نووسەرە، خاوەنی پەرتووکی (من عمان الی عمادیة -لە عەمانەوە بۆ #ئامێدی#)یە. لە ئوردون ژیاوە و هەرلەوێش کۆچی دوایی کردووە.[1]
ساڵی 1908 لە عەمان پایتەختی ئوردون لەدایکبووە. باو و باپیرانی لەدەشتی گۆران، لەنێوان ئامەد و ئەرگەنی باکووری کوردستان هاتوون بۆ ئوردون و لەوێ نیشتەجێبوون. باپیری ساڵی 1880 هاتووە بۆ ئوردون. ساڵی 1915 دەستی کردووە بە خوێندن، لە ساڵی 1920 ڕوودەکاتە خوێندنگەیەکی ئینگلیزی لە قودس و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکات. لەم قۆناغەی ژیانیدا و لە ڕێی مامۆستایەکییەوە (ئارناوتی) هۆشیاردەکرێتەوە، کە دەبێت ئەو گرنگی بە نەتەوەی خۆی بدات کە کوردە!، بەشاری قودسی کۆندا دەیگەڕێنێت و پێی دەڵێت: ببینە باپیرانت چ شوێنەوراێکیان جێهێشتووە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەیوبیەکان!!.
لەو ڕۆژەوە هەستی نەتەوایەتی و گەڕان بەدوای مێژووی نەتەوەکەیدا گەشە دەکات و لە نووسینەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە.
ساڵی 1928 کۆلێژی سیاسە و ئابووری، لە زانکۆی ئەمێرکی لە بەیرووت تەواو دەکات و دەبێت بەیەکەم دەرچووی کۆلێژ لە ئوردوندا.
لە ساڵی 1929 وە تا 1963 لە وڵاتی ئوردوندا، کۆمەڵێ کارێ هەمەجۆری کردووە و کۆمەڵێ بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆگرتووە، وەک: بەڕێوەبەری خوێندنگە، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەرپرسیار لە وەزارەتی دەرەوە و قونسڵ و سەفیر و.....
یەکێک لە پەرتووکە گرنگەکانی، پەرتووکی لە عەمانە و بۆ ئامێدییە، یاخود گەڕانێک بە باشووری کوردستاندا. لە 1939 ئەو پەرتووکە لە قاهیرە چاپکراوە. هەروەها فەرهەنگێکی کوردی-عەرەبی داناوە، کە 25 هەزار وشە لە خۆدەگرێ و لە 1985 چاپکراوە.
ساڵی 1992 لە شاری عەمان کۆچی دوای دەکات و سامانێک بۆ نەتەوە پەرش و بڵاوەکەی جێدێڵێ.[2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,992 times
Write your comment about this item!