فەرزاد کەمانگەر
فەرزاد کەمانگەر لە ساڵی 1976 لە شاری
کامیارانکامیاران لە دایک بووە. مامۆستا فەرزاد کەمانگەر خاوەن پێشینەی 12 ساڵ کاری وانەوتنەوە، ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی رویان، سەر بەئیدارەی پەروەردەی و بارهێنانی شاری کامیاران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگه پارێزی ئاسک بوو، کە لە رێکەوتی 18ی ئاگوستی 2006 لە شاری تاران لە لایەن هێزەکانی رژیمی ئیرانەوە دەسگیر کرا. مامۆستا فەرزاد و هاوڕێیانی ماوەی 16 مانگ له ژوورەکانی تاکەکەسی ئیتلاعات له شارەکانی
کرماشانکرماشان،
سنەسنە و تاران ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە بوونەوە.
لە مانگی ژوئەنی 2007 مامۆستا فەرزاد کەمانگەر لەلایەن لقی 30 دادگای شۆڕشی شاری تاران بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە پارتیەکی کوردستانی له دادگایەکی 7 خولەکیدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و دوای ئەوەی سزاکەی لە لایەن دیوانی باڵا پشتڕاست کرایەوە و لە بەرەبەیانی 9ی مانگی مەی ساڵی 2010 دا لە زیندانی ئێوین لەگەڵ
شیرین عەلەم هولیشیرین عەلەم هولی،
عەلی حەیدەریانعەلی حەیدەریان و
فەرهاد وەکیلیفەرهاد وەکیلی سێدارەدرا.