🏠 Iniciar
Enviar
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contacto
Acerca!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Más
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Acerca!|Biblioteca|📅
🔀 Elemento Random!
❓ Ayudar
📏 Términos de uso
🔎 Búsqueda Avanzada
➕ Enviar
🔧 Instrumentos
🏁 Idiomas
🔑 Mi cuenta
✚ Nuevo elemento
✌️ Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad),
✌️ Qazi Muhammad
🏰 Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En
🏰 Mahabad
📕 Biblioteca
El fusil de mi padre
☂️ Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
🏰 Lugares
Mahabad
✌️ Mártires
Qazi Muhammad
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | Grupo: Partidos y Organizaciones | Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Clasificación elemento
⭐⭐⭐⭐⭐ Excelente
⭐⭐⭐⭐ Muy bueno
⭐⭐⭐ Promedio
⭐⭐ Pobre
⭐ Malo
☰ Más
⭐ Añadir a mis colecciones
💬 Escriba su comentario sobre este artículo!

✍️ Titel der Geschichte
🏷️ Metadata
RSS

📷 Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
🔎 Buscar en Google para el artículo seleccionado!
✍️✍️ Actualizar el objeto!
| 👁️‍🗨️ | 👂

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانیسلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلالمام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چینی خوێندەوار و رۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بوون لە کوردستانی عێراق، لە کۆی 15 ئەندامی دامەزرێنەر، 13 کەسیان کەسی ئەکادیمی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوون. لە بنەڕەتدا، پارتەکە زیندووترین جوڵانەوەی سیاسی بوو کە وردەوردە بەرەو هاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بوو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ. لە سەرەتای 1980کان، ی. ن. ک لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی چینی لادێ. هەڵبژاردنە هەرێمییەکەی کوردستان ئەوەی دەرخست کە زۆرینەی لایەنگرانی ی. ن. ک لە ناوچەکانی باشوری کوردستانی عێراقەوەن. لە جەنگی کەنداوی یەکەمەوە، ی. ن. ک لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان باکوری عێراق بەڕێوە دەبەن. هەرچەندە هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا هەمیشە بە هێمنی نەبووە و چەند جارێک لەنێوان چەکدارانی هەردوولادا توند وتیژیی گراوەتەوە بەر. لە ئەنجامدا ناوچەکە بووە بە دوو بەشەوە، بەشی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بەشی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی- کە شاری سلێمانی ناوەندەکەیەتی.
دامەزراندن

دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی


لە01-06-197501-06-1975دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنرا نزیکەی دوو مانگ دوای هەرەسی یاخیبوونی کوردەکان لە ساڵانی 1974-1975. رێکخراوەکە لەکاتێکدا دامەزرا کە کوردی عێراق لەوپەڕی قەیراندا بوو و مەبەست لێی زیندووکردنەوەی بەرگری بوو و هەروەها دروستکردنەوە و ئاراستەکردی کۆمەڵگای کوردی بە ئاراستەی مۆدێرن و دیموکراتییدا. ی. ن. ک بووە پارتێکی سەرەکی کوردی و جوڵانەوەیەکی سیاسی عێراقیی کە شوێنکەوتوویەکی زۆری هەبوو لەناو کوردەکاندا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاریکەرێکی سەرەکی بوو لە دروستکردنی ڕووداوەکان و گەشەکردنیان لە ناوچەکەدا. جەلال تاڵەبانی، کە پێشتر سەرکردەی قوتابیان، پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و سەرکردەی بەرگری بووە، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کاتی دامەزراندنییەوە لە 1975. لە بنکەکانییەوە لەناو خاکی عێراقدا، سەرکردایەتی بەرگری کوردی دەکرد لە کۆتاییەکانی دەیەی 1970 و تەواوی 1980. تاڵەبانی، بەنوێنەرایەتی یەکێتی بەرەی کوردستانی، سەرکردایەتی چەند هەوڵێکی کردووە بۆ دەستختنی چارەسەرێکی سیاسی دیموکراتی بۆ دۆزی نەتەوەیی کورد لە عێراقدا.
پڕۆگرام
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ دەستخستنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کوردەکان لە عێراقێکی دیموکراتی یەکپارچەدا و داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ پرسی نەتەوەی کورد لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و هەروەها داننان بە شوناسی نەتەوەیی و کلتوری کورددا. ی. ن. ک کار بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکات بە رێکخراوە مەدەنییەکانەوە لە کوردستانی عێراق. هەڵبژاردنی ئازاد و کراوە، رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئازادی رادەبڕین و رۆژنامەوانی و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بە یەکسانییشەوە لەو بابەتانەن کە ی. ن. ک کاری بۆ دەکات. لەبەرئەوەی خۆی لە ئاراستەی سۆشیال دیموکراتی جیهاندا دەبینێتەوە، ی. ن. ک باوەڕی وایە کە سیاسەتی حکومەت و هێزی بازاڕ دەبێ یەکبخرێت بۆ گەشەیەکی هاوتای ئابووری و کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی. ی. ن. ک باوەڕی وایە کوردەکان تاکە قوربانی دەستی رژێمی عێراق نەبوون و کار بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوایەتی و کەمایەتییە ئایینییەکانی تر دەکات لە عێراقدا. لەمبارەیەوە، ی. ن. ک کار لەگەڵ نوێنەری جڤاتی تورکمان و ئاشورییەکاندا دەکات، هەروەها نوێنەری رێکخراوەکانی ژنانیش. وەک بەشێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ی. ن. ک رێز لە هەموو جڤاتە سیاسی و کلتوری و قەومییە جیاوازەکان دەگرێت. ئەم دیدە وای کردووە تورکمان و ئاشورییەکان دامەزراوەی فێرکردن و کلتوری خۆیان هەبێت، هەروەها کەنیسەش گەڕاوەتەوە سلێمانی و شارەکانی تر بۆ ئەوکەسانەی کە مەسیحیین. ی. ن. ک چالاکانە بەشێکە لە هێزە دیموکراتییەکان لە عێراقدا و کار بۆ هێنانەدی سیستمێکی حوکمڕانی دیموکراتی دەکات بۆ عێراق. ی. ن. ک داوای دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدراڵی بۆ عێراق دەکات کە تێیدا کوردەکان و جڤاتە قەومی و کلتورییەکانی تر بتوانن ئابووری، کلتور و کۆمەڵگەی خۆیان بەرەوپێشبەرن.
ئەرک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی وایە کە کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردەکانی عێراق.
پێکهاتە
سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتییەوەیە، کە پیشتر سەرۆک کۆماری عێراقبوو. سیاسەت و بڕیارەکانی ی. ن. ک لەلایەن دەستەیەکەوە دائەڕێژرێن کە مەکتەبی سیاسیە. ی. ن. ک پارتێکی سیاسی مۆدێرنی رێکخراوە. بڕیاردەران دەستەیەکن لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە 32 کەسن. ئەنجومەنی سەرکردایەتی سکرتێری گشتی و 11 ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن، کە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی رۆژ بە رۆژی رێکخراوەکە و جێبەجێکردنی بڕیار و فرمانەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. لە بنەڕەتدا ی. ن. ک دامەزرێنرا وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ئاراستە سیاسییە کوردییە جیاجیاکان لە عێراقدا. لە ساڵی 1992، پێکهاتە جیاجیاکانی ناو ی. ن. ک یەکیانگرت و بوون بە جوڵانەوەیەکی یەکپارچەی سۆشیال دیموکراتی. ی. ن. ک لقی لە هەموو شار و شارۆچکە سەرەکییەکانی کوردستانی عێراق هەیە و لایەنگر و ئەندامی لەسەر ئاستێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە. ژمارەی ئەندامەکانی ی. ن. ک بەپێی ئامارێکی تشرینی یەکەمی 1998، 148280 کەسن. ی. ن. ک لە هەڵبژاردنەکەی 1992ی کۆمەڵەی نەتەوەیی کوردستان بەشداری کرد و لیستەکەی توانی 423682 دەنگ بەدەست بهێنێت لە کۆی 957469 دەنگی دروست کە زۆرینەی لە سێ پارێزگا لە کۆی چوار پارێزگاکەی کوردستان بەدەستهێنا.
ئۆرگانە رێکخراوەییەکانی ی. ن. ک:
مەکتەبی رێکخستن
مەکتەبی ڕێکخستن (پێشی دەگووترێت مەکتەب ڕێکخستن) رێکخراوەکانی ی. ن. ک لە سەرتاسەری هەرێمەکەدا بەڕێوە دەبات و بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بابەتی پەروەردەیی و زانیاری بەسەر ئەندامەکاندا لە ئەستۆی ئەم مەکتەبەیە. جگە لەمانە، سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەکانی هەڵبژاردن دەکات لە رێکخراوەکەدا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان. مەکتەبی رێکخستن دەربارەی هەل و مەرجی ئەندامێتی لە ی. ن. ک و پێشنیارەکان بۆ هێشتنەوەی ی. ن. ک لەئاستێکدا کە زۆرترین ئەندامی هەبێت، راپۆرت بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە. مەکتەبەکە سەنتەرەکانی راهێنان بەڕێوەدەبات کە تێیدا کادرەکان یەکێتی هۆشیار دەکرێن و رادەهێنرێن لەرووی یاسایی و فکری و مەیدانی سیاسی و رێکاری چالاکییەکان. ئەم راهێنانە ئەندامەکانی پارتەکە ئامادەدەکات بۆئەوەی چالاکانە بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی پارتەکەو پێگە ئیدارییەکان لە پارتەکەدا و یان پێگە ئیدارییەکان لە ناوچەکەدا.
مەکتەبی راگەیاندن
مەکتەبی ڕاگەیاندن سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی راگەیاندنەکانی ی. ن. ک ی لە ئەستۆیە. ئێستا ی. ن. ک چەند کەناڵێکی هەیە: تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (لە سلێمانی)، کە کەناڵی سەرەکی تەلەفزیۆنە و چەند کەناڵێکی تری تەلەفزیۆنی ناوخۆیی لە شار و شارۆچکەکاندا لە ناوچەکە، دەنگی گەلی کوردستان، کە رادیۆیەکە پەخشی کوردی و عەرەبیی هەیە. دەگاتە سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. کوردستانی نوێ، رۆژنامەیەکی رۆژانەیە، هەفتەنامەی ئەلئیتیحادی عەرەبی و (زی مۆنیتەر)، چاپکراوێکی رۆژانەی کوردی و عەرەبییە، کە چاودێری ئاژانسە جیهانییەکان دەکات دەربارەی ئەو بابەتانەی تایبەتن بە کورد و عێراقەوە.
مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان
مەکتبەی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان وەک هاوکارێکی رێکخراوە پیشەیی و کلتورییەکان کاردەکات نمونە وەک کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، یەکێتیی ژنانی کوردستان و کۆمەڵەی نووسەران.
مەکتەبی ئیدارەو دارایی
مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی کاروباری دارایی و ستافی کارگێڕی رێکخراوەکە بەڕێوەدەبەن. ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە رێگەی کۆمیسیۆنێکی وردبینییەوە چاودێری چالاکییەکانی ئەم مەکتەبە دەکات.
مەکتەبی مافی مرۆڤ
مەکتەبی مافی مرۆڤ بەمەبەستی چاودێریی هەلومەرجی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی عێراقدا بنیاد نرا، بە تایبەت بۆ لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی ئەندامانی ی. ن. ک و سەرکردایەتییەکەی. ئەم مەکتەبە وەکو هاوکارێکی رێکخراوە ناوخۆییەکانی مافی مرۆڤ کاردەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە دەربارەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، رۆڵی یاسا و دیموکراسی ئەنجامدەدات. هەروەها بۆ دڵنیابوون لە پابەندیی ی. ن. ک بۆ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ. ئەم مەکتەبە راستەوخۆ راپۆرتەکانی بۆ سکرتێری گشتی ی. ن. ک بەرز دەکاتەوە.
مەکتەبی کۆمەڵایەتی
مەکتەبی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەکە، ئەم مەکتەبە کارئاسانی بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەتایبەت لەو بابەتانەدا کە پەیوەستە بە زەوی و زار و کێشەی عەشایرییەوە.
مەکتەبی شەهیدان
ئەرکی سەرپەرشتیکردنی کاروباری پەیوەند بە شەهیدان و دابینکردنی مافەکانی شەهیدانە، بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە لە داموو دەزگاکانی ی. ن. ک و حکومەتدا دیاری کراوە. هەروەها بەرنامە بۆ ڕاگرتنی سەروەری و یادی شەهیدان و تۆمارکردنی میژووی خەباتیان دا دەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنیان دادەنێت. ئەم مەکتەبە بەشێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبار و پێداویستییەکانی نەوەکانی شەهیدان، کە لەلایەن نەوەکانی شەهیدان خۆیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان
دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان پێکدێت لە 5-7 ئەندام دەزگا. ئەرکی دەزگاکە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەت و ڕێزلێنانی پێویست و شایستە بە پێشمەرگە و ڕێکخستنی دێرین و زیندانە سیاسییەکان. هاوکات کار بۆ بە دواداچوونی داخوازییەکانیان لە مەڕ دابینکردن و جێبەجێکردنی مافەکانیان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان وڕەچاوکردنی یەکسانی، دەکات. کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە سەروەری و بەرهەمی خەبات و تێکۆشانیان. پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، بە حوکمی خەباتیان لە هەر دەزگایەکدا بن، لە کاتی پێشێلکردنی مافە یاساییەکانیان، مافی خۆیانە لە ڕێگەی ئەم دەزگایەوە بەرگری لە خۆیان بکەن.
مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکان
مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان پێکدێت لە (9) ئەندام مەکتەب. مەکتەبی پەیوەندییەکان ئەرکی ڕێکخستن و پەرە پێدانی پەیوەندی ی. ن. ک ە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ولاتانی دەرەوە دەگرێتە ئەستۆ. مەکتەبەکە لە چەند بەشێک پێک دێت و هەر بەشێک ئەندام مەکتەبێک سەرپەرشتی دەکات.
دەزگای چاودێریی دارایی
دەزگای چاودێری دارایی پێکدێت لە 7 ئەندام دەزگا بە لێپرسراوەکەیەوە کە خەڵکی پسپۆڕن لەو بوارەدا. چاودێری چۆنیەتی داهات و خەرج دەکات لە گشت ئۆرگان و مەکتەب و دەزگاکان ی. ن. ک. پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سکرتێری گشتی ی. ن. ک ەوە دەبێت. ڕاپۆرتی وەرزیی و ساڵانە پێشکەش بە سکرتێری گشتی دەکات.
مەکتەبی چاودێریی و بەدواداچوون
مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون پێکدێت لە 7 ئەندام مەکتەب. ئەرکی چاودێری کردنی ڕەوشی کاروباری ئۆرگانەکان و بە دواداچونی ئیشوکارەکانیان دەگرێتە ئەستۆ. لە کەمو کوڕی ئۆرگانەکان دەکۆڵێتەوە و ڕاپۆرت لەو بارەیەوە ئامادە دەکات و بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە.
ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران
پێکهاتە و ئەرکەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران: ئەم ئەکادیمیایە بە پێی پێویست پێکدێت لە چەند کادریرێکی شارەزاو پسپۆڕ. کردنەوەی خول لە بواری جیا جیادا بۆ کادیرانی ی. ن. ک لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. هەروەها ڕێکخستنی ئەرشیف و دۆکیومێنت کردنی مێژووی ی. ن. ک و دەرکردنی گۆڤارێکی فیکری. بایەخدان بە توێژینەوە و بیر و ڕۆشنبیریی هاوچەرخ و سازکردنی کۆڕ و کۆنفرانس. ئامادە کردنی لێکۆڵینەوەی ناو بە ناو دەربارەی رووداوەکانی ناوچەکە، جیهان و ئاڕاستەکانی ڕای گشتی خۆماڵی کە تایبەتە بە ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان.
دەزگای هەڵبژاردن
دەزگای هەڵبژاردن پێکدێت لە 5-7 ئەندام و ئامادەکاریی و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بە هەموو قۆناغەکانیەوە دەکات، کە بریتین لە ئامادەکردنی لیستی دەنگدەران و پاڵێوراوان، ڕاگەیاندنی پرەنسیب و ڕێساکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، ڕێکخستنی پرۆسەی دەنگدان، جیاکردنەوەی دەنگەکان، وردبوونەوەی لە تانە و سکاڵاکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. دەزگای هەڵبژاردن، سەرپەرشتی هەموو ئەو هەڵبژاردنانە دەکات کە لە دەستووری عێراق و یاساکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستاندا ئاماژەیان بۆ کراوە، لەگەلا هەموو هەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ی. ن. ک و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بە هەموو قۆناغەکانیەوە. دەزگای هەڵبژاردن، لە پەیڕەوی کاری خۆیدا ئەو بەش و ئەرکانە دیاری دەکات کە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردندا لە کۆنگرەدا پەسەند کراوە.[1]
لە رۆژی 21-12-201921-12-2019 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاسڵوجەتاسڵوجە، کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت.

⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Fuentes
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا
📚 Archivos relacionados: 25
🖇 Artículos relacionados: 254
📖 Artículos
1.👁️چایخانەکەی دیمەشق (تولەیتولە)
2.👁️چەند تێبینییەک لە سەر سەروەریەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژگارە سەختەکانی گەلی کورددا
3.👁️شەری براکوژی یەکێتی نیشتمانی و بەرەی جود 1983
4.👁️کۆنگرەی یەکەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژی 27/1/1992
📕 Biblioteca
1.👁️ئینسکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2.👁️ئەو پرۆژانەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1984دا پێشکەشی حکومەتی عێراقی کردووە
3.👁️بۆ ئەوەی مێژوو دووبارە نەبێتەوە
4.👁️پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامادەکردنی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ک
5.👁️تاریخ اتحادیه‌ی میهنی كوردستان - جلد اول
6.👁️چاوپێکەوتنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال
7.👁️دەقی پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ک
8.👁️راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 1976 - 2008
9.👁️رێبازی نوێ ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - خولی یەکەم 1976
10.👁️سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژگارە سەختەکانی گەلی کوردا
11.👁️گوتاری هەڤاڵ مام جەلال لە یادی (24) ساڵەی دامەزراندنی (ی ن ک)دا
12.👁️مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 1975 – 1976 دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش – بەرگی 1
13.👁️کاتالۆگی بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری 2001 - 2005
14.👁️کاروانی 25 ساڵەی خەباتی ی.ن.ک سەروەری و روداوە گرنگەکان
👫 Biografía
1.👁️ئارام قادر خەبات
2.👁️ئازاد گەڵاڵی
3.👁️ئاوات ئەبوبەکر عوسمان
4.👁️ئیبراهیم حسێن
5.👁️ئەبو زەید ساڵح
6.👁️ئەحمەد حاجی غالی
7.👁️ئەحمەد زرار فەقێ
8.👁️ئەرسەلان حەسەن عەبدولرەحمان
9.👁️بەختیار عەبدولرەحمان ئەحمەد محەمەد
10.👁️بەیان ئەحمەد محەمەد قادر
11.👁️پشتیوان فەتاح قادر
12.👁️پەخشان جەلال ئەحمەد سەعید
13.👁️تاهیر عوسمان
14.👁️تریفە نادر حەمە قادر
15.👁️تەڵعەت عەبدوڵڵا موسڵیح
16.👁️تەڵعەت محەمەد ساڵەح
17.👁️جوتیار نوری عەبدوڵڵا ئەحەمەد
18.👁️جەزا سەید مەجید
19.👁️جەلال عەلی ئاغا
20.👁️جەمال عوسمان
21.👁️جەمیل عیسا
22.👁️جەمیلە ئەحمەد حەمەحسێن  مەحمود
23.👁️چرا ئەحەمەد لەتیف
24.👁️چێنەر عەلی ئەحەمەد
25.👁️حەمە حەمەرەسوڵ مام ئاغا
26.👁️خەبات جەناب
27.👁️خەلیل محەمەد عارف
28.👁️خەمین ساڵەح ئەحمەد ئەمین
29.👁️دلێر تەقتەقی
30.👁️رازاو مەحمود فەرج حسێن
31.👁️رەمەزان دێکۆنی
32.👁️سابیر حەمە ساڵەح
33.👁️سالار سەرحەد خەلیفە یونس
34.👁️سامان محەمەد ئەمین
35.👁️سمکۆ بلباس
36.👁️سەباح پولس
37.👁️سەرکەوت حەمە غەفور ئاغجەلەری
38.👁️سەلام عەزیز محەمەد ئەمین
39.👁️شۆڕش عەلی عەبدوڵڵا
40.👁️شینوشاد تاهیر یەعقوب ساڵەح
41.👁️شەرمن محەمەد کەریم شەریف
42.👁️شەرمین خۆشناو
43.👁️عوسمان کەریم عەبدولکەریم
44.👁️عیسمەت حاجی ئیسلام
45.👁️عەبدولقادر حەمە ئەمین محەمەد
46.👁️عەبدولکەریم حمبور برغش عەزیز
47.👁️عەبدولەتیف فەرج موراد محەمەد
48.👁️فاروق عەلی مەولود محەمەد
49.👁️قادر بیستانی
50.👁️قادر محەمەد مستەفا
51.👁️قارەمان حەمە ئەمین تاهیر کەریم
52.👁️گوڵاڵەی مامەعەزە
53.👁️لوقمان هادی شێرە
54.👁️لەیلا عومەر عەلی
55.👁️لەیلا محەمەد غەریب توفیق
56.👁️محەمەد ئەمین عەبدولحەکیم
57.👁️مەغدید قادر رەسوڵ ئەحەمەد
58.👁️مەلا حەسەن
59.👁️نازم کەرکوکی
60.👁️ڕەهبەر سەید ئیبراهیم
61.👁️ڕەهێڵ عەلی قادر
62.👁️ڤیان سەید کەریم سەید رەسوڵ
63.👁️کوردۆ عەزیز سدیق
📝 Documentos
1.👁️بروسکەی پیرۆزبای مەکتەبی ڕێکخستن بۆ یادی 16هەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia
2.👁️بەبۆنەی گەڕانەوەی سەرۆک مام جەلال بۆ نیشتمان، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
3.👁️پەیامێک لە رەفعەت عەبدوڵاوە بۆ راپەڕینی هەولێر
4.👁️پەیامێک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ-ەوە بۆ خەڵکی هەولێر
5.👁️راگەیاندراوێک لە راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ناحیەی کۆکس-ەوە
6.👁️راگەیاندنی کۆتایی کۆبونەوەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 24 -27 / 02 / 1984
7.👁️راگەیەندراوێک لەمەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکەوە لەسەر کێشەی زەویوزاری کەرکوک
8.👁️راگەیەنراوی رۆژنامەوانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 16-02-2019
9.👁️راگەیەنراوێک لە سەرکردایەتی یەکێتییەوە 29-05-2019
10.👁️روونکردنەوەیەک لەدەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندام و لانگرانی یەکێتی
11.👁️فراکسیۆنی یەکێتی داوای گێڕانەوەی قەرزی پاشەکەوتی مووچەخۆران دەکات
12.👁️فراکسیۆنی یەکێتی دەنگۆی رێککەوتن لەسەر کاندیدی وەزارەتی داد رەتدەکاتەوە
13.👁️فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی کەرکوک دەخوازێت و دەستخۆشی لەهێزە ئەمنیەکان دەکات
14.👁️لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مەڵبەندی کەرکوک روونکردنەوە دەدات
15.👁️لەسەر کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە 18-02-2019
16.👁️مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەکات
17.👁️مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە 18-02-2019
18.👁️نامەیەکی توڕە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19.👁️وتەبێژی یەکێتی: وتەکانی مەحمود سەنگاوی گوزارشت لەهەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی ناکات
20.👁️یەکێتی: لە دوای کۆبونەوەی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هیچ بڕیارێک لەسەر گۆڕینی کاندید نەکراوە
21.👁️یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی ساڵەح عەلی فارس دەکات
📅 Fechas y Eventos
1.👁️21-12-2019
📷 Imagen y descripción
1.👁️ئۆچەلان، مام جەلال و مەلازم عومەر و...
2.👁️بەشی بێتەلی یەکێتیی ساڵی 1986 لە دۆڵی جافەتی
3.👁️پارتیزانەکانی گەرمیانی یەکێتیی 1989
4.👁️پێشمەرگەکانی یەکێتیی لە چەمی سوورقاوشان ساڵی 1986
5.👁️پێشمەرگەیەکی یەکێتیی لەکاتی چێشت لێناندا، لە ناوزەنگ ساڵی 1989
6.👁️دامەزرێنەرانی يەکێتی نيشتمانی کوردستان
7.👁️مامە ڕیشە، عەلی نەبی و...
8.👁️ڕێکردنی پێشمەرگەکانی یەکێتیی ساڵی 1987 بە دامێنی چیایی کەر کەر دا
9.👁️کۆبونەوەی بێسیمچیی (عەدەد جیهازەکانی یەکێتی) لە قاسمەڕەش، ساڵی 1988
✌️ Mártires
1.👁️جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)
2.👁️حەمەعەلی بەرخانەقا
☂️ Partidos y Organizaciones
1.👁️اتحادیه‌ی میهنی كوردستان
2.👁️دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📂[ Más...]

⁉️ Artículos propiedad
🏳️ Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚙️ Active: ✔️ Yes
🚩 Organización: 🃏 Diplomático

⁉️ Technical Metadata
©️ Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
✨ Calidad de artículo: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Malo👎
✖️
 40%-49%
Malo
✖️
 50%-59%
Pobre
✔️
 60%-69%
Promedio
✔️
 70%-79%
Muy bueno
✔️
 80%-89%
Muy bueno👍
✔️
 90%-99%
Excelente👏
99%
✔️
Añadido por (Hawrê Baxewan) en Oct 29 2009 2:51PM
✍️ Este artículo ha actualizado recientemente por (Benaz Jola) en: Dec 23 2019 7:29PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Este artículo ha sido visitado veces 55,796

📚 Attached files - Version
Tipo Version 💾📖🕒📅 👫 Nombre del Editor
📷 Foto de archivo 1.0.119 KB Oct 29 2009 2:51PMHawrê Baxewan
📊 Estadística
   Artículos 383,223
  
Imágenes 63,521
  
Libros 12,117
  
Archivos relacionados 51,157
  
📼 Video 202
  
🗄 Fuentes 16,238

📚 Biblioteca
  📖 Más...


📅 Cronología de los hechos
  🗓️ 13-06-2021
  🗓️ 12-06-2021
  🗓️ 11-06-2021
  🗓️ 10-06-2021
  🗓️ 09-06-2021
  🗓️ 08-06-2021
  🗓️ 07-06-2021


💳 Donar
👫 Miembros Kurdipedia
💬 Su opinion
⭐ Colecciones usuario
📌 Actual
El fusil de mi padre
Hiner Saleem
Anagrama
2005, Barcelona
ISBN: 84-339-7057-7
El fusil de mi padre
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
...
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En el año 2004 se produjeron graves disturbios en la ciudad como protesta por la muerte de Shivan Qaderi. En respuesta, el gobierno iraní envió cerca de 100.000 soldados a la región.
Mahabad
Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad), el segundo estado kurdo moderno en el Medio Oriente, siendo el primero la República de Ararat. Era de una familia de notables juristas de Mahabad.
Qazi Muhammad

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Página tiempo de generación: 0,748 segundo!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)