🏠 Inizio
Invia
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contatto
A proposito!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Di più
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|A proposito!|Biblioteca|📅
🔀 Voce a caso !
❓ Aiuto
📏 Condizioni di utilizzo
🔎 Ricerca Avanzata
➕ Invia
🔧 Strumenti
🏁 Lingue
🔑 Il mio conto
✚ Nuovo elemento
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
Dal P. Maurizio GARZONI
Roma, 1787
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
SHORSH SURME & LORENZO GUELLA
Questo libro è dedicato a mia madre immortale, al grande spirito dei Martiri della Nazione Curda; agli avvocati, agli attivisti, a tutti coloro che si battono per la dif
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
📕 IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Laura Schrader
📕 IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
📕 I fuochi del Kurdistan
Laura Schrader
📕 I fuochi del Kurdistan
📕 Ambiente e guerra
Laura Schrader
📕 Ambiente e guerra
📕 Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
Laura Schrader
📕 Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
📕 Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
📕 Memorandum sulla situazione dei Kurdi
📕 Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
📕 Kurdistan: un genocidio postmoderno
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Stefania Marzocchi
Compte d\'auteur
1996, Venezia
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
📕 La questione curda
ottobre 2010
📕 La questione curda
📕 Un principe curdo, Emina
Cristina Trivulzio di Belgioioso
Presso pirotta e c. tip. libraj
1857, Milano
📕 Un principe curdo, Emina
📕 I Curdi nella storia
Mirella Galletti
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-050-2
📕 I Curdi nella storia
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
Prospettive per una soluzione politica
della questione curda
Abdullah Öcalan
2008
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
1787، Roma
ئەم پەڕتووکە لەلایەن گووگڵەوە سکێنکراوە!
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
📕 Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
📕 Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
📕 Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
📕 Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
📕 Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
👫 مەهاباد قەرەداغی | Gruppo: Biografia | linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ voce Classifica
⭐⭐⭐⭐⭐ Eccellente
⭐⭐⭐⭐ Molto buono
⭐⭐⭐ media
⭐⭐ Povero
⭐ Bad
☰ Di più
⭐ Aggiungi alle mie collezioni
💬 Scrivi il tuo commento su questo articolo!

✍️ elementi della cronologia
🏷️ Metadata
RSS

📷 ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
🔎 ricerca in Google per la voce selezionata !
✍️✍️ Aggiornare questo articolo!
| 👁️‍🗨️ | 👂

مەهاباد قەرەداغی
چەند وێستگەیەکی گرنگی ژیانی مەهاباد قەرەداغی
لە 22-01-196622-01-1966 لەساڵیادی دامەزراندی کۆماری کوردستان لە شارۆچکەی کفریکفری کە سەر بە پارێزگای کەرکووککەرکووکی باشووری کوردستان بووە، لە دایک بووە هەر بۆیە ناونراوە مەهاباد.
1978 لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە نووسینی شیعر کردووە.
1980 لە ئاداری ئەو ساڵەدا یەکەمین بەرهەمی شیعری لە هەفتەنامەی هاوکاری بڵاوکراوەتەوە.
1980 لە 27ی نیسانی هەمان ساڵدا لە لایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە لە سۆنگەی شیعری بەرگری زیندانی دەکرێت. لە ئەشکەنجەخانەکانی ئەمنی کفرییەوە بۆ بەعقوبە و لەوێشەوە بۆ زەعفەرانییە و دواتر بۆ ئەمنی عامەی بەغدا دەگوێزرێتەوە.
1981 لە دادگای سەورە لە بەغدا حوکمی ساڵێک زیندانی بەسەردا دەدرێت.
1982 لە رێکخستنە نهێنیەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان درێژە بە تێکۆشانی سیاسی دەدات. لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی ناو شاردا بە ناوی مەهاباد قەرەداغی شیعر و نووسینەکانی بڵاو دەکاتەوە، لە گۆڤارەکانی شاخیش بە ناوی خوازراوی هەتاو گەرمیانگەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا و هتد.
1984 لە پەیمانگای هونەری کەرکوک، بەشی ژمێریاری وەردەگیرێت و لە 1987 تەواوی دەکات.
1985 یەکەمین کۆڕی شیعری لە هەولێرهەولێر و سلێمانیسلێمانی پێشکەش دەکات و بۆ یەکەمین جار لە تەلەفیزیۆنی کوردی کەرکووک چاوپێکەوتنێکی ئەدەبی لەگەڵ دەکرێت.
1991 بەشداری کارا لە ڕاپەڕین و کۆڕەودا دەکات. یەکەمین موژدەی ئازادکردنی شاری کفری لە 10ی ئازاردا بە بڵندگۆ دەدا بە گوێی خەڵکی شارەکە.
1991 لە کۆنگرەی ڕاپەڕیندا دەبیتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
1992 لەگەل مستەفا گەرمیانی شاعیر و نووسەر هاوسەرگیری دەکات.
1993 ڕوو لە سوێد دەکات و لەوێ نیشتەجێ دەبێت.
1994 دەست بە چاپکردنی بەرهەمەکانی دەکات کە چەندین کتیبی شیعر و چیرۆک و لیکۆڵینەوە و ڕۆمان بوون و لەسەردەمی بەعسدا لەبەر سانسۆر رگەی چاپکردنیان نەدەدان.
1998 بەرنامەی پانۆراما لە تەلەفیزیۆنی میدیا ئامادە و پێشکەش دەکات.
1999 لە یەکی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا کچە تاقانەکەی شاکار لە دایک دەبێت.
2001 لەگەڵ دوو خانمی تردا شنە هیدایەتی و مونیرە موفتیزادە، رێکخراوی پرۆژەی ژنی کورد دادەمەزرێنن و داخوازینامەی ژنی کورد بەرهەم دەهێنن و جەندین کۆنفرانسی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی بۆ دەگرن کە سەرەتا و راگەیاندنەکەی لە هۆڵیکی پەرلەمانی بەریتانیا دەبێت.
2003 دەبیتە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی سوید.
2004 لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کۆنفرانسی 'داخوازینامەی ژنی کورد' ساز دەکەن و داخوازینامەکە پیشکەش بە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکریت.
2004 کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ستۆکهۆڵم تەواو دەکات، لێکۆلینەوەکەی دەربارەی دەروونناسی پەروەردە دەبیت لە ژێر ناویزمان، ڕامان و ناسنامە'.
2005 لەسەر داخوازی سەرۆک وەزیران نیچیرڤان بارزانی دەگەڕیتەوە کوردستان و دەبیتە راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان و یەکسانی. بە پرۆژەی سیاسەتی یەکسانی و دامەزراندنی دەزگای یەکسانی لە ئەنجومەنی وەزیران دەست بە کار دەبێت.
2008 دەبێتە ئەندامی لیژنەی باڵای هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
2010 دەبێتە ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی نووسەرانی کورد.
2012 دەبیتە بەڕێوەبەری پەیمانگای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.
2013 دەست بە پرۆژەی گۆڤاری هزری وەرزی شیکار دەکات و لە هەمان پەیمانگا ژمارە سفری لە 25 ی نۆڤەمبەردا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
2013بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سابیس تەواو دەکات.
2018 دەبیتە ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
1991 تا 2019 ژمارەی بەرهەمە چاپکراوەکانی دەگاتە 34، کە بریتین لە کۆمەڵە شیعر، کۆمەڵە چیرۆک، ڕۆمان، بیرەوەری، لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی و دەروونناسی، وەرغێران و کتێبی پەروەردەیی.
نووسەر جگە لە زمانی زگماک کە کوردی یە، زمانەکانی عەرەبی، سویدی، ئینگلیزی و تورکی و تا ڕادەیەکیش فارسی دەزانێت.
بەرهەمە چاپکراوەکانی مەهاباد قەرەداغی:
ژانری شیعر:
-نەخشەی دواڕۆژ- 1991 کوردستان
- پانۆراما- 1993 سوید
- شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە/ 1994 سوید
- میدالیا/ 1995 سوید
-هاژەی رۆح- 1997 کوردستان
- باڵندە بەفرەکان/ بە زمانی سویدی/ 1998 سوید
-دیوانی مەهاباد قەرەداغی/ 2013 کوردستان.
ژانری چیرۆک، ڕۆمان و بیرەوەری:
- کۆچ/ ڕۆمان/ 1993 سوید
-ئەڤین ئاوی ژیانەئەڤین ئاوی ژیانە/ ڕۆمانە شیعر/ 1996 سوید و کوردستان
-مەرگی مرۆڤ و نیوێک/ کورتە چیرۆک/ 2004 کوردستان.
-ساڵێک لە دۆزەخ/ بیرەوەری زیندان/ 2005 کوردستان.
-چلچرا/ بیرەوەری/ 2006 / کوردستان.
-زەنگدانەوە/ ڕۆمان/ 2007/ کوردستان.
-لەتێ پیاولەتێ پیاو/ کورتەچیرۆک/ 2012/ کوردستان.
-فاتیلا/ ڕۆمان/ 2017/ کوردستان.
ژانری لێکۆڵینەوە:
-لە پێناوی ژیانەوەی ئافرەتدا/ 1994 سوید.
-ئازادکردنی مێژوو/ 2002/ سوید و کوردستان.
-شەرەفنامە، شەرف کۆدێکە بۆ کۆیلەکردنی ژن/ 2003 سوید و کوردستان.
-زمان، ڕامان و ناسنامە/ 2005 کوردستان
-کارەساتی ئەنفال، کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی/ 2003 سوید.
-ژن و کۆمەڵگە لە قۆناغی باڵندەیی شێرکۆ بێکەسدا / 2004 کوردستان.
-وشەباران/ دیداری رۆژنامەوانی/ 2011/ کوردستان
-لە فێمینیزمەوە تا هیومانیزم/ 2013 کوردستان
-ئافرەتیزم، مێژووی سەدساڵ تێکۆشان بۆ مافی یەکسان لە باشووری کوردستان/ 2018 کوردستان.
ژانری وەرگێڕان:
-شیعر هەناسەی گەردوونە/ هەڵبژاردەیەک لە شیعری هاوچەرخی جیهان/ 1995 سوید.
-دانپێدانانێکی پیاوانە/ هەڵبژاردەیەک لە چیرۆکەکانی د. نەوال سەعداوی/ 1996 سوید.
-نانی ژەهراوی/ شانۆنامە لە نووسینی ڤیسیلین هانچێڤ/ 1996 سوید.
-جینۆساید/ هۆلۆکۆست، کۆکوژی جولەکەکان لە لایەن ئەڵمانیای نازییەوە. نووسینی: ئارێل هوروتز. 2017 کوردستان.
-جینۆساید/ کۆمەڵکوژی لە خاکی هەزار گرددا، ڕواندا 1994. نووسینی بنیامین نیوبێرگەر. 2018 کوردستان.
-جینۆساید/ کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، لە یادکراو و نکۆڵیلێکراو. نووسینی پرۆفیسۆر یایر ئاورۆن. 2018 کوردستان.
-جینۆساید/ ڕامان لە وێنانەکراو، ڕووە تیۆرییەکانی لێکۆڵینەوە لە جینۆساید. نووسینی: یایر ئاورۆن. 2019 کوردستان.
ژانرای کتێبی پەروەردەیی:
-گەرمیان
-باوەگوڕگوڕ
-دیلان
کتێبی خوێندنەوە بۆ فێربوونی قوتابیانی کورد لە سوید. مەهاباد قەرەداغی لە ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی 09-10-202009-10-2020 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
[1]

⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


📚 File correlati: 33
🖇 Articoli collegati: 30
📕 Biblioteca
1.👁️ئازادکردنی مێژوو: لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی ژنان
2.👁️ئافرەتیزم
3.👁️ئەڤین ئاوی ژیانە
4.👁️باوەگوڕگوڕ؛ کتێبی خوێندنەوەی کوردی - ئاستی سێیەم
5.👁️جینۆساید؛ ڕامان لە وێنانەکراو، ڕووە تیۆرییەکانی لێکۆڵینەوە لە جینۆساید
6.👁️جیهانبینی نووسەر لە رۆمانی (زەنگدانەوە)ی مەهاباد قەرەداغیدا
7.👁️چلچرا
8.👁️دانپیانانێکی پیاوانە
9.👁️دیلان؛ کتێبی خوێندنەوەی کوردی - ئاستی دووەم
10.👁️دەریایەک لە وشە
11.👁️زمان ڕامان و ناسنامە
12.👁️ژن و کۆمەڵگا لە قۆناغی باڵندەیی شێرکۆ بێکەس دا
13.👁️ساڵێک لە دۆزەخ
14.👁️شەرەفنامە؛ شەرەف کۆدێکە بۆ کۆیلەکردنی ژن
15.👁️فاتیلا
16.👁️گەرمیان؛ کتێبی خوێندنەوەی کوردی - ئاستی دووەم
17.👁️لە پێناوی ژیانەوەی ئافرەتدا
18.👁️لە فێمینیزمەوە تا هیومانیزم
19.👁️لەتێ پیاو
20.👁️میدالیا
21.👁️مەرگی مرۆڤ و نیوێک
22.👁️نانی ژەهراوی
23.👁️هاژەی رۆح
24.👁️هێشووی عەشق
25.👁️کۆچ
👫 Biografia
1.👁️شوان قەرەداغی
📅 Date & eventi
1.👁️09-10-2020
2.👁️22-01-1966
📝 Documenti
1.👁️2250 نوسەر و هەنەرمەند و رۆژنامەنووس مانەوەی بارزانی بە زەرور دەزانن
☂️ Feste & Organizzazioni
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📂[ Di più...]

⁉️ Articoli proprietà
🏷️ Gruppo: 👫 Biografia
🏳️ linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Date of Birth: 22-01-1966
📅 Date of Death: 09-10-2020 (54 Anno)
⚰️ Cause of death: 💊
🏙 Città: ⚪ Qeredaĝ
🗺 Country of death: ⬇️ Sud Kurdistan
🌐 Dialetto: 🏳️ Curdo - Sorani
👥 Nazione: ☀️ Kurd
👫 Persone di tipo: ✍ Writer
🏙 Place of death: ♖ Erbil
🗺 Provincia: ⬇️ Sud Kurdistan
⚤ Sesso: 👩 Femminile

⁉️ Technical Metadata
©️ Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
✨ Qualità Voce: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Povero
✔️
 60%-69%
media
✔️
 70%-79%
Molto buono
✔️
 80%-89%
Molto buono👍
✔️
 90%-99%
Eccellente👏
99%
✔️
Aggiunto da ( Hawrê Baxewan ) su Oct 30 2009 11:51AM
✍️ Questa voce recentemente aggiornato da (Hawrê Baxewan) in: Dec 8 2020 11:19AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Questo oggetto è stato visto volte 23,346

📚 Attached files - Version
Tipo Version 💾📖🕒📅 👫 Nome Editor
📷 file di foto 1.0.345 KB Sep 16 2019 11:29AMM. B.
📷 file di foto 1.0.282 KB Sep 16 2019 11:20AMM. B.
📷 file di foto 1.0.126 KB Oct 30 2009 11:51AMHawrê Baxewan
📚 Biblioteca
  📖 GRAMMATICA E VOCABULAR...
  📖 IL DIRITTO DI ESISTERE...
  📖 Memorandum sulla situa...
  📖 Kurdistan: un genocidi...
  📖 Di più...


📅 Cronologia degli eventi
  🗓️ 17-05-2021
  🗓️ 16-05-2021
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021


💳 Donare
👫 membri Kurdipedia
💬 tuo feedback
⭐ collezioni degli utenti
📊 Statistiche Articoli 382,987
Immagini 63,123
Libri 12,015
File correlati 50,776
📼 Video 202
🗄 Fonti 16,179
📌 Actual
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Mirella Galletti, Fuad Rahman
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Jonathan C. Randal Multimedia
Maria Giuseppina Cavallo
ISBN : 88-359-4481-3
1998, Roma
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Un destino in versi, lirici curdi
Collectif
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-051-0
Un destino in versi, lirici curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina tempo di generazione: 0,265 secondo (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)