دڵشاد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، ساڵی 1958 لە
دهۆکدهۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندنی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (University of Wales) ماستەری مۆسیقای وەرگرتووە. ئێستا لە نەمسا دەژیت و لەوێ مامۆستای مۆسیقایە.
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!