لە شاری #سلێمانی# هاتوەتە دونیاوە، لە ناوەڕاستی نەوەدەکان هاتووەتە وڵاتی ئەڵمانیا، خوێندکاری بەشی سۆسیۆلۆژیە لە دانشتگای ئۆڵدنبورگ، سەرقاڵی ئامادەکردنی تێزی ماستەرنامەکەیەتی لە بواری کۆمەڵناسی، جگە لە زمانی کوردی زمانی عەرەبی و ئەڵمانی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێ، چەندین دەقی ئەدەبی لەو زمانانەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی بەڵام بە هوونەرێکی بەرزەوە کە خوێنەر سەرنجی دەدات هەست ناکات ئەو دەقە وەرگێڕاو بێت، لە گەڵ ئەوەشدا ئەمانەتی وەرگێران دەپارێزێت، کتێبێکی بە ناوی گووڵبژێرێک لە شاکاری شیعری جیهانی ئامادەیە بۆ چاپ، کە چەندین کەڵە شاعیری ئەم جیهانەی لە خۆ گرتووە هەر وەک، تاگۆڕی هیندی و نازم حیکمەتی تورکی و ئیلۆت و ئاراگۆن و نەزار قەبانی و سەییاب و دەیان ناوداری تر. شارەزایانی ئەدەب دوارۆژێکی گەش بۆ تابلۆ حەسەن دادەنێن، ئەگەر سەرنج لە بابەتە بڵاوکراوەکانی تابلۆ بدەین دەڕوانین کە ژمارەی خوێدەواڕانی لە چاو بابەتەکانی تر یەک بەرامبەر بە پتر لە سەدە، بۆ هەر بابەتێکیشی دەیان کۆمنتاری دەستخۆشی بۆ دەکرێت.
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (تارا قەراخی) لە: 25-10-2009 5:07:33
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 14,057 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!