لە ڕۆژی 31ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە شاری #سەقز# لە بنەماڵەیەکی ئایینی سەربە شێخانی دۆزەغەرە لەدایکبووە، لەگەرمەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ساڵەکانی 57 بەدواوە بە تەمەنێکی کەمەوە زۆر زوو تێکەڵ بەدنیای ژیانی هاوبەشی ماڵ و منداڵ و ماڵداری ئەبێت کە سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت، بەتایبەت لە ئەنجوومەنەکانی شاری #سنە# و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی #مەولەوی# کوردا بەشداری چالاکانەی بوو.
هەروەها بۆ کونگرەی فەرزانەگان کە لە شاری سنە بەڕێوەچوو ڕوانگەی نوێخوازیانەی سوارەی ئیلخانی زادەی لە وتارێکی تێروتەسەل دا ئامادەکردبوو کە بەداخەوەلە کاتی بەڕێوەچوونی سیمینارەکە جێگەی ژیلا بەگوڵ نەخشێنرا بوو بەڵام هاوڕێکی ژیلا بەناوی کولسوومی عوسمان پوور بەچاوی فرمێسکاوییەوە وتارەکەی ژیلای پێش کەش بەبەشداربوان کرد.
بەداخەوە ئەم خاتوونە شیعرەی دەڤەری ئەشق و جوانی و ئاوەدانی ئەم کچە تەمەن گوڵ و پەپوولەی شاری سەقز لە ڕۆژی 6/7/1375 هەتاویدا هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکەی کە دەیانویست بچنە شاری تاران بۆ تەواف و زیارەتی #شێرکۆ بێکەس# لە ڕێگادا تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشێن دەبن و بەداخەوە ژیلای شاعیر بە تەمەنێکی کەم وک ارامەی 32ساڵییەوە لەگەڵ کچە تەمەن کوورتەکەی بەناوی ژینۆ' گیانیان لەدەست ئەدەن، کە گەلی کورد بەگشتی و شاری سەقز بەتایبەتی ژنەشاعیرێکی بوێر و چاونەترسی بواری ئەدەب وگەشە کۆمەڵایەتییەکانی لەکیس و خەسارچوو، هەواڵی مەرگی ژیلاحسێنی سەرەڕای نەبوونی دەستگای ڕاگەیاندنێکی ئەوتۆ زۆر زوو بە وڵاتدا بڵاوبووەوە و شاری سەقزی کردە پاپۆڕی ئاشقانی شیعر و وەفادارەکانی ژیلا هەر بۆیە لە ماوەی سێ ڕۆژ پرسە و سەرەخۆشیدا کە لەلایەن بنەماڵەی بەڕێزیان وئەندامانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی شاری سەقز بەڕێوەچوو هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنە ئەدەبیەکانی شارەکانی سنە، #مەریوان#، بانە، #مەهاباد#و#بۆکان#.... هەروەها گەلێک کاسایەتی ناودار و ناسراوی وێژە و ئەدەبی کوردی بەپیر ئەو کۆستە گەورە و خەمە ناوادەیەی بنەماڵەکەی و ئەدیبان و خەڵکی شاری سەقزەوە هاتن وتەرمی ژیلا و کچۆڵەکەیان لە گۆڕستانی دۆزەغەرە لە ڕۆژهەڵاتی شاری سەقزدا لە تەنیشت باو و باپیرانی بەخاک ئەسپەردەکرد.
گەر لاپەڕەی ژیانی ئەدەبی و هونەری ژیلا حسێنی هەڵبدەینەوە دەبینین یەکەم بەرهەمی دەسنووسی ژیلا حسێنی چیرۆک برباد ڕفتە یە کە بە زمانی فارسی نووسیویەتی و دواتر ژیلا خۆی زۆر تامەزرۆی چاپکردنی نەبوو هەر بەو پێیە ئەوەڵین بەرهەمەکانی ژیلا بە زمانی فارسی بوون هەتا سەرەتای ساڵەکانی 1363 و 1364 هەتاوی کە لەبەشی کوردی ڕادیۆ سنە لە بەرنامەیەکدا بەناوی ئێمە و گوێگرەکان دەستی بەکار و تێکۆشان کرد ئەوە بەو مانایە نییە کە وا ژیلا ئاشنای ئەدەب و فەرهەنگی ڕەسەنی گەلەکەی نەبوو ئاشکرایە زۆربەجوانی شارەزای هەموو بەیتە کوردی و ئاشنای زۆربەی شیعر و شێوازی شیعری شاعیرانی کورد بوو و بۆ هەمیشەیش شانازی پێوەدەکردن و لەو بوارەیشدا قەڵەمەکەی خستەگەڕ و گەلێک بەرهەمی بەنرخی لە دووتۆی پەڕتووک و دەفتەردا پێش کەش بەدیوەخانی وێژە و ئەدەبی کوردەواری کرد کە بەرهامەکانی بریتین لە:
1- دیوانەشیعرێک بەناوی #گەشەی ئەوین# کەیەکەم بەرهەمی شاعیر بوو ساڵی 1374هەتاوی چاپ ەبڵاو بو وەتەوه.
2- دیوانە شیعر و چەند چیرۆکێک بەناوی قەڵای ڕاز ساڵی 1378 هەتاوی پاش مەرگی شاعیرکە لەسێ بەشدابڵاوبوەتەوە.
بەشی یەکەم: پاشماوەی شیعرەکوردی یەکانی ژیلا خانمە.
بەشی دووەم: هەڵبژیردراوی کوورتیلە چیرۆکەکوردییەکانی ژیلای جوانەمەرگه.
بەشی سێیەم: کۆمەڵە شیعرێکی ژیلاخانمە بە زمانی فارسی کەخوالێخۆش بوو خۆی ناویبارانی لەسەرداناون.
3- وەرگێڕانی چیرۆکیتەلەبی مەعریفەتلە نووسینی سادقی هیدایەت کە لە گوڤاری ڕامان دا لە #هەولێر# بڵاوبوەتەوە.
4- وەرگێڕانی ڕۆمانی دزیرە لە فارسییەوە بۆکوردی.
5- کۆمەڵە وتارێکی هەمەرەنگ.
6- کۆمەڵە شیعرێک بۆ منداڵان ئامادەی چاپ.[1]