مێژووی لەدایک بوون: 1970
شوینی لە دایکبوون :
رواندزرواندز- هەولێر-باشووری کوردستان
نەتەوە: کورد
نوسەر و لێکۆلەر لە بواری جینۆسایدی گەلی کوردستان
ئیمەیل: adalatanfal@aol.com
لە ساڵی 1974 لەنسکۆی شۆرشی ئەیلول ئاوارەی ئیران بووم
بوارەکانی کارکردنی پیشەیی: نوێنەری ئافرەتی پەنابەری کورد لەکۆمسیاری پەنابەرانی un لە تاران --1989-1996
بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری
ئەنفالئەنفال --2000-2004
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی کوردستان --2004-2007
راوێژکاری وەزارەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئەنفال و بێ سەرو شوێنەکانی کوردستان-کابینەی 4 --2004-2006
راوێژکاری وەزارەتی کاروباری ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ کاروباری ناوچە دابڕاوەکان-کابینەی 5 --2006-2009
راوێژکار لەدەستەی گشتی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان – کابینەی 6 --2009-2011
راوێژکار لەدەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم کابینەی(7و8)--2011 -2015
ئەندامی بۆردی رێکخراوی سپی بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان-- 2010-2013
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی کشتی ژیان بۆ ژنانی کەسوکاری بێسەروشوینکراوەکان-- 2014 بواری(تایبەت بە بواری جینۆساید) :
دانانی پیشانگای هەڵەبجە لە تاران--1996
سەرژمێری مەیدانی ئەنفال و بێ سەرو شوێنەکانی کوردستان -سەنتەری ئەنفال --2001-2005
دابەش کردنی کەل و پەل و برینەوەی مووچە بۆ 1500 خیزانی ئەنفالکراو بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەت -ی سەنتەری ئەنفال --2001-2005
لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر کێشە و گیرو گرفتەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بە تایبەت ئافرەتانی بەجیماوەی ئەنفالکراوەکان کوردستان --2001-2013
پێشکەش کردنی راپۆرت و و ناردنی شایدحالەکان ئەنفال و هەڵەبجە بۆ ئۆردن-عەمان بۆ کۆبۆنەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆکی کمسیونی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کوردستان-ئۆردن --2003-2006
ئامادەبوون لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پەیوەندی کردن بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی (icmp—-(red cross)-- لە عێراق- کەرکوک-- 2003-2006
یارمەتی دان و چارەسەر کردنی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی کچانی ئەنفالکراوی رزگار بوو -- 2003 تا ئیستا
نوێنەری وەزارەتی مافی مرۆڤ (قۆناغی تحقیقاتی کەیس ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق) -- 2004-2006
کۆکردنەوەی زیاتر لە 10000 بەڵگەنامەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و بە ئەرشیڤ کردنیان -- 2003-2010
لێکۆلینەوە و چاپکراوەکانم(تایبەت بە بواری جینۆساید):
لێکۆلینەوە لەسەر مێژووی جینۆساید --2002
کتێبی ئەنفال و ئافرەتی کورد --2003
لیکۆلینەوە لەسەر کیمیابارانی کوردستان-هەلەَبجە وەک نمونە-- 2004
لێکۆڵینەوەی لەسەر کێشەو گرفتی منداڵانی ئەنفال --2004
لێکۆڵینەوەی لەسەر بێ دەنگی un بەرامبەر بە پرۆسەی ئەنفال-- 2005
لێکۆڵینەوەی لەسەر کێشەکانی ئافرەت لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتیی 2005
تۆمار کردنی چاوپێکەوتن نووسینەوەی لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوەکان-400 چاوپێکەوتن --2001-2006
کتێبی لێکۆلینەوە لەسەرشاڵاوەکانی جینۆساید وکاریگەرییەکانی لەسەر باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی کەسوکاری بەجێماوەی بەتایبەتی ئافرەت (ئەنفال وەک نمونە) ئامادەیە بۆ چاپ
کتێبی لە زمانی بەڵگەنامەکانەوە لەسەر گیراوانی سیاسی ئامادەیە بۆ چاپ
لێکۆلینەوە لەسەر گۆرەبەکۆمەڵەکان و چونیەتی شیاندن و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان لە چوارچێوەی عەدالەتی راگوزەری (المانیای فیدرال وەک نمونە)-- 2011
سەدان بابەت و وتار و گۆشەی هەفتانە لە سایتی الکترونی و رۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بلاوکراوەتەوە --1998-2015
گرنگترین گۆنگرە و کۆنفراس وخول (تایبەت بە بواری جینۆساید):
کۆنفراسی ئەنفال- بە پێشکەش کردنی لیکۆلینەوە --2002
کۆنفراسی دەسەڵاتدانەوە بە ئافرەت –بە پێشکەش کردنی لیکۆلینەوە --2003
خولی پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکردە – leadership لە ولایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا -- 2004
کۆنفراسی دامەزراندنی سەنتەری نیودەوڵەتی بۆ بزرووەکان لە عیراق -نوینەری وەزراتی مافی مرۆڤ لە ئۆردن -عەمان -بۆ 6 جار-- 2004-2006
کۆنفراسی رەوشی ئافرەتانی کوردستانی باشوور-بە پێشکەش کردنی لێکۆلینەوە- استکهۆڵم - سوئید-- 2005
کۆنفراسی جینۆسایدلە پەرلەمانی کوردستان- بە پێشکەش کردنی لیکۆلینەوە --2004
کونفرانسی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان-- 2007
کونگرەی نیودەوڵەتی جینۆسایدی گەلی کوردستان- بە پێشکەش کردنی لێکۆلینەوە-- 2008
کونگرەی نیودەوڵەتی سێیەمی گۆرەبەکۆمەلەکان- بە پێشکەش کردنی لێکۆلینەوە --2011
سمیناری ئەنفال و ئافرەتی بەجێماوەی ئەنفال لە پەرلەمانی سوئید–پێشکەش کردنی لێکۆلینەوە-- 2012
کونگرەی جینۆساید لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سویسرا-جینف-- 2012
کونفرانسی کەشتی ژیان بۆ ژنانی کەسوکاری بێسەرشوینکراوەکان لە کوردستان – بصرە- بۆسنا --2013-2014
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 21 KB |
| |
Nov 3 2009 4:02PM | هاوڕێ باخەوان |