بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی
قەرەداغقەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی
بیارەبیارە لای
مەلا عەبدولکەریمی مودەریسمەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی
شیوعیشیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراند.
لە رێکەوتی
01-12-202001-12-2020 بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی گوندی تەکیەی قەرەداغ بە خاک سپێردرا.
[1]