ساڵی 1950 لەدایکبووە و لە 1972 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووە، لەکۆتایی شەستەکان لەیەکێتی قوتابیانی کوردستان کاریکردووە.
ساڵی 1974 بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووەو دوای نسکۆی 1975 ڕاگوازراوە بۆ باشووری عیراق و دوای ساڵێک گەڕاوەتەوە کوردستان، هەمان ساڵ دەبێ بەئەندامی کۆمەڵەی مارکسی لینینی، لە 1976 لەگوندی وەلزی باڵەکایەتی دەبێ بەمامۆستاو دواتر دەچێتە ئۆردوگای بەستۆرە، جگە لەکاری مامۆستایی، سەرپەرشتی شانەکانی ڕێکخستن دەکات، هەریەک لە هەڤالان (مامۆستا بەکر مستەفا و مامۆستا سەیفەدین) ئەندامی شانەکەی ئەو بوون، ساڵی 1979 بەهۆی ئاشکرابوونی هێڵەکانی ڕێکخستن دەبێ بەپێشمەرگە، لەیەکەم خولی کادیران لە ناوزەنگ پلەی یەکەم بەدەستدێنێت و بەڕێز #مام جەلال# کلاشنکۆفێکی بەدیاری پێدەبەخشێت، لەساڵی 1980 دەبێ بە ڕابەر سیاسی هەرێمی هەشتی #هەولێر#، لەهەمانکاتیش فەرماندەی کەرتێکی ئەو هەرێمە دەبێت، لە #25-12-1980# لەگوندی قەراسنجی سەرووی بناری چیای سەفین لەداستانێکی کەم لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دا شەهید دەبن.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,469