دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.
کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهیدکرا.
[1]