پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کوورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری #سلێمانی#یەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
=KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=مێژوو=KTML_End==KTML_FontSize_End=
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لەنێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن #جەلال تاڵەبانی#، کە کوردەکان بە #مام جەلال# ناوی دەبەن، و #نەوشیروان مستەفا# سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بوون لە باشووری کوردستان، لە کۆی 15 ئەندامی دامەزرێنەر، 13 کەسیان کەسی ئەکادیمی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوون. لە بنەڕەتدا، پارتەکە زیندووترین جووڵانەوەی سیاسی بوو کە وردەوردە بەرەو هاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بوو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ. لە سەرەتای 1980کان، ی. ن. ک لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتیی چینی لادێ. هەڵبژاردنە هەرێمییەکەی کوردستان ئەوەی دەرخست کە زۆرینەی لایەنگرانی ی. ن. ک لە ناوچەکانی باشووری باشووری کوردستانەوەن. لە جەنگی کەنداوی یەکەمەوە، ی. ن. ک لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# باکووری ئێراق بەڕێوە دەبەن. هەرچەندە هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا هەمیشە بە هێمنی نەبووە و چەند جارێک لەنێوان چەکدارانی هەردوولادا توند وتیژیی گراوەتەوە بەر. لە ئەنجامدا ناوچەکە بووە بە دوو بەشەوە، بەشی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بەشی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی- کە شاری سلێمانی ناوەندەکەیەتی.
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between=دامەزراندن=KTML_FontSize_End==KTML_End==KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2135/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی=KTML_ImageCaption_End=
لە#01-06-1975#دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنرا نزیکەی دوو مانگ دوای هەرەسی یاخیبوونی کوردەکان لە ساڵانی 1974-1975. ڕێکخراوەکە لەکاتێکدا دامەزرا کە کوردی ئێراق لەوپەڕی قەیراندا بوو و مەبەست لێی زیندووکردنەوەی بەرگری بوو و هەروەها درووستکردنەوە و ئاڕاستەکردی کۆمەڵگەی کوردی بە ئاڕاستەی مۆدێرن و دیموکراتییدا. ی. ن. ک بووە پارتێکی سەرەکی کوردی و جووڵانەوەیەکی سیاسی ئێراقیی کە شوێنکەوتوویەکی زۆری هەبوو لەناو کوردەکاندا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاریکەرێکی سەرەکی بوو لە درووستکردنی ڕووداوەکان و گەشەکردنیان لە ناوچەکەدا. جەلال تاڵەبانی، کە پێشتر سەرکردەی قوتابییان، پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و سەرکردەی بەرگری بووە، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کاتی دامەزراندنییەوە لە 1975. لە بنکەکانییەوە لەناو خاکی ئێراقدا، سەرکردایەتی بەرگری کوردی دەکرد لە کۆتاییەکانی دەیەی 1970 و تەواوی 1980. تاڵەبانی، بەنوێنەرایەتی یەکێتی بەرەی کوردستانی، سەرکردایەتی چەند هەوڵێکی کردووە بۆ دەستختنی چارەسەرێکی سیاسی دیموکراتی بۆ دۆزی نەتەوەیی کورد لە ئێراقدا.
=KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=پڕۆگرام=KTML_End==KTML_FontSize_End=
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ دەستخستنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کوردەکان لە ئێراقێکی دیموکراتی یەکپارچەدا و داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ پرسی نەتەوەی کورد لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و هەروەها داننان بە شوناسی نەتەوەیی و کلتوری کورددا. ی. ن. ک کار بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکات بە ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە لە باشووری کوردستان. هەڵبژاردنی ئازاد و کراوە، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئازادی ڕادەبڕین و ڕۆژنامەوانی و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بە یەکسانییشەوە لەو بابەتانەن کە ی. ن. ک کاری بۆ دەکات. لەبەرئەوەی خۆی لە ئاڕاستەی سۆشیال دیموکراتی جیهاندا دەبینێتەوە، ی. ن. ک باوەڕی وایە کە سیاسەتی حکومەت و هێزی بازاڕ دەبێ یەکبخرێت بۆ گەشەیەکی هاوتای ئابووری و کۆمەڵگە و خۆشگوزەرانی. ی. ن. ک باوەڕی وایە کوردەکان تاکە قوربانی دەستی ڕژێمی ئێراق نەبوون و کار بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوایەتی و کەمایەتییە ئایینییەکانی تر دەکات لە ئێراقدا. لەمبارەیەوە، ی. ن. ک کار لەگەڵ نوێنەری جڤاتی تورکمان و ئاشورییەکاندا دەکات، هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانیش. وەک بەشێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ی. ن. ک ڕێز لە هەموو جڤاتە سیاسی و کلتوری و قەومییە جیاوازەکان دەگرێت. ئەم دیدە وای کردووە تورکمان و ئاشورییەکان دامەزراوەی فێرکردن و کلتوری خۆیان هەبێت، هەروەها کڵێسەش گەڕاوەتەوە سلێمانی و شارەکانی تر بۆ ئەوکەسانەی کە کریستیانین. ی. ن. ک چالاکانە بەشێکە لە هێزە دیموکراتییەکان لە ئێراقدا و کار بۆ هێنانەدی سیستمێکی حوکمڕانی دیموکراتی دەکات بۆ ئێراق. ی. ن. ک داوای دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدراڵی بۆ ئێراق دەکات کە تێیدا کوردەکان و جڤاتە قەومی و کلتورییەکانی تر بتوانن ئابووری، کلتور و کۆمەڵگەی خۆیان بەرەوپێشبەرن.
=KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ئەرک=KTML_End==KTML_FontSize_End=
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی وایە کە کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردەکانی ئێراق.
=KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=پێکهاتە=KTML_End==KTML_FontSize_End=
سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتییەوەیە، کە پێشتر سەرۆک کۆماری ئێراقبوو. سیاسەت و بڕیارەکانی ی. ن. ک لەلایەن دەستەیەکەوە دائەڕێژرێن کە مەکتەبی سیاسییە. ی. ن. ک پارتێکی سیاسی مۆدێرنی ڕێکخراوە. بڕیاردەران دەستەیەکن لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە 32 کەسن. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سکرتێری گشتی و 11 ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن، کە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی ڕۆژبەڕۆژی ڕێکخراوەکە و جێبەجێکردنی بڕیار و فرمانەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. لە بنەڕەتدا ی. ن. ک دامەزرێنرا وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ئاڕاستە سیاسییە کوردییە جیاجیاکان لە ئێراقدا. لە ساڵی 1992، پێکهاتە جیاجیاکانی ناو ی. ن. ک یەکیانگرت و بوون بە جووڵانەوەیەکی یەکپارچەی سۆشیال دیموکراتی. ی. ن. ک لقی لە هەموو شار و شارۆچکە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان هەیە و لایەنگر و ئەندامی لەسەر ئاستێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە. ژمارەی ئەندامەکانی ی. ن. ک بەپێی ئامارێکی تشرینی یەکەمی 1998، 148280 کەسن. ی. ن. ک لە هەڵبژاردنەکەی 1992ی کۆمەڵەی نەتەوەیی کوردستان بەشداری کرد و لیستەکەی توانی 423682 دەنگ بەدەست بهێنێت لە کۆی 957469 دەنگی درووست کە زۆرینەی لە سێ پارێزگا لە کۆی چوار پارێزگاکەی کوردستان بەدەستهێنا.
=KTML_Bold==KTML_Bold=ئۆرگانە ڕێکخراوەییەکانی ی. ن. ک:=KTML_End==KTML_End=
$مەکتەبی ڕێکخستن$
مەکتەبی ڕێکخستن (پێشی دەگووترێت مەکتەب ڕێکخستن) ڕێکخراوەکانی ی. ن. ک لە سەرتاسەری هەرێمەکەدا بەڕێوە دەبات و بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بابەتی پەروەردەیی و زانیاری بەسەر ئەندامەکاندا لە ئەستۆی ئەم مەکتەبەیە. جگە لەمانە، سەرپەرشتی و چاودێری پڕۆسەکانی هەڵبژاردن دەکات لە ڕێکخراوەکەدا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان. مەکتەبی ڕێکخستن دەربارەی هەلومەرجی ئەندامێتی لە ی. ن. ک و پێشنیارەکان بۆ هێشتنەوەی ی. ن. ک لەئاستێکدا کە زۆرترین ئەندامی هەبێت، ڕاپۆرت بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە. مەکتەبەکە سەنتەرەکانی ڕاهێنان بەڕێوەدەبات کە تێیدا کادرەکان یەکێتی هۆشیار دەکرێن و ڕادەهێنرێن لە ڕووی یاسایی و فکری و مەیدانی سیاسی و ڕێکاری چالاکییەکان. ئەم ڕاهێنانە ئەندامەکانی پارتەکە ئامادەدەکات بۆ ئەوەی چالاکانە بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی پارتەکەو پێگە ئیدارییەکان لە پارتەکەدا و یان پێگە ئیدارییەکان لە ناوچەکەدا.
$مەکتەبی ڕاگەیاندن$
مەکتەبی ڕاگەیاندن سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندنەکانی ی. ن. ک ی لە ئەستۆیە. ئێستا ی. ن. ک چەند کەناڵێکی هەیە: تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان (لە سلێمانی) ، کە کەناڵی سەرەکی تەلەڤزیۆنە و چەند کەناڵێکی تری تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی لە شار و شارۆچکەکاندا لە ناوچەکە، دەنگی گەلی کوردستان، کە ڕادیۆیەکە پەخشی کوردی و عەرەبیی هەیە. دەگاتە سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە، هەفتەنامەی ئەلئیتیحادی عەرەبی و (زی مۆنیتەر) ، چاپکراوێکی ڕۆژانەی کوردی و عەرەبییە، کە چاودێری ئاژانسە جیهانییەکان دەکات دەربارەی ئەو بابەتانەی تایبەتن بە کورد و ئێراقەوە.
$مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان$
مەکتبەی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان وەک هاوکارێکی ڕێکخراوە پیشەیی و کلتورییەکان کاردەکات نموونە وەک کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، یەکێتیی ژنانی کوردستان و کۆمەڵەی نووسەران.
$مەکتەبی ئیدارەو دارایی$
مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی کاروباری دارایی و ستافی کارگێڕی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەبەن. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی وردبینییەوە چاودێری چالاکییەکانی ئەم مەکتەبە دەکات.
$مەکتەبی مافی مرۆڤ$
مەکتەبی مافی مرۆڤ بە مەبەستی چاودێریی هەلومەرجی مافەکانی مرۆڤ لە باشووری کوردستاندا بنیاد نرا، بە تایبەت بۆ لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی ئەندامانی ی. ن. ک و سەرکردایەتییەکەی. ئەم مەکتەبە وەکوو هاوکارێکی ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی مافی مرۆڤ کاردەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە دەربارەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، ڕۆڵی یاسا و دیموکراسی ئەنجامدەدات. هەروەها بۆ دڵنیابوون لە پابەندیی ی. ن. ک بۆ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ. ئەم مەکتەبە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتەکانی بۆ سکرتێری گشتی ی. ن. ک بەرز دەکاتەوە.
$مەکتەبی کۆمەڵایەتی$
مەکتەبی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەکە، ئەم مەکتەبە کارئاسانی بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەتایبەت لەو بابەتانەدا کە پەیوەستە بە زەوی و زار و کێشەی عەشایرییەوە.
$مەکتەبی شەهیدان$
ئەرکی سەرپەرشتیکردنی کاروباری پەیوەند بە شەهیدان و دابینکردنی مافەکانی شەهیدانە، بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە لە داموو دەزگاکانی ی. ن. ک و حکومەتدا دیاری کراوە. هەروەها بەرنامە بۆ ڕاگرتنی سەروەری و یادی شەهیدان و تۆمارکردنی مێژووی خەباتیان دا دەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنیان دادەنێت. ئەم مەکتەبە بەشێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبار و پێداویستییەکانی نەوەکانی شەهیدان، کە لەلایەن نەوەکانی شەهیدان خۆیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
$دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان$
دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان پێکدێت لە 5-7 ئەندام دەزگا. ئەرکی دەزگاکە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەت و ڕێزلێنانی پێویست و شایستە بە پێشمەرگە و ڕێکخستنی دێرین و زیندانە سیاسییەکان. هاوکات کار بۆ بە دواداچوونی داخوازییەکانیان لە مەڕ دابینکردن و جێبەجێکردنی مافەکانیان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان وڕەچاوکردنی یەکسانی، دەکات. کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە سەروەری و بەرهەمی خەبات و تێکۆشانیان. پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، بە حوکمی خەباتیان لە هەر دەزگایەکدا بن، لە کاتی پێشێلکردنی مافە یاساییەکانیان، مافی خۆیانە لە ڕێگەی ئەم دەزگایەوە بەرگری لە خۆیان بکەن.
$مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان$
مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان پێکدێت لە (9) ئەندام مەکتەب. مەکتەبی پەیوەندییەکان ئەرکی ڕێکخستن و پەرە پێدانی پەیوەندی ی. ن. ک ە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق و وڵاتانی دەرەوە دەگرێتە ئەستۆ. مەکتەبەکە لە چەند بەشێک پێک دێت و هەر بەشێک ئەندام مەکتەبێک سەرپەرشتی دەکات.
$دەزگای چاودێریی دارایی$
دەزگای چاودێری دارایی پێکدێت لە 7 ئەندام دەزگا بە لێپرسراوەکەیەوە کە خەڵکی پسپۆڕن لەو بوارەدا. چاودێری چۆنییەتی داهات و خەرج دەکات لە گشت ئۆرگان و مەکتەب و دەزگاکان ی. ن. ک. پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سکرتێری گشتی ی. ن. ک ەوە دەبێت. ڕاپۆرتی وەرزیی و ساڵانە پێشکەش بە سکرتێری گشتی دەکات.
$مەکتەبی چاودێریی و بەدواداچوون$
مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون پێکدێت لە 7 ئەندام مەکتەب. ئەرکی چاودێری کردنی ڕەوشی کاروباری ئۆرگانەکان و بە دواداچونی ئیشوکارەکانیان دەگرێتە ئەستۆ. لە کەمو کوڕی ئۆرگانەکان دەکۆڵێتەوە و ڕاپۆرت لەو بارەیەوە ئامادە دەکات و بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە.
$ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران$
پێکهاتە و ئەرکەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران: ئەم ئەکادیمیایە بە پێی پێویست پێکدێت لە چەند کادریرێکی شارەزاو پسپۆڕ. کردنەوەی خول لە بواری جیاجیادا بۆ کادیرانی ی. ن. ک لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. هەروەها ڕێکخستنی ئەرشیف و دۆکیومێنت کردنی مێژووی ی. ن. ک و دەرکردنی گۆڤارێکی فیکری. بایەخدان بە توێژینەوە و بیر و ڕۆشنبیریی هاوچەرخ و سازکردنی کۆڕ و کۆنفرانس. ئامادە کردنی لێکۆڵینەوەی ناو بە ناو دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە، جیهان و ئاڕاستەکانی ڕای گشتی خۆماڵی کە تایبەتە بە ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان.
$دەزگای هەڵبژاردن$
دەزگای هەڵبژاردن پێکدێت لە 5-7 ئەندام و ئامادەکاریی و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بە هەموو قۆناغەکانییەوە دەکات، کە بریتین لە ئامادەکردنی لیستی دەنگدەران و پاڵێوراوان، ڕاگەیاندنی پرەنسیب و ڕێساکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، ڕێکخستنی پڕۆسەی دەنگدان، جیاکردنەوەی دەنگەکان، وردبوونەوەی لە تانە و سکاڵاکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. دەزگای هەڵبژاردن، سەرپەرشتی هەموو ئەو هەڵبژاردنانە دەکات کە لە دەستووری ئێراق و یاساکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق و پەڕڵەمانی کوردستاندا ئاماژەیان بۆ کراوە، لەگەڵا هەموو هەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ی. ن. ک و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بە هەموو قۆناغەکانییەوە. دەزگای هەڵبژاردن، لە پەیڕەوی کاری خۆیدا ئەو بەش و ئەرکانە دیاری دەکات کە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردندا لە کۆنگرەدا پەسەند کراوە.[1]
لە ڕۆژی #21-12-2019# یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە #تاسڵوجە#، کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت. لەم کۆنگرەیەدا هەردوو #بافڵ تاڵەبانی# و #لاهور شێخ جەنگی# بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران.
لە ڕۆژی #27-09-2023# پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە سلێمانی دەبەستێت. لەم کۆنگرەیەدا بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
ئەم بابەتە 83,784 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا
فایلی پەیوەندیدار: 28
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1,304
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-10-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 83,784 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!