرەبەرە دەزگای پاراستنی ئێران (ساواک)، شوێن پێی زیاتر و قوڵتری لە جەرگەی شۆڕشی کوردستان دا دەست کەوت و دەستەڵاتی قایمتری تێدا وەدەست هێنا.
لە دایک بوونی کۆمیتەی شۆڕشگێری حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (کۆمیتەی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستان)، لەو سەردەمە دا، جوڵانەوەیەکی دە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان خست، کە دەزگای پاراستنی ئێرانی بە مەترسییەکی مەزنی لێک لدایەوە. کۆمیتەی شۆڕشگێری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەگەرچی وەک هەڵوێست، لە هەنگاوی یەکەمدا خەباتی سیاسیی گرتبوویە پێش، بەڵام ساواک و دەزگای سیخوڕیی ئێرانی لە دایک بوونی ئەو سیستیمە نوێیەیان بە مەترسییەکی گەلێک مەزنزانی، هەربۆیە بە هەموو تواناوە، لە ناوەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دا هێزی نیزامی و جاش و سیخوڕیان بۆ وەگەڕ خست و لە بەشی باشووری کوردستانیش دا ئاستەنگی توند و تۆڵیان خستە سەر رێ.

دەزگای بە رێوە بەری کۆمیتەی ئینقلابیی حیزبی دیموکرات کە بریتی بوون : سولەیمان موعینی، سمایلی شەریفزادە، مەلا ئاوارە، خەلیل شەوباش، عە ولای موعینی، مەلامەحمود زەنگنە و چەند خەباتکارانێکی دیکە، کەوتنە بەر شاڵاوی دڕندانەی جاش و جەیش لە هەر دووک بەری سنووران و بزوتنەوە ساواکەیان لە خوێن دا نوقوم کرد.

لە راستیدا ئامانجی بە بەرنامەی کۆمیتەی ئینقلابی، پەیوەندی گرتن دەگەڵ زەحمەتکێشانی گەلی کورد لە شار و دێهاتەکانی کورستانی رۆژهەڵات دا بوو، کە هەر لە دەسپێک و سەرەتای کاردا، لە سای سەر راستی و دڵ و دەروون خاوێنیی ئەندامانی بەڕێوەبەر و کادڕ و هەوادارانی کۆمیتەی شۆڕشگیری حیزب دا، ژمارەیەکی بەرچاوی هێزی زەحمەتکێشیان پێوە لکا. سازماندانی هێزی زەحمەتکێش و راکێشانی رۆناکبیرانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی ئینقلابی ئەوەندە ناودار کرد، کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا هەموو مەڵبەندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.

دەزگای ساواکی ئێران کە لە باشوور دا حوکمی دەڕۆییشت و لەوێوە دەستی پێکرد. لە یەکەم هەنگاودا، بۆ بەرگیری کردن و لە ریشە دەرهێنانی کۆمیتەی ئینقلابی، بە فەرمانی شای ئێران، یەکێک لە خوێنخۆرترینی مۆرەکانی خۆی تەرخانی سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی گەلی کوردی رۆژهەڵات کرد، کە ئەویش ژەنەڕال ئەرتەشبود ئوەیسی بێت کە لە ئاست شای ئێران دا بە گەورە نۆکەر و، لە لایەن گەلی کوردەوە خوێنمژترین دوژمن ناسراو بوو. ئەو ژەنەڕاڵە چەکمەڕەقە فەرمانی خاشەبڕکردنی بزووتنەوەی نوێی گەلی کوردی لە شای ئێران وەرگرت و دەستی پێکرد. ژەنەرال ئوەیسی دوای ئەوەی کە لەو دیوی سنوور دڵنیا بوو، لەم دیوەش دا هێزێکی لە دەرەبەگە کۆنەپەرستەکان ساز کرد و ئینجا بە هەموو هێزێ سیخوڕی و جاش و جەیشەوە قۆڵی فەوتاندنی لێ هەڵماڵین.
زۆری نەخایاند لە ئاکامی پیلانێکی لە رێدا چاندراو، کە کەسێک بەناوی قادر تەگەرانی بگێڕی پیلانەکە بوو، سولەیمان و خەلیل شەوباش لە رێگای سلێمانیسلێمانی سیتەکەوە، دەکەونە داوی پیاوانی سەدیق ئەفەندی و رەوانەی بارەگای بارزانی دەکرێن.

شایانی باسە بگوترێ کە شێخ لەتیفی حەفید، دۆستایەتی و نزیکایەتی و هاواڵبەندییەکی زۆر گەورە و گرانی دەگەڵ تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو. گەلێک جاران کارئاسانیەکانی ئەو دەبوو بە هۆی پێشوەچوونی بەرنامەکانیان. لەم بوارەدا ناوی بەزری ئەو کەسایەتییە هەرگیز فەرامۆش ناکرێت.
شایانی ئاماژەپێکردنە، شەوێک کە سولەیمان و سیامەندی کوڕی و خەلیل شەوباش سەردانی شێخ لەتیف دەکەن، شێخ لەتیف بەئاشکرا پێیان دەڵێت کە خۆیان لە داوی قادر تەگەرانی بپارێزن، چونکە ناوبراو گرێدراوی چەند سیاسەتێکی دژ بەیەکە و پێدەچێت لەم بوارە دا خەریکی سات و سەودای سیاسیش بێت. سولەیمان لە وەرامدا دەڵێت: (من لەمێژە قادر تەگەرانی دەناسم و باوەڕ ناکەم ئەو بیری پیس و چەوتی بۆ ئێمە ببێت). بەڵام بەداخەوە دوایی دەرکەوت کە قادر تەگەرانی هاوکات پیاوی ئێران و عێراق و بارزانییە و سێ سەرە خەریکی سات و سەوداکردنە.

هەر ئەو رۆژەی کە قادر تەگەرانی بە پێی پیلانێکی لەپێش داڕێژراودا، سولەیمان و خەلیل شەوباش بە جێپ لاندرۆڤەرەکەی لە رێگەی سیتەکەوە بۆ سولەیمانی دەبات، دەیانباتە جێداوی کەسێک بەناوی سەدیق ئەفەندی و دەسبەجێ دەیانگرن. سەدیق ئەفەندی لە رێگادا خەلیل شەوباش شەهید دەکات و سولەیمان بۆ بارەگای بارزانی رادەگوێزێت.

دەگێڕنەوە کە مەلامستەفا لەبری بەخێرهێنانەوەی سولەیمان و لە جیاتی دڵدانەوەی، بە ئەوپەڕی بێحورمەتی و بەدەم جوێن و قسەی ناشایستە، کە لە سەرۆکی بزوتنەوەی میللەتێک بەدوورە، سولەیمان دادەگرێت و تەنانەت پێی دەڵێت: باشترین کار ئەوەیە خۆی رادەستی ئێران بکاتەوە و دەگەڵیان پێکبێت، بەڵام سولەیمان رابوردوی دەخاتەوە بیر و دەڵێت: (ئەو سەردەمەی کە وا شۆڕشی کوردستانی باشوور لە ئەوپەڕی هەژاریدا بوو، من و کەسانی وەک من بۆی تێکۆشاوین و هەرگیز چاومان لە حەسانەوە و سازان دەگەڵ حکومەتە داگیرکەرەکان نەبووە کە ئێستا من هەم بێت. من وەک کوردێک کە هەڵگری بیر و باوەڕێکی خاوێنی کوردانەم، بۆم هەیە سەر بە شوێن ئاواتەکانمدا بڕۆم و گیانمی بۆ بەخت بکەم. من هەرگیز ئامادە نیم سەرشۆڕ بکەم و مل بۆ رژێمێک دابنەوێنم کە دەستی بە خوێنی کۆمار سوورە).

ئەوەی کە ئاشکرایە، لەو دەمەدا جگە لە مەلا مستەفا، ئیدریس و مەسعودی کوڕی و دوو کارگێڕی ساواکی ئێرانیش ئامادە بوون و گوێگری ئەم قسە و باسەی بارزانی و سولەیمان بوون.


مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی لە کتیبی البارزانی و الحرکة التحرریةالکردیة لە لاپە رە ی 362 دا دە نوسیت:
”لە 1967 داشۆرش ناچاربووکاریکی ناخۆش ئە نجام بدات، کە نە دە توانرا خۆی لی ببویردریت. ئە ویش کاتیک سلێمانی موعینی کە دژی ئە حمە د توفیق بوو، دە ستگیر کرا، کە چوو بووە پال جاشە کانی 66 و هاوکاری رژیمی عیراقی لە دژی شۆرش کردبوو، ئیدی کوژراو لاشە کە ی بۆ ئیران نیردرایە وه. نە دە کرا وا چاو لە مە سە لە ی چارە نوسی سلێمانی موعینی بکریت کە مە سە لە یە کی حیزبی ناو خۆییه. ئە و هاوکاری جاشە کانی66 ی کردووە ودوژمنی شورشە و ناکریت کیشە کە ی جیابکریتە وە بە بیانووی ئە وە ی کە پە یوە ندی بە کاروباری حیزبە کە یە وە هە بووه. هە رچە ند ئیمە ئە و کوتاییە ناخۆشە شمان بو ئە و پیاوە نە دە خواست.”وە رگیردراو لە کتیبی البارزانی و الحرکة التحرریة.مە سعود بە بی بە لگە کاک سولە یمان تاوانبار دە کات و کوشتن و تە حویل دانە وە ی رۆلە کانی رۆژهە لاتی کۆردستان بە ئیران بە کاریکی ئاسایی دادە نیت وفرۆشتنی شۆرشی رۆژهە لاتی کۆردستان بە ئیران لە ژیرسیبە ری شۆرشی باشورحە قانیە ت پی دە دات....
مەلا مستەفا ئەمر دەردەکات سولەیمان بخەنە بەندیخانەی شۆڕش. پاشان بە هەژار، شاعیری دە ربار دەستوور دەدات کە سەردانی سولەیمان بکات و بە هەر زمانێک بێت، ئەو ناچار بە چونەوە و خۆ بەدەستەوەدان بکات. هەژار، هەر ئەو جۆرەی کە لە کتێبی (چێشتی مجێور)دا نووسیویەتی، لەجیاتی دڵدانەوە و دۆزینەوەی رێگایەک بۆ بەردە وامبوونی خەباتی کوڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست دەکات بە مەحاکمەکردنی سولەیمان. تەنانەت لە کتێبی (چێشتی مجێور)دا کە دوای مردنی لە چاپدراوە، گەلێک ناو و ناتوورەی بەدوور لە راستیی داوەتە پاڵ سولەیمان و تاوانەکانی سەرکردایەتیی شۆڕشی پێ شاردوەتەوە. ئەگەرچی نوسراوەکانی هەژار لە ئاست سولەیمان سەر بە سەری سووکایەتین و بێحورمەتی، بەڵام دیار و ئاشکرایە کە هیچیان راستنین و هەر هەمووی ئەوەندە ساختەچییانە سازکراون، کە رواڵەتی شاعیرانەی هەژاریان هێناوەتە ژێر پرسیارەوە. دەبێ بڵێین جێی گەلێک داخ و کەسەرە بۆ پیاوێکی ئەدیب و شاعیری وەک هەژار، کە سەر و سەردەمێک دەگەڵ مامۆستا (هێمن) دوو شاعیری میللیی کوردستان بوون و لە رێزەی یارانی بەوەفای پێشەوا قازی محەمەد دەناسران، لەو سەردەمە ناسکەدا کە بزوتنەوە و سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان دنەدەر و چاوسوری زانا و لێهاتووی گەرەک بوو، هەژار لە جیاتی کۆمەک و پشتیوانی لە سەرهەڵدانی ساوای رۆژهەڵاتی کوردستان، شان بە شانی کاربەدەستانی ساواک، تێکۆشەرێکی کورد مەحاکمە دەکات و دوای تێرۆرکردنیشی، بە ئەوپەڕی هەژاری و کەسادی و دۆڕاوییەوە لە چێشتە، مجێور نەخۆرەکەیدا بە خراپە باسی ئەو کەسە دەکات، کە هەر لە سەردەمی کوڕ و کاڵی و لە هەڕەتی لاوەتیی خۆیدا دەستی لە هەرچی خێر و خۆشی ناو بنەماڵەکەی هەڵگرتبوو و فیداکارانە خۆی بە فیدای کورد و کوردستان کردبوو.

؛لە کتیبی؛چپ در ایران بە روایت اسناد ساواک؛ لە لاپە رە ی306 سە بارە ت بە هە ژار ئاوادە نوسیت: عبدالرە حمان شە رە فکە ندی کوری مە لا محە ممە د ناسراو بە هە ژار لە سالی 1325 لە گە ل یاخیە کان هاوکاری کردووە و پاش تیکشکانی سە رهە لدانی ئازە ربایجان و لە بە ین چونی قازی محە ممە د، هە ژار هە لدیتە عیراق و لە و ناوچە یە ی مە لا مستە فای لیدە بیت جیگیر دە کریت، ناو براو لە و ماوە یە کە لە عیراق دە بیت لە گە ل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران هاوکاری دە کات و هاوکاریە کە ش بە و چە شنە دە بیت که، شیعر و هە لبە ستیان بە زمانی کوردی بو ساز دە کات و هاوکات کاری تە بلیغیان بو ئە نجام دە دات.

بە پی ی راپورتی ساواک لە 1354.8.14 ناو براو وە بە ر عە فوی شا دە کە ویت و لە گە ل مە لا مستە فادیتە وە ئیران و دە نیردریتە کە رە ج و مالیکی کە نرخی زیاتر لە یە ک میلیون بوە دە دریتی، و مانگانە ش موچە ی چوار هە زار تمە نی بو دە بردریتە وه، ناوبراو لە وە زعی خوی زور رازی بووه. بە پی ی راپورتی ساواک لە سالی 1354 لە گە ل مەحمود جەعفەریان، جیگری سازمانی رادیو تلویزیونی میللی ئیران
قسە دە کات و زوری پی خوش دە بیت لە گە ل بە رنامە کانی کوردی رادیو ئیران هاوکاری بکات، و لە سالی 1355 ئە و کارە ی پی دە سپیردریت.

بە پی ی راپورتی ساواک لە 1356.8.7 هە ژار باس دە کات کە : تە مە نیکم تیپە رکردوە و تیگە یشتوم کە ژیانم دوراندووە ئیستاش دە م هە وی بو خوم بژیم؛.
دوای ناهومێد بوونی دەزگای بارزانی بۆ روخاندنی کەسایەتیی سولەیمان، مەلا مستەفا دەستور دەدات رادەستی ئێران بکرێتەوە، بەڵام کاربەدەستانی ساواک لە وەرگرتنی سولەیمان بە زیندوویی خۆ دەپارێزن و داوای تەرمی بێ گیانی ئەو لە بارزانی دەکەن. سەرکردایەتیی شۆڕشی کوردستانی باشووریش بەبێ ئەوەیکە مەبەستی ساواک لێکبداتەوە، ئەم کارەش دەکات و سولەیمان دەست بەستە شەهیددەکات.

ساواک لەم کارەدا دوو ئامانجان دەپێکێت؛ یەکەم تێکدان و لێک بڵاوکردنی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی تازە پێگرتوو. دووەم رەش و دزێوکردنی رواڵەتی شۆڕشی کوردستانی باشوور بەلای خەڵکی کورد، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا بوو؛ کە هەر دووک مەبەستیشی بۆ پێکهات. بزوتنەوەی ساوای رۆژهەڵاتی کوردستان نوقمی خوێن کرد و شەپۆلی ناڕەزایەتی و قین و تووڕەیی خەڵکی زەحمەتکێشی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی لە سەرکردایەتیی شۆڕشی باشووری کوردستان بزواند.
ڕۆژی چوارشەممە 15-05-1968 (25-02-1347 هەتاوی)، بە ئەمری سەرۆکی شۆڕشی کوردستان، سولەیمان شەهیددەکرێت. هەر ئەو رۆژەش تەرمەکەی بە هێلی کۆپتەر دەگوازرێتەوە ئەو دیوی سنوور و لە پادگانێ پێرانشار دادەندرێت و بۆ ورە بەرزکردنەوەی هێزی نیزامیی شاهەنشاهی، نیشانی سەرباز و ژاندارمەکان دەدرێت و دوای وێنەکێشانێک رەوانەی شاری مەهاباد دەکرێتەوە.

ئەو رۆژەی کە خەبەری شەهیدکرنی سولەیمان لە نێو خەڵکی مەهاباد و دەور و بەر دا دەنگدەداتەوە، خەڵک دەڕژێنە نێو شەقام و کۆڵانەکان. دوکان و بازاڕ و دایرەکان دادەخرێن و بە عام بەرەو گۆڕستانی بداغ سوڵتان دەکەونە رێ. رۆژی هەینی 17-05-1968 (27/2/1347 هەتاوی)، شەهیدی سەربەرزی کورد، لە سەر دەست و باوەشی گەرمی خەڵکی کورد بە خاکی نیشتمانەکەی دەسپێردرێت. شایانی باسە ئاماژە بەمەش بکەین کە هەتا ئەو رۆژە، مەلا مستەفا وەک رەمزی شۆڕش و بەوێنەی کاریسمایەکی بەتوانای کوردایەتی ناوی لەسەر زمانی کوردی رۆژهەڵات بە خۆشی و رەوانی دەگەڕا، بەڵام بەم هەڵوێستە ناشایستەیە و بەم سور کردنی ئەنگوچکی شۆڕش بە خوێنی رۆڵەی شۆڕش، نەخوازا بە ئەمری خوێنخوارترین قاتڵی قازی محەمەد و یارانی ئەو، ئیتر رەمز و کاریسماکە شکا و هەتا لە ژیان دا بوو، نەکەوەتەوە نێو دڵی گەلی کوردستان بە تێکڕایی.

کاتێک محەمەد ئەمینی موعینی هەواڵی شەهیدکردنی سولەیمانی کوڕی دەبیستێت، دەڵێت: (پێم وانییە مەلامستەفا ئەم کارەی کردبێت، چونکە من گەلێکم خزمەتی مەلامستەفا کردووە و قەت بڕوا ناکەم ئەو خەیانەتە مەزنە بە دەستی ئەو لە کورد کرابێ!). بەڵام دواتر دەرکەوت کە کارەساتەکە بە فیتی ساواک و بە دەستی بارەگای بارزانی کراوە.[1]

⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Serçawekan
[1] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی موعینی
📚 Faylî peywendîdar: 4
🖇 Babete peywestkrawekan: 7
📝 Bellgenamekan
1.👁️نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی
🔣 Hemecore
1.👁️گڵکۆی سولەیمانی موعینی
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️01-03-1957
2.👁️07-02-1933
3.👁️15-05-1968
📷 Wêne u pênas
1.👁️سولەیمانی و سیامەندی موعینی و مریەمی عومەری هاوژینی
📂[ Zortir...]

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol: ✌️ Şehîdan
📅 Date of Birth: 07-02-1933
📅 Date of Death: 15-05-1968 (35 Sall)
👥 Netewe: ☀️ Kurd
🏟 Part: H. D. K. Î.
⚤ Regezî kes: 👨 Piyawan
🏙 Şarekan: ⚪ Mehabad
🗺 Ulat - Herêm: ➡️ Rojhelatî Kurdistan
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ K. Başûr

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
99%
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Nov 4 2009 12:40AM tomarkirawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (Seryas Ehmed)ewe le: Apr 19 2020 2:58PM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 15,173 car bînrawe

📚 Attached files - Version
Cor Version 💾📖🕒📅 👫 Nawy tomarkar
📷 Faylî Wêne 1.0.116 KB Nov 4 2009 12:40AMHawrê Baxewan
📚 Pertûkxane
  📖 Lînînîzım û Meseley Nî...
  📖 Dîwanî Mamosta Qane'e
  📖 Xom.. Ew wextey ballin...
  📖 Zortir...


📅 Krronolojiyay rûdawekan
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 Komekî Darayî
👫 Hawkaranî Kurdîpêdiya
💬 Bîrurakantan
⭐ Kokirawekan
📊 Amar Babet 379,110
Wêne 60,917
Pertk PDF 11,386
Faylî peywendîdar 46,763
📼 Video 180
🗄 Serçawekan 15,749
📌 Actual
Xom.. Ew wextey ballindem!
ŞÊRKO BÊKES
Helbest، 147 rûper
Nefel، 2004
Xom.. Ew wextey ballindem!
Hawrê Baxewan
le zimanî xoyewe:
nawî tewawm (hawrrê qadr resull)e.
le rojî 28î fêbriywerîyi sallî 1966 le gerrekî (goyje)î şarî slêmanî ledaykbûm.
her le slêmanî xwêndinî seretayî û amadeyî – rşiteyi wêjeyîm tewaw krduwe.
sallî 1984 çûmete beşî yasayi kolîjî yasa û ramiyarîyi zanikoyi musllî kurdistanî bindestî dagîrkerî êrraq. sallî 1986 behoyi beşdarînekrdin le rahênanî hawîneyi serbazîyi dagîrkerî be\'s, bomaweyi 2 sall le zaniko derdekrêm û sallî 1988 destmkrdewe be xwêndin û le sallî 1990da kolîjî
Hawrê Baxewan
Arîtma Mohammadî
Rûnakbîr، nuser، rojnamenus، çalakî medenî û syasîye ke le pêwendî be pris û kêşe syasî û medenîyekanî kurdistan û rojhellatî nêwerrast wtar û babet û lêkollînewe dekat، nawbraw takû îsta deyan wtar، babet û raportî lew pêwendyaneda bllaw kirduwetewe. Endamî serkirdayetî partî serbestîy rojhellatî kurdistane. Taku îsta wek nuserî çendîn rojname û mallperr û govar û blavok wtar û babetî nusîywe.
Arîtma Mohammadî le bware cyawazekanî komellayetî û syasî û hizrî çalake û nusîn û berhemekanî leber
Arîtma Mohammadî
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Y.Sıtalîn
Gorînî: N. T
1956
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
Kurteyek leser Lur

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,312 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574