مەحمود عوسمان سۆرانی
• لەساڵی 1938 لەشارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن سەر بەپارێزگای
سلێمانیسلێمانی، لەخێزانێکی هەژار و کەمدەرامەت لە دایکبووە. باوکی (مەلا عەلی) پۆلیسی پەیوەندی بوو، بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڕان بووە لەپارێزگای سلێمانی، هەر بۆیە (مەحمود عەلی عوسمان) خوێندنی سەرەتایی لەنێوان
بیارەبیارە و شاری سلێمانی تەواوکردووە.
• هاوینی ساڵی 1955 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
• ساڵی 1956 لەکاتی خوێندن لەکۆلێژی پزیشکی لەبەغدا، بووە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان، کە ئەو کات مام جەلال سەرۆکی ئەو رێکخراوە بوو.
• ساڵی 1958 بووە ئەندامی یەدەگی لیژنەی مەرکەزی پارتی دیموکراتی کوردستان.
• ساڵی 1961 کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لە دە خوێندکاری یەکەمی کۆلێژەکە بوو.
• ساڵی 1961 بووە پزیشکی سەربازی لەحامیەی سلێمانی.
• ساڵی 1962 وەک پزیشک لەنەخۆشخانەی کۆماری لە بەغدا کاردەکات.
• ساڵی 1963 دەچێتە ریزی شۆڕشی ئەیلولەوەو لە شاخ وەک پێشمەرگەو پزیشک خەبات دەکات.
• لە ئازاری ساڵی 1963 بەشداردەبێت لە کۆفرانسێک لە کۆیە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا.
• ساڵی 1964 لەکۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لە پاشان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول کە لە نزیکەی (60) کەس پێکهاتبوو.
• لە ناوەراستی ساڵی 1965 بووە سکرتێری مەکتەبی تەنفیزی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی ئەیلول. لەهەمان کاتدا بەرپرسی بەشی پەروەردە و تەندروستی بوو لەو ئەنجومەنە لەناوچە رزگارکراوەکانی کوردستان.
• کۆتایی ساڵی 1965 یەکەم گەشت بۆ دەرەوەی کوردستان سازدەکات وەک نوێنەری شۆڕش بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا.
• پاش گەڕانەوەی لەساڵی 1966 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لەڕێگەی کتێب و قەوانەوە خۆی فێری زمانی فەرەنسی دەکات.
• ساڵی 1967 وەک نوێنەری شۆرشی ئەیلول، گەشتێکی تر بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا سازدەکات.
• لەساڵانی 1964 تا 1975 زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ سەرۆک مستەفای بارزانیدا دەبێت وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پزیشک و وەرگێری زمانەوانی. هەروەها لەهەموو گەشتەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات یاوەری دەکات.
• ساڵی 1969 سەرۆکی وەفدی شۆرشی ئەیلول بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد، کەبە بەیاننامەی 11 ی ئازاری ساڵی 1970 کۆتایی هات.
• لە 29 ی ئەیلولی ساڵی 1971 لەحاجی ئۆمەران لە تەقینەوەیەکدا، کە ئامانجەکەی سەرۆک مستەفا بارزانی بوو، رزگاری دەبێت. لەو رووداوەدا کەچەند مەلایەک سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی یان کرد بەناوی ناوبژیکردن، لەکاتی کۆبونەوەکە تەقینەوەیەک روویدا و بووە هۆی برینداربوونی مەلا مستەفا.
• تەمووزی ساڵی 1972 لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی سەردانی ئەمەریکا دەکات بۆ دامەزراندنی یەکەم پەیوەندی رەسمیی نهێنی لە نێوان شۆرشی کورد و ئەمەریکا.
• لە ئازاری ساڵی 1975 لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی شای ئێران دەبینن و ناڕەزایی توند لەسەر رێکەوتننامەی جەزائیر دەردەبڕن.
• پاش رێکەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی 1975، لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دووردەکەوێتەوە.
• ساڵی 1975 دەچێتە ئێران و بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە وک پزیشک کاردەکات.
• ساڵی 1976 دەچێتە وڵاتی سوریا و لیژنەی تەحزیری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی دادەمەزرێنێت.
• ساڵی 1977 گەشتێک بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکات و ماوەی سێ مانگ دەمێنێتەوە بۆ باسکردنی تێچوونی شۆرشی ئەیلول و دەستپێکردنەوەی شۆرشی نوێ.
• ساڵی 1977 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەچێتە دۆڵی گارە لە نزیک سنوری تورکیا کە پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوێ بوون. پاش ماوەیەک بەپێ بەڕێدەکەون و بەماوەی چوار رۆژ دەگەنە نۆکان لە سنوری قەڵادزێ.
• لە
08-08-197908-08-1979 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لە ئەنجامی یەکگرتنی بزوتنەوەی سۆسیالیست و لیژنەی تەحزیری پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی سۆسیالیستی کوردستان دروستدەکەن. هەر لەو ماوەیەدا چالاک بووە لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و دەوری بینیوە لە دروستکردنی هەردوو بەرەی (جوقد) و (جود) بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کە لە ساڵی 1980 دامەزرا. هەروەها لە پەیماننامەی تەرابلوس رۆڵی هەبووە.
• لە 1-10-1979 لەگەڵ حزبی سۆسیالیست سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەدام حوسێنی سەرۆکی ئەو کاتی کۆماری عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی کورد کۆدەبنەوە.
• لە ساڵانی (1980 بۆ 1987) لەکاتی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، لە درەرەوەی وڵات پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەدەبرد.
• لە 24-11-1987 لەسەردانێکیدا بۆ کوردستان لەگوندی سیروان لەناوچەی دوکان دەرمانخوارد دەکرێت بە سالیۆم، لەو کاتەدا چەند هاوڕێیەکیان شەهید بوون، دکتۆر مەحمود لە کوردستان مایەوەو بۆ ماوەی شەش مانگ تیماری خۆی کرد.
• ساڵی 1988 بەشداردەبێت لەگفتوگۆی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی لە پاشان لەگەڵ خوالێخۆشبوو
رەسول مامەندرەسول مامەند بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو بەرەیە بە نوێنەرایەتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان.
• مانگی 10 ی ساڵی 1989 بەشداردەبێت لە کۆنفرانسێکی گرنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەکێشەی گەلی کورد لە پاریس. لەو کۆنفرانسەدا وتاری کوردستانی عێراق دەخوێنێتەوە.
• لە ساڵانی 1988 و 1991 دەبێتە نوێنەری بەرەی کوردستانی لەدەرەوەی وڵات و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی بەرەی کوردستانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەوروپای رۆژهەڵات کە نوسینگەکەی ئەوکات لە دیمەشق بوو. چەندین گەشتی سیاسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی تری جیهان وەک نوێنەری کوردی عێراق سازدەکات.
• ساڵی 1991 لە بەرلین یاسر عەرەفاتی سەرۆکی ئەوسای فەلەستین دەبینێت و لەسەر گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و بەغدا قسە دەکەن. هەروەها لەگەڵ وەفدی بەرەی کوردستانی سەردانی وڵاتی تونس دەکەن بۆ لای یاسر عەرەفات بە هەمان مەبەستی گفتوگۆی بەغدا و بەرەی کوردستانی.
• لە ئازاری ساڵی 1991 بەشداردەبێت لە کۆنگرەی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە بەیروت.
• لە ئازاری ساڵی 1991 بەشدار دەبێت لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لە ستۆکهۆڵم لەسەر کێشەی کورد و نوێنەرایەتی کوردی عێراق دەکات.
• تەمووز و ئابی ساڵی 1991 بەشداردەبێت لە کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی، هەروەها بەشداردەبێت لە دوا خولی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا کە شەش هەفتەی خایاند.
• دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 ی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا.
• دوای دروستبونی کێشە لە ناو لایەنەکوردییەکاندا پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992 تا ساڵی 1998 رۆڵی ناوبژیوان دەبینێت بۆ ئاشتکردنەوەی لایەنەکان و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
• لە ساڵی 1998 تاساڵی 2003 بەشداری چەندین کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانسی تایبەت بەکێشەی کورد و گەلی کوردستان دەکات و چەند جارێکیش دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
• ساڵی 2002 بەشداریدەکات لەکۆنفرانسی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراق لە لەندەن، کەڕێگە خۆشکەربوو بۆ رووخانی رژێمی سەدام.
• ساڵی 2003 پاش روخانی رژێمی سەدام حسێن، دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی حکومڕانی لەعێراقدا.
• هەمیشە چالاک بووە لە خەباتی نەتەوەیی و پشتیوانی زۆری لە خەباتی هەموو پارچەکانی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کردووەو سەردانی کردوون لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات. پەیوەندی زۆر هەبووە لەگەڵ هەردوو شەهید قاسملۆ و دکتۆر سەعید. هەروەها لەگەڵ حزبەکانی کوردستانی ئێران و سەرکردەی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کوردەکانی سوریا و تورکیا.
• لەساڵی 2005 تا ئێستا ئەندامی پەڕڵەمانی عێراقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی.
• بەشداریکردووە لە چەندین ۆنگرەیەی نەتەوەیی پارچەکانی کوردستان لە وڵاتانی (فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، ئەمەریکا، بەریتانیا، نەرویج) و چەندین وڵاتی تریش.
• دکتۆر مەحمود عەلی عوسمان بێجگە لەزمانی کوردی زمانەکانی (فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی) بەباشی دەزانێت، تاڕادەیەکیش زمانی ئەڵمانی.
• ساڵی 1970 پاش 11 ی ئازار، پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (بەهاری کاکە زیادی کۆیە) پێکهێناوە، خاوەنی هەشت منداڵە بەناوەکانی (هیوا، هێرۆ، هەتاو، هەورین، لانە، بۆتان، چنار، هێمن) و نۆ نەوەشی هەیە.