نووسەر، توێژەر ، لێکۆلەر و زمانناسی کورد، ساڵی 1943 لە #مەهاباد# لەدایکبووە.
ساڵی 1972 دکتۆرای زمانی ئینگلیزی لە تاران تەواوکردووە. ئەندامی کۆنفێدراسیۆنی جیهانی قوتابی و خێندکارانی ئێران ، یێکێتی نەتەوەیی و کۆمۆنیستەکانی ئێران بوو. لە بواری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و مێژوو و زمانی شاڕستانییەتە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانامەی پڕۆفیسۆری بەدەست هێناوە.
لە ساڵی 1986 لە کەندا ژیاوە و مامۆستای زانکۆکانی ویندسۆر، کۆنکۆردیا و تۆرینتۆ بووە.
چەندین پەرتووک و لێکۆڵینەوەی زانستی بە زمانی ئینگلیزی و فارسی لەسەر زمان و ناسیۆنالیزمی کوردی و میدیا و گفتوگۆ و دیموکراسی و شێوازەکانی ڕەخنەگرتن لە ناسیۆنالیزم، گرفتو نەتەوەییەکان، جینۆساید و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان نووسیوە ،
هەروەها نووسراوە و وتارگەلێکی جۆراوجۆری لە زۆر گۆڤاری ئاکادیمی و ئەنیسکلۆپیدیاکانی جیهاندا بڵاو بۆتەوه. پەرتووکی ناسیونالیزم و زمان لە کوردستان 1918 -1985 بەرهەمی هەرە بەناوبانگی دکتۆر حەسەنپووره. لە ساڵی 2017 دا لە تۆرنتۆی کانادا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.[1][2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 49,269
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!