لەزمانی خۆیەوە:
لەدایکبووی 1955شاری #سنە# م، خۆێندنی سەرەتایی وناوەندی ودواناوەندی هەرلە وشارە تەواوکردەوه. لە زانکو ئەندازیاری کیمیام تە واوکردوه. دووسال لە زانکوی شاری سنە لە بە شی کیمیا وەک مامۆستا وانەم وتووەتەوە، ودوای هاتنی حکومەتی خومەینی منیش هە ڕوەک زور خەلکی شاری سنە لەکار دەرکرام و بەیەکیک لە شارەکانی ئیران دوورخرامەوە. لە دوای چەند سالیک من هاتم بو تاران، وبەهۆی کارکردن لەچەند کارگایەکی کیمیایی شارەزایی زورم هە یە لە دروست کردن جورەکانی ڕەنگ وەک ڕەنگی ڕونی ورەنگی ئاوی ورەنگی دەرگا ودیوار و ئۆتۆموبیل ورەنگی پیشە سازی، وهە ڕوەها دروستکردنی جورەکان مەرەکەبی چاپ بو ڕوژنامەکان وکتیب وکارتون وکاغەزی سلفون. بەهوی ئە زمون وکاریگەری تکنولوژی لە سە ڕ ژیانی مروف، جەندین بابەتی زانستیم لەو بوارەدا بڵاوکردوەتەوە.
ئیدی منیش بە هۆی تایبەتییەوە وەک هەزاران کوردی دیکە پەڕیوەی هەندەران بووم و لە ئوروپا گیرسامەوە، لە ئوروپاش لە چەندەی کارەگی تایبەتی دروستکردنی ڕەنگەکان کە لە سەرەوە باسم کردن و کارم کردوە، ئەم هەموو ئە زموونانە لە بواری کیمیا والێیکردم کەهەستم بەوە بکەم ئەبی لە بواری ئابوورییەوە یارمەتی کوردستانەکەم بدەم، بە خۆشییەوە لەو بوارەدا بە چەندین شێوەی جیاواز کە بە پێویستی نازانم لێرەدا ئاماژەیان پێبکەم یارمەتی وڵاتە داگیرکراوەکەم داوە، و هەروەها چەندین بابەتی زانستیم لەو بوارەشدا بە کوردی نووسیوە. وەک هەر کوردێکی خاوەن هەست بۆ وڵاتەداگیرکراوەکەم، واتە کوردێکی ناشیونالیست هەمیشە حەزم کردوە بو خەلکی خوم کاربکەم. لەسەرەتاوە بە هۆێ ناشارەزایی لە نووسینی زمانی دایکی زۆر ئازاری دەدام، بە ختەورانە بەهۆی گیرسانەوەی شۆێنی ژیانم لەو وڵاتەی لێێ دەژیم، کە زۆربەی دانیشتووانی کوردی باشووری کوردستان بوون، ئاشنابوونم لەگەڵ گەڵیان بە تایبەت ئەوانەی کە خەڵکی #سلێمانی# بوون، توانیم بە باشی لە نووسینی کوردی خۆم فێربکەم، لە سەرەتای کاری نووسینم بە دوو چیروک دەستپێکرد. بۆخۆم وەک کەسێک کە پیویستم بە فەرهەنگ هەبوو ڕۆژانە بۆ کارو نووسینەکانم کەڵکی لێوەرگرم، ئەوە وای لیکردم کە بیر لە نووسینی چەند فەرهەنگێک بکەمەوە لە زمانەکانی بێگانە وکوردی، کە خوشبەختانە فەرهەنگەکانم پێشوازی زوری لێکرا. ماوەی دوسال خەریکی فەرهەنگی یەکەم هولە ندی-کوردی بووم، و دووساڵیش خەریکی فە ڕهە نگی کوردی-هولە ندی بووم. چوار ساڵیترم بو فە ڕهە نگی فە ڕانسی-کوردی و کوردی-فە ڕانسی تە ڕخان کرد. زورتر لە فەرهەنگی هە ژار(هە نبانە بورینه) کەڵکم وەرگرتووه، هەوڵمداوە کە بتوانم ئاسانکاری بکەم بۆ کوردەکانی دانیشتووی هۆڵەندا کە لەو فەرهەنگە کەڵک وەرگرن.
من 11 ساڵە لە هۆلەندا دەژیم وخاوەنی دوو مناڵم کە بە خۆیندنی باڵاوە سەرقاڵن، شارەزاییان لە چەندین زمانی زیندووی جیهان وەک ئینگلیزی وفرانسی وهۆڵەندی هەیە، کە وەک زمانی دایکی قسەی پێدەکەن.
لە داهاتو بیرم لە نووسینی چەند فەرهەنگێکی تر بە زمانە کانی ئوروپی کردوەتەوە، و هەروەها لەبواری کیمیای و پیشخستنی ئابووری کوردستان چەندین پرۆژەم هەیە، کە لە کاتی خۆیدا بە گەریان دەخەم.