لە
23-06-195823-06-1958 لە شاری
هەولێرهەولێر لە گەرەکی سەعدوناوە لەدایک بووە. منداڵ بووە چوونە گەرەکی
سەیداوەسەیداوە و لەوێش لە ساڵی 1964 چووە قوتابخانەی اربیل الاولی کە بەڕێوەبەرەکەیان مامۆستا خدر مولود بوو. هونەرمەندی بە توانا مامۆستا ئەسکەندەر عوسمان جامباز مامۆستای ڕەسم بوو. پاش ماوەیەک هونەرمەندی دەنگ خۆش ماموستا تەحسین تەها هاتە قوتابخانەمەکان وەکو ڕاهێنەر. مامۆستا عبدالکریم حاجی وەرزشوانی بەناوبانگ مامۆستای وەرزش بوو. موسیقاری بەنابانگ منیر وانەی مۆسیقای دەگوتەوە. پاشان چووە قوتابخانەی دواناوەندی سەیداوە و دەستی بە نووسین و کاری سیاسی کردووە و یەکەمجاریش لە تەمەنی بچووک چووە سەر شانۆ و بەشداری شانۆگەری کردووە. لە پولی یەکەم بووە ئەندامی یەکێتی گشتی قوتابیانی سەر بە حزبی شیوعی عێراق و لە پاش ماوەیەک بووە بە ئەندامی ئەو حزبە. لە بواری سیاسی دەوری باڵای گێراوە لەناو قوتابیان و لەلایەن یەکیتی قوتابیانی کوردستان سەر بە پارتی ئازار دراوە و پاش ئاشبەتاڵ و دروست بوونی یەکێتی قوتابیانی سەر بە بەعسیەکان کە هەندیک لە کۆنە قوتابیانی پارتی دروستیان کرد دیسان تووشی چەرمەسەری بووە. لە دواناوەندی سەیداوە نەشرەی سەر دیواری بۆ مامۆستای کوردی نووسەر ئەحمەد نەقشبەندی دروستکردووە و ئامادەی کردووە بابەتەکانی هەڵدەبژارد و شیعرەکانی تیدابڵاودەکردەوە خوشنووسی دەدا بە عبدالله منتک برای اکرم منتک کە خەتی خوش بوو. بۆ مامۆستای فیزیا و مێژوو و جوغرافیا و ئینگلیزیش نەشرەی دروست دەکرد. پاشان چووە قوتابخانەی ئامادەیی بازرگانی و ساڵی 1979 کە خویندنی تەواوکرد هاتە دەرەوە و سەرەتا چووە هەنگاریا و پاشان ساڵی 1981 چووە سوید. ئەندامی سکرتاریەتی
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردکۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا مەرکەزی پراگ بووە هەتا یەکگرتنەوەی کۆمەڵە خویندکاری یەکان کە لەبەرلین کۆنگرەی بەست و بووە بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی. بەرهەمی شیعری داستانی ڕووح و داستانی مێژوو و داستانی مان و نەمان و هەندەکی تری بڵاوکردۆتەوە و کتیبی جوگرافیای کوردستان بۆ قوتابیان لەگەڵ نووسەران ئەحمەد تگریس و ناسری ڕەزازی دەرکردووە و نامیلکەی کۆمەڵ و ڕیکخراو بڵاوکردۆتەوە. لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان بەرهەم و نووسینی بڵاوکردۆتەوە و هەنووکەش لە سایتەکوردیەکان بە بەردەوامی دەنووسیت. خویندنی باڵای زانستە سیاسیەکانی تەواوکردووە و لە ساڵی 1988ەوە فەرمانبەرە لە کومپانیای هاتووچۆ و شەمەندەفەر و لەبەر ئەوەی زیاتر لە 25 ساڵ لە خزمەتکردن بووە خەڵاتی سەعاتی زێری وەرگرتووە. ئێستاکەش لە بیروباوە شیوعی یە و باوەی بە یەکسانی کۆمەڵایەتی هەیە و خاوەنی شەش منداڵە بە ناوەکانی زەمەند و نەوەند و ساوان و شایان و پاوان و لینا.
ئێستاکەش لە شاری ستۆکهۆڵم پایەتەختی سوید دەژیت.
[1]