شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لە ساڵی 1934 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لە ساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتیی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە هەردوو کابینەی سێیەم و چوارەمدا.
لە ساڵی 2007 تا 2011 سەرۆکی ئاکادیمیای کورد بووە لە #هەولێر# و لە ساڵی 2008 تا 2011 سەرۆکی بۆردی زانکۆت کوردستان بووە.
شەفیق قەزاز، هاوسەری چلورە #ئەحمەد هەردی# ە، یەک لە چالاکوانەکانی مافی ژنان، کە دەکاتە زاوای ئەحمەد هەردی شاعیر.
شەوی پێنجشەممە #22-10-2020#، د.شەفیق تۆفیق قەزاز، نووسەر و سیاسەتمەداری ناوداری کوردستان بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,998 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !