فەتانە وەلیدی
ساڵی 1953 لە بنەماڵەیێکی هونەرمەندی شاری
سنەسنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو و هەر لە منداڵیەوە رووی کردە هونەری مۆسیقا و ئاواز. بەداخەوە ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات. بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی رۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ. ناوبراو یەکێک لە یەکەمین گۆرانیبێژانی ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە دواتر بوە ئیلهام بەخشی فرەیێک لە هونەرمەندانی ژن و تەنانەت پیاوی تر لە کوردستان.
[1]
...
فەتانە وەلیدی
ناوی تەواوی: فەتانە محەمەد شەریف وەلیدی.
- لە ساڵی 1953 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
- باوکی هەم ژەنیاری ڤیۆلۆن بوو، هەم دەنگبێژێکی سەردەمی خۆی هەر ئەویش یەکەم هاندەری بووە بۆ گەیشتن بەو پلەیە لە هونەر و مۆسیقای کوردیدا.
- لە ساڵی 1960 لە تەمەنی (7) ساڵیدا بە هۆی مامۆستا حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان نێردراوەتە ڕادیۆ سنە و لەوێ سەرەتای دەست پێکردنی گۆرانی وتنی بووە.
- یەکەم ژنە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە گۆرانی وتوە.
- لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی.
- ساڵانی حەفتاکان لە رێگەی حەسەن کامکار، باوکی گرووپی کامکارەکان و محەممەد شەریف وەلیدی، باوکی خۆی، ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە.
- یەکەم گۆرانییەکانی لە تەمەنی منداڵیدا و بە هاندانی حەسەن کامگار لە رادیۆی سنە تۆمار کردووە.
- هەر زوو سەرنجی ژەنیاران و موزیکیانە بەناوبانگەکانی وەک گریشا میکاییلزادە و موجتەبا میرزادەی بۆ خۆی راکێشاوە.
- چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە هۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن، بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە هۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.
- زیاتر لە نیو سەدەیە لە گۆشەی تەنیایی خۆیدا ماوەتەوە و تەنیا جارجارە هەندێک کەس و لایەن سەردانێکیان کردووە.
- لەو سەردەمەدا لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەکو ساڵح پیرزەهیری، بەهائەدین نەورۆزی، هەروەها هوشەنگ شگێرف، بێهروزی تەوەکولی لە رادیوی سنە چالاکی بووە.
- نزیکەی (56) گۆرانی لە رادیۆ سنە و کرماشان تۆمار کردووە کە تەنیا یەک ئەلبوومی لە بەردەستدایە و زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی بڵاو نەکراوەتە.
- دوای مردنی باوکی لە ساڵی 2017 و بەهۆی بێکەسوکاری و بێدەرەتانی، گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی خێرخوازی چاودێری و راگرتنی نەخۆشە دەروونییەکان بە ناوی بەهار کە لە گەڕەکی بەهارانی شاری سنە.
- ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات، بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ.
- خاوەنی سێ خوشک و برایەکە، کە براکەش بە هۆی نەخۆشیی دەروونییەوە هەر لەو ناوەندەیە کە فەتانەی لێیە.
- خوشکەکانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەم هونەرمەندە ناودارە سنووردار کردووە.
[2]🗄 سەرچاوەکان
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
گەلاوێژ