کوردێکی دانیشتووی بەریتانیا بوو، لەلایەن باوک و مامییەوە کوژرا.بەناز محمودی تەمەن 20 ساڵ دانیشتووی شاری لەندەنی وڵاتی بەریتانیا بەدەستی کەس و کاری خۆی دەکوژرێت و پاشان تەرمەکەی فڕێ دەدرێتە یەکێک لە پارکەکانی شاری بێرمینگهام کە نزیکە دوو کاتژمێر لە لەندەنەوە دورە، ئەوە یەکەم جار نیە کیژە کوردێک لەسەر تاوانی خۆشەویستی یان پەیوەندیەک و لەژێر تاوانی شەرەف لە قەنارە بدرێت. بەناز یەکێکی دیە لە قوربانیەکانی کەلتووری نێر سالاری.
بەناز لەسەر داوای باوکی لە تەمەنی لاویدا دەدرێت بە شوو، پاش ماوەیەکی کورت و بوونی چەند کێشەیەک بڕیاری جیابوونەوە دەدات، دواتر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەل لاوێکی کورد بە ناوی ڕەحمەت، کاتێک باوکی بەمە دەزانێت دەکەوێتە بەدوادا چون لەگەل مامی بەناز و ئامۆزایەکی چەند جارێک ئەشکەنجەو هەڕەشە لە بەناز دەکان و بەنازیش پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە بەلەم لەبەر کەمتەرخەمی پۆلیس دواجار باوکی بەناز فرسەت دێنێت بەناز دەکوزێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,249 gånger