ناو: عەلی
نازناو: کوڕی ڕەش
ناوی باوک: محەمەد (#پێشەوا قازی محەمەد#)
ناوی دایک: #مینای قازی#
ساڵی لەدایکبوون: 1933
ڕۆژ و ساڵی کۆچی دوایی: #10-07-2022#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری بۆن وڵاتی ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1933 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دنیا. لە کاتی ڕووخانی کۆمار و لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەددا تەمەنی 13 ساڵ بووە. چەند ساڵێک پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان ڕووی کردووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بوو.
لە ساڵانی ڕابردووودا گەڕایەوە باشووری کوردستان و بوو بە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان.
عەلی قازی پاش ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە سەرۆکایەتیی ئەو پارتە هێنا بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە گەڕایەوە ئەڵمانیا و سەرلەبەیانیی ڕۆژی 10-07-2022، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,075 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!