خەڵکی شاری #بانە# ی کوردستانی ئێرانەو لەساڵی 1967 لەدایکبووە، لەتەمەنی 16ساڵی بۆتە پێشمەرگە. درێژەی بەکارو چالاکی سیاسیی وپێشمەرگەیی داوە و لەکونفرانسی ساڵی 1983 کە لەشارۆچکەی #ماوەت# لەکوردستانی عێراق بەسترا، بەئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەکۆنگرەی دووەمی سازمانی خەبات ساڵی 1986 بەئەندامی دەفتەری سیاسیی هەڵدەبژێردرێت و لە کۆنگرەی سێیەمی سازمانی خەبات لەساڵی 2004 بەسکرتێری گشتیی سازمان هەڵبژێردراوە. بابەشێخ حوسێنی لەبواری نووسین و وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەی سیاسیی چالاکانە کاردەکات. لەمەیدانی سەبازیدا تا ئێستا 6 جار بەسەختی بریندار بووە. دەیان جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، تازەترین هەوڵی تیرۆریستی کە ئاشکرا کرا لەساڵی 2005 بوو.
سکرتێری #سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران#ە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,023 جار هاتیە دیتن