حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو کۆلێجی (پەروەردە) و (شەریعە و یاسا) لە ساڵی 2001-2002 لە شاری #کۆیە# کردەوە کە سەر بە زانکۆی #سلێمانی# بوون، دواتر بوون بەهەوێنێک بۆ لە دایک بوونی زانکۆی کۆیە، بەپشتیوانیی #جەلال تاڵەبانی# زانکۆی کۆیەش دامەزرا. لە (101-10-2003 بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لە بناری هەیبەت سوڵتان دانرا. ئەوە بوو بە فەرمانی وەزاری، #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی / نووسینگەی تایبەت ژمارە (6/1/370) لە 28-01-2004 زاینی، بەرامبەر 08-11-2703 کوردی، پشت بەستن بە بڕگەی (1) لەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (218) لە 29-11-2003) بڕیاردرا بە دامەزراندنی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی 2003- 2004.
لەکۆتایی ساڵی خوێندنی 2003-2004 یەکەم پۆلی پێشمەرگەی زانست لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دەرچوون بۆ یەکەم جاریش لە 20-07-2006 یەکەمین ئاهەنگی خوولی دەرچووانی خۆی ساز کرد لەژێر ناوی (لەناخی مێژووی کۆیە و ئێستایدا، لەنێوان کەکۆن و هەیبە سوڵتاندا، دەنگی زانست لەهەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە).
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 23,984 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!