ساڵی1917 لە گوندی دەوەشاری سەربە شاری #مەهاباد# ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی #کوردستان# لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی ڕابەرانی کۆمار بووە.
سەعید ناکام، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیست لە ڕێی #حسێن حوزنی موکریانی#یەوە لە موکریانەوە بۆ یەکەمجار دێتە باشوور. پاشان لە سێمانی نیشتەجێ دەبێت و لەگەڵ خاتوو مەلیح ڕەشید ئەمینی جۆڵا هاوسەرگیریی دەکات. لە خاتوو مەلیح 5 منداڵی دەبێت بەناوەکانی شێرکۆ، نەرمین، شەرمین، سمکۆ و پشکۆ.[1]
لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێی #ئیبراهیم ئەحمەد#ەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەهاباد و تا ڕووخانی کۆمار لەوێ دەمێنێتەوە.
پاش ڕووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری #سلێمانی# نیشتەجێ بووە، ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێراق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دواییی تەمەنی لە شارۆچکەی #شەقڵاوە# بەسەر بردووە. ڕۆژی #02-02-2011# کۆچی دوایی کردووە.
سەعید ناکام (بەپێی لێدوانی پشکۆی کوڕی) لەسەر وەسییەتی خۆی دەیەوێت لە سلێمانی بنێژرێت. بەڵام ئەو وەسییەتەی ناهێنرێتەدی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 246,135 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!