دەزگای زاری کرمانجی دەزگایەکی سەربەخۆی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنە و لە 19-06-2006 لە شاری سۆران دامەزراوە، ئەو دەزگایە لە چەند بەشێکی جیاجیا پێکهاتووە و لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و بێلایەنی مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکان دەکات و لە ڕێگای بەشەکانیەوە پەرە بە بواری ڕۆشنبیری دەدات.
بەشەکانی دەزگای زاری کرمانجی پێکهاتوون لە ڕۆژنامەیەکی سیاسی- کۆمەڵایەتی هەفتانە بە ناوی زاری کرمانجی، کە هەموو ڕۆژانی دووشەممە دەردەچێت، لەگەڵ گۆڤارێکی بەدواداچوونی کۆمەڵایەتی مانگانە بەناوی کۆوار، کە لە کۆتایی هەر مانگێک بە کۆمەڵێک بابەتی سەرنج ڕاکێش دەردەچێت، هەروەها ماڵپەرِێکی ئەلیکترۆنی، کە هەواڵەکانی ناوخۆی کوردستان و عێراق و جیهان بڵاودەکاتەوە، لەگەڵ ڕادیۆیەک کە ڕۆژانە بە دوو شەفتی بەیانیان و ئێواران بەرنامەکانی لەسەر دوو شەپۆڵی FM، بە فریکۆنسەکانی MH 92.5 و MH 95 پەخش دەکات و لە شارەکانی هەولێر و شەقڵاوە و کۆیە و دهۆک و زاخۆ و ئاکریَ و ئامێدی و مێرگەسۆر هاوڵاتیان دەتوانن گوێبیستی بەرنامەکانی بن، جگە لە کتێبخانەیەک کە ژمارەیەکی زۆری ناونیشانی پەرتووکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئەدەبی و زانستی لە خۆ دەگرێت.
ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی ئەو دەزگا ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنە، جگە لە گەشەپێدانی بواری ڕۆشنبیری، ڕاستگۆیی و خێرایی گەیاندنی زانیاری و ڕووماڵ کردنی هەموو ئەو ڕووداو و هەواڵانەیە، کە لە کوردستان بە گشتی و دەڤەری سۆران بەتایبەتی ڕوودەدەن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,079 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !