پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,256
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית1
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
=KTML_Bold=ناساندن=KTML_End=
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە کوورتکراوەی حدکا دەناسرێت، یەکێکە لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێستادا2023 بنکەیان لە شاری کۆیەی هەرێمی کوردستانە، حیزبێکی سیکۆلارە و باوەڕی بە جیابوونەوەی ئایین هەیە لە دەسەڵات و لە پەیوەندییەکانیشیدا پەیڕەوی پلوڕالیزم دەکات بەرانبەر ڕێکخراوەکانی دەوروبەری.

=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
سەرەتای حیزب دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی جەنگی جیهانی دووەم و لە 16-08-1942 ڕووناکبیرانی ئەوکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخراوی نهێنی ژ.ک درووستدەکەن، کە بە (کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد) ناسراوە، دوای سێ ساڵ و لە 16-08-1945 بە شێوەیەکی مۆدێرنتر حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر هەمان بناغە دامەزرا بە سەرکردایەتی قازی محەمەد.
دواتریش بەهۆی هەوڵدانەکانی حیزب و قازی کۆماری #مەهاباد# لە 22-06-1946 دامەزرا، کە دوای 11 مانگ حکوومڕانی ڕووخێنرا.

=KTML_Bold=ئامانجەکانی حیزب=KTML_End=
ئامانجی حیزب لە خەباتی نەتەوەیی-دیموکراتی خەڵکی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی دەبینێتەوە، هاوشان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی کورد وەک (عەرەب، ئازەری، بەلووچ و تورکمان) و هێزە دیموکراتەکانی دیکە، بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان و دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتێکی فیدراڵی بۆ ئێران، ئامانجی دواتریش پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی سۆسیالیستییە.
بە بۆچوونی زۆرێک لە چالاکان و چاوەدێرانی سیاسی، بە بۆنەی دۆخی نێودەوڵەتییەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای فێدراڵیزم دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم حیزبە حیزبێکی سەربەخۆییخوازە و بۆ دەوڵەتی کوردی خەبات دەکات.
تەنانەت کاتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەم هەرێمە (25ی ئەیلوولی 2017) ، حیزبی دیموکرات پشتیووانییەکی بێوێنەی لە خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

=KTML_Bold=خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات-ڕاسان=KTML_End=
ئەم حیزبە لە نەورۆزی 2016دا، خەباتی نوێی خۆی لەژێر ناوی ڕاسان دەستپێکردەوە، دوای ڕاگەیاندنی ڕاسان، چەندین ئۆپەراسیۆنی گەورەی پارتیزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچووە کە سەدان کوژراو و برینداری لەنێو هێزەکانی حکوومەتی ئێرانی لێکەوتۆتەوە و زیاتر لە 50 پێشمەرگەی ئەم حیزبەش کوژراون، بە وتەی ئەندامانی ئەم حیزبە، ڕاسان تەنیا خەباتی چەکداری نییە و خەباتێکی فرەڕەهەندە.

=KTML_Bold=کۆنفرانسی یەکەم-1955=KTML_End=
دوای تێکچوونی کۆماری کوردستان و دووبارە گەڕانەوەی دیکتاتۆری محەمەد ڕەزاشا بۆ کوردستان، گیران و لەسێدارەدانی بەشێک لە ڕێبەرانی حیزب و لە سەرووی هەمووانەوە پێشەوای حیزب، پرش و بڵاوی دەکەوێتە نێو حیزب و چالاکی نامێنێت.
ساڵی 1947 کۆمەڵێک لە کادری گەنجی حیزب دەکەونە دووبارە زیندوو کردنەوەی ڕێکخستنی حیزب، و ساڵی 1948 کۆمیتەیەک پێک دێت کە ئەو کۆمیتەی (کمیتە آذربایجان و کوردستان) دەکاتە بەشێک لە حیزبی توودەی ئێران کە ئەو کات حیزبێکی بەناوبانگ لە سەرانسەری ئێران، لەوکاتەشەوە حیزب دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بڕیاری حیزب توودە.
ئەم شێوازەش هەتاوەکوو ساڵی 1955 بەردەوام بوو و لەو ساڵەدا دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو و کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی بیر لەوە دەکەنەوە جارێکی دیکە لە حیزبی توودە بێنە دەرەوە و سەربەخۆ ببنەوە.
هەر بۆیە ساڵی 1955 یەکەمین کۆنگرەی حیزب لە گوندی کەوتەری مەهاباد بە بەشداری ژمارەیەکی کەم کادیری حیزب پێکدێت.
لەو کۆنگرەیەشدا بڕیار دەدرێت بە پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی توودە و دانانی کۆمیتە بۆ ڕێبەریکردنی حیزب بە ناوی کۆمیتەی مەهاباد بە بەرپرسیاریەتی سەید عەبدوڵڵا ئیسحاقی، بەڵام ناوی سکرتێر یان پێشەوا و لێپرسراوی بۆ دانەنراوە، بەڵام کەسی یەکەمی حیزب بووە.

=KTML_Bold=کۆنگرەی دووەم-1964=KTML_End=
کۆنگرەی دوو لە گوندی سونێ لە سنووری نێوان #سەردەشت# و #قەڵادزێ# بوو و زۆرێک لە ئەندامان ئامادەبوون کە ئەوکات هاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ئەیلوول.
لەم کۆنگرەیەشدا هیچ کەسێک بە سکرتێر هەڵنابژێرن و تەنیا سەید عەبدوڵڵا ئیسحاقی وەک کەسی یەکەمی حیزب دادەنرێت.
لەم کۆنگرەیەدا بڕیار درا حیزب ببێتە پاشکۆی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و سەربەخۆیی خۆی لەدەست بدات، هەروەها ڕۆژنامەی حیزب کە ناوی کوردستان بوو بکرێتە دیسان بارزانی.

=KTML_Bold=کۆنفرانسی دووەم-1969=KTML_End=
دوای دەستگیرکردن و کوشتنی چەندین کادیر و ڕێبەری حیزب لەلایەن ئێران و ئێراقەوە، لە ساڵی 1969 کۆمەڵێک لە کادیران کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی حیزب ببوژێننەوە بۆ جارێکی دیکە، بەڵام ئەمە لەلایەن بەشێک لە کادیرانی حیزبەوە دەکرێت کە کەسی یەکەمی حیزبیان بەدڵ نەبووە چونکە بۆ هەموو بڕیارێک گەڕاوەتەوە بۆ کەسی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان.

=KTML_Bold=کۆنفرانسی سێیەم-1971=KTML_End=
لە سەرەتای حەفتاکان، دکتۆر قاسملوو دەگەڕێتەوە و بڕیار دەدات حیزب درووستبکاتەوە سەرلەنوێ و بۆ ئەوەش تیمێک پێکدەهێنێت بەناوی کۆمیتەی ساخکەرەوەی حیزب و ماوەیەک پێکەوە کاردەکەن، و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی پێکەوە دەستووری حیزب دەنوو#سنە#وە.
دووبارە و بۆ جارێکی دیکە ساڵی 1970 ڕۆژنامەی کوردستان دەست دەکاتەوە بە چاپی خۆی، کۆنفرانسی سێیەم لە شاری بەغدا لە ئێراق لە 1971 دەبەسترێت و پڕۆگرامی حیزب پەسەند دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، لەگەڵ پارتی دێموکراتی کوردستان پەیوەندی دەپچڕێنن و سەربەخۆ دەبنەوە، کۆمیتەی ناوەندی و نووسینگەی سیاسی دادەمەزرێنن، دکتۆر قاسملووش وەک سکرتێری گشتی حیزب دیاری دەکرێت و ئامانجی دواڕۆژی حیزبیش وەک سۆسیالیزمی دادپەروەرانە دیاری دەکرێت.

=KTML_Bold=کۆنگرەی سێیەم-1971=KTML_End=
ئەم کۆنگرەیە بۆ ڕێکخستنەوەی حیزب بوو و هەموو ئەندامە کۆنەکانی لەخۆی کۆکردەوە و جارێکی دیکە قاسملوو کرایەوە بە سەرۆکی حیزب و ناوی حیزب لە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە کرا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

=KTML_Bold=کۆنگرەی چوارەم-1980=KTML_End=
بە بەشداری 310 ئەندام کە نوێنەرایەتی 30 هەزار ئەندام دەکەن یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای حیزب لە شاری مەهاباد بەڕێوەدەبرێت، ئەوکات بەشێکی زۆری کوردستان لەژێر دەستی پێشمەرگەدا بوو و ڕێبەرانی کوردیش داوای مافی ئۆتۆنۆمییان دەکرد، کۆنگرەکە 12 ڕۆژی خایاندووە.
لەم کۆنگرەیەدا لۆگۆی حیزب گۆڕا بۆ ئەوەی ئێستا و دووبارە قاسملوو کرایە سکرتێری گشتی و دڵنیاکرایەوە کە خەبات بەردەوامە و وتووێژی ئاشتیانەش بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد بەردەوام دەبێت، هەروەها بەرگری لە کوردستان لە ئەگەری هێرشی دەوڵەت ئێران، لەم کۆنگرەیەشدا نووسینگەی حیزب لە شاری پاریس کرایەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها ڕۆژی 10ی خاکەلێوە کرایە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان.
درووشمی ئەم کۆنگرەیەش بریتیبوو لە: دیموکراسی بۆ ئێران و خۆبەڕێوبەری بۆ کوردستان.

=KTML_Bold=کۆنگرەی پێنج-1981-شێوەجۆی سەردەشت=KTML_End=
لەگەڵ ئەوەی لە شەڕدا بوو لەگەڵ دەوڵەتی ئێراندا، بەڵام کۆنگرەی پێنجی لە کاتی خۆی بەست و ئیدانەی بڕیارەکانی خومەینی کرا بۆ درێژەدان بە شەڕی ئێران و ئێراق و درووشمی تاکتیکی خەبات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی پەسەند کرا.

=KTML_Bold=کۆنگرەی شەشەم-1984-گەڵاڵەی باشووری کوردستان=KTML_End=
لە کۆنگرەی شەشەم لە ساڵی 1984 ئامانجی حیزب وەک سۆسیالیزمی دیموکراتیک پەسەندکرا و بڕیاردرا بە بەهێزکردنی خەباتی دیبلۆماسی دەرەوە و بۆ جاری پێنجەم دکتۆر قاسملوو وەک سکرتێری حیزب هەڵبژێردرایەوە و پێداگری لەسەر خەباتی پارتیزانی کرایەوە و دواتریش ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دیاریکرا و خرایە ڕۆژی 26ی سەرماوەرز.

=KTML_Bold=کۆنگرەی حەوتەم-1985-کانی مێو لە باشووری کوردستان=KTML_End=
حیزب لەم کاتەدا لە خەباتی پارتیزانی بوو لەگەڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران و لە شەڕی ناوخۆدا بوو لەگەڵ حیزبی کۆمەڵە، بارەگاکانی حیزبیش لەنێو سنووری جەنگی ئێران و ئێراقدا بوون و تۆپباران دەکران، لەم کۆنگرەیەدا بڕیار درا بە هاتنە دەرەوەی حیزب لە شورای نیشتمانی بەرگری و بۆ جاری شەشەم قاسملوو کرایەوە بە سکرتێری گشتی.

=KTML_Bold=کۆنگرەی هەشتەم-1988-#سلێمانی#=KTML_End=
لەم کۆنگرەیەدا باڵ باڵێن لەنێو حیزب دەرکەوت و بڕیار درا لە جیاکردنەوەی ئایین لە دەسەڵات و درێژکردنەوەی ماوەی نێوان کۆنگرەکان لە دوو ساڵ بۆ سێ ساڵ.
لە دوو مانگ دوای کۆنگرە سەدان کەس لە پێشمەرگە و کادیرانی حیزب جیابوونەوە و ئەوەش بووە هۆی شەڕی ناوخۆ و دواتریش چوونە پاڵ حیزبی موجاهدینی خەلق کە دژمنی حیزبی دێموکرات بوون.

=KTML_Bold=کۆنگرەی نۆ-1991 لە باڵەکایەتی=KTML_End=
ساڵی 1989 خومەینی مرد و لە چلەکەیدا دکتۆر قاسملوو لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانووستان بە هاوەڵی هاوڕێیانی تیرۆر کران، بۆیە لە پاییزی هەمان ساڵ دکتۆر سادق شەرەفکەندی بە سکرتێری گشتی حیزب دیاریکرا.
سادق شەرەفکەندی توانی دوو باڵی حیزب بە یەکەوە ڕابگرێتەوە و بیانکاتەوە بە یەک، دواتریش لە 1991 کۆنگرەی نۆیەم سازدرا و درووشمی خەبات دژی ئیمپریاڵیزمی هەڵوەشایەوە و بەندێک لە پڕۆگرامی حیزب دانرا تایبەت بە لاوان، هەروەها بڕیاری پاراستنی مافی دەنگی کەمینە لەنێو حیزب.
لە دوای ئەم کۆنگرەیە ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە شاری #کەرکووک# کرایەوە لەسەر ڕادیۆی ڕاﮪ کارگر.

=KTML_Bold=کۆنگرەی دەیەم-1995-#هەولێر#=KTML_End=
شەش مانگ دوای کۆنگرەی نۆیەم سادق شەرەفکەندی لە 1992 لە ئەڵمانیا تیرۆر کرا، هەر لەو کاتەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان تووشی شەڕی ناوخۆ بوون.
لە هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیدا هەریەک لە (مستەفا هیجری و عەبدوڵڵا حەسەن زادە) وەک کاندیدی سکرتێری دیاریکران و مستەفا هیجری دەرچوو، بەهۆی ڕووداوی تیرۆر و کێشەکانی ناوچەکە کۆنگرە بۆ شەش مانگ دواکەوت، لە بەهاری 1995یش کۆنگرە سازکرا.
لەم کۆنگرەیەدا بڕیاردرا بە کرانەوەی دەرگای دیالۆگ بۆ یەکگرتنی هەردوو بەشی حیزب و گۆڕینی سکرتێری گشتی لە مستەفا هیجرییەوە بۆ عەبدوڵڵا حەسەن زادە و ڕاگرتنی خەباتی چەکداری و ئاڵوگۆڕی ڕێکخستنی هێز کۆمیتەکان.

=KTML_Bold=کۆنگرەی یازدە-1997-کەرکووک=KTML_End=
ساڵی 1996 بە هاوکاری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕژێمی ئێران هێرشی تۆپبارانی چڕی کردە سەر بارەگای سەرەکی حیزب لە شاری کۆیە و حیزب ناچارکرا کە بڕیاربدات پێشمەرگە نەنێرێتە کوردستان و بیانگێڕێتەوە بۆ بنکەکان.
ساڵی 1997یش کۆنگرەی یازدەیەم لە کەرکووک سازدرا و بڕیاردرا سکرتێر تەنیا دوو خول دەتوانێت سکرتێر بێت، و عەبدوڵڵا حەسەن زادە بۆ جاری دووەم بووە سکرتێری گشتی.

=KTML_Bold=کۆنگرەی دوانزە-2000-کەرکووک=KTML_End=
لەم کۆنگرەیە مەودای نێوان کۆنگرەکان گۆڕا لە 3 ساڵ بۆ 4 ساڵ و عەبدوڵڵا حەسەن زادە بۆ جاری سێیەم بووە سکرتێری گشتی.

=KTML_Bold=کۆنگرەی سێزدەیەم-2004-کۆیە=KTML_End=
گۆڕینی درووشمی حیزب لە ئۆتۆنۆمی بۆ فیدراڵیزم و پەسەندکردنی ئاڵای کوردستان و مستەفا هیجری بوو بە سکرتێری گشتی حیزب.
لە دوای ئەم کۆنگرەیە کۆمەڵەیەک لە ئەندامان جیابوونەوە و ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە خۆیان نا کە بە حدک دەناسرێن.

=KTML_Bold=کۆنگرەی چواردەیەم-2008=KTML_End=
لەم کۆنگرەیە بڕیاری دوو خول سکرتێری هەڵوەشایەوە و جەخت کرایەوە لەسەر خەباتی جەماوەری و مستەفا هیجری بۆ جاری دووەم بوو بە سکرتێری گشتی حیزب.

=KTML_Bold=کۆنگرەی پازدەیەم-2012=KTML_End=
درووشمی کۆنگرەی 15 هەوڵدانبوو بۆ یەکڕیزیی حیزب بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، مستەفا هیجری بۆ جاری سێیەم بووەوە بە سکرتێری گشتی.

=KTML_Bold=کۆنگرەی شازدەیەم-2018-هەولێر=KTML_End=
ناوی کۆنگرە بە ڕاسان ناسرابوو کە باس لە خەباتی ڕاسانی حیزبە و ڕێکخستنی حیزب گۆڕرا و مستەفا هیجری بوو بە لێپرسراوی گشتی.

=KTML_Bold=یەکگرتنەوەی لەگەڵ حدک=KTML_End=
ڕۆژی یەک شەمە #21-08-2022# بە ئامادەبوونی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان واژۆیان لەسەر یەکگرتنەوەی هەروو حیزب کرد، لەژێرناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. [1]
ئەم بابەتە 33,015 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (zaniary.com) - 28-07-2021
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 270
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
2. ورە
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڤیدیۆ
کورتەباس
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 33,015 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.216 KB 18-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.121 KB 02-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,256
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!