دکتۆر ڕەفیق سابیر قادر لە ساڵی 1950 لە شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێ لە دایکبووە هۆنەرێکی گەلی کوردە.
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شارەکەی خۆی تەواوکردووە.
لە ساڵی1970- 1974 لە زانکۆی بەغدا، کۆلێجی ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی، خوێندوویەتی.
لە هاوینی ساڵی 1972 تا ئەیلوولی 1978 وەک ڕۆژنامەنووس، لە ڕۆژنامەی بیری نوێ، لە بەغدا، کاری کردووە.
لە ساڵی 1976 یەکەمین کۆمەڵەهۆنراوەی بەناوی (پشکۆکان دەگەشینەوە) لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
لە سەرەتای ساڵی 1981 لە شاخ لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر یەکیتیی نووسەرانی کوردستانیان دادەمەزراندووە، هەروا گۆڤاری (نووسەی کوردستان) یان دەرکردووە.
لە هاوینی ساڵی 1982 دوای پەرەگرتنی شەڕی براکوژی، کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتەوە بۆ بوڵگارستان. لەوێ لە ئەکادێمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بەشی فەلسەفە، درێژەی بە خوێندن داوە.
لە هاوینی ساڵی 1987 بڕوانامەی دوکتۆرای لە فەلسەفە وەرگرتووە. دوکتۆرنامەکەی بە ناوی (رۆڵی کولتوور لە پێکهێنانی هۆشیاریی نەتەوەیی کورد) نووسیوە.
لە ناوەڕاستی ساڵی 1989 وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە.
لە بەهاری ساڵی 1991تا سەرەتای ساڵی 2001 لەگەڵ بەڕێزان د.
کەمال میراودەلیکەمال میراودەلی، هاشم کۆچانی و کاروان عەبدوڵڵا، گۆڤارێکی کولتووریی وەرزییان بە ناوی (رابوون) لە سوێد دەرکردووە.
لە ساڵی 2006 لە
سلێمانیسلێمانی سەرۆکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی بووە.
لە ساڵی 2001 خەڵاتی ئەدەبیی (کلاس دی ڤیلدێ)ی سوێدی پێ بەخشرا. ئەو خەڵاتە ئەدەبییە دوو ساڵ جارێک بە نووسەرێکی بیانی دەدرێت، کە بەرهەمەکانی بە سوێدی بڵاو کرابنەوە.
لە ساڵی 2007 خەڵاتی ئەدەبیی (مامۆستا
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد)ی لە سلێمانی پێ بەخشرا.
هۆنراوەکانی ڕەفیق سابیر بۆ چەندان زمانی بیانی تەرجومە کراون، لەوانە عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، فڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەرویجی، هۆڵەندی و ئیستۆنی.
لە ساڵی 2009-2001 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە. دوای دوو ساڵ دەستی لە کارەکەی بەرداوە.
ئێستا(2019) لە سوێد دەژی.
بەرهەمەکانی ڕەفیق سابیر
هۆنراوە:
-پشکۆکان دەگەشینەوە، بەغداد 1976
-رێژنە، مهاباد 1979
-سووتان لەبەر باراندا، لەندەن 1985
-وەرزی سەهۆڵبەندان، لەندەن 1987
-لاوکی
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەیروت 1989
-کاروانسەرا، سوێد 1990
-وەرزەبەردینە، ئەڵمانیا 1992
-دیوانی ڕەفیق سابیر، بەرگی یەکەم، سوێد 1993
-ئاوێنە و سێبەر، سوێد 1996
- ژوانی ڕووناکی، سوێد 1997
-روونبوونەوە، سوێد 2001
-بە تەنیا جێی مەهێڵن (سەرجەمی شیعرەکان) چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕەنج، سلێمانی 2007
-راز و گومان (سەرجەمی شیعرەکان) چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕەنج، سلێمانی 2007
-دیوانی ڕەفیق سابیر بەرگی یەکەم و دووەم، پەخشخانەی غەزەلنووس، سلێمانی 2014
- کۆی بەرهەمە شێعرییەکان، پەخشخانەی مانگ، بانە 2017
- ئەویننامە، پەخشخانەی مانگ، بانە 2017
زۆربەی کۆمەڵەهۆنراوەکانی چوار تا شەش جار چاپ کراونەوە.
لێکۆڵینەوە
-بەرەو مێژوو، سوێد 1991
-ئیمپراتۆریای لم، سوێد 1998
-کولتوور و ناسیۆنالیزم، سوێد 2002
- عێراق بەدیموکراتیکردن یان هەڵوەشاندنەوە، سلێمانی 2005
-بەستانداردکردنی زمانی کوردی، سلێمانی 2008
- ڕوانین لە بولێڵدا (وتووێز)، پەخشخانەی مانگ، 201
بە زمانی ئینگلیزی:
شیعری مۆدێرنی کوردی و ئەنتۆلۆگیای شیعری کوردی (لەگەڵ کەمال میراودەلی) بە زامنی ئینگللیزی، سوێد، زانکۆی ئوپسالا 2005