نووسەر، توێژەر , لێکۆلەر و زمانناسی کورد، ساڵی 1943 لە
مەهابادمەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1972 دکتۆرای زمانی ئینگلیزی لە تاران تەواو کردووە. ئەندامی کۆنفێدراسیۆنی جیهانی قوتابی و خێندکارانی ئێران , یێکێتی نەتەوەیی و کۆمۆنیستەکانی ئێران بوو. لەبواری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و مێژوو و زمانی شاڕستانییەتە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانامەی پرۆفیسۆری بەدەست هێناوە. لە ساڵی 1986 لە کەندا ژیاوە و مامۆستای زانکۆکانی ویندسۆر، کۆنکۆردیا و تۆرینتۆ بووە.
چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی بە زمانی ئینگلیزی و فارسی لەسەر زمان و ناسیۆنالیزمی کوردی و میدیا و گفتوگۆ و دیموکراسی و شێوازەکانی ڕەخنەگرتن لە ناسیۆنالیزم، گرفتو نەتەوەییەکان، جینۆساید و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان نووسیوە , هەروەها نوسراوه و وتارگەلێکی جۆراوجۆری له زۆر گۆڤاری ئاکادیمی و ئەنیسکلۆپیدیاکانی جیهاندا لێ بڵاو بۆتەوه. کتێبی ناسیونالیزم و زمان له کوردستان 1918 - 1985 بەرهەمی هەره بەناوبانگی دکتۆر حەسەنپووره. بەداخەوە لە سالی 2017 دا لە تۆرنتۆی کانادا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دۆایی کرد.
[2]
[1]