دەڤەری بارزان ئەو ناوچە جوگرافیەیە کە دەکەوێتە سەر سێگۆشەی سنوری ئێراق، ئیران، تورکیا کە بەشی سەرەکی لە ناو خاکی کوردستانی ئێراقە. ئەم دەڤەرە زیاتر لە 1500 گوند لە خۆوە دەگرێ کە دابەشکراوە بە سەر 7 تیرەی بارزاندا (شێروانی، بەرۆژی، دۆلەمەری، مزوری، نزاری، هەرکی بنەجی، گەردی). ئەم دەڤەرە لە مێژووی 200 ساڵی ڕابردووی دا هیچ کاتێک زیاتر لە 10 ساڵ ئاوەدانی بەخۆوە نةبینیوە، بە بەردەوامی تووشی کۆچ و ڕاماڵین و ئاورەبوون هاتووە بە هۆی هەلگیرسانی شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لەم ناوچەیەدا وەک شۆرشی شێخ عەبدولسەلامی یەکەم و شۆرشی بارزانی یەکەم و دووەم و ئەیلول و گوڵان ئەوانی پێش ئەمانیش. لە ڕووی ئیدارییەوە یەک شارۆچکەیە (مێرگەسۆر) کە لە 4 شارەدێ پێکدێت. بژێوی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لەسەر ئاژەڵداری بە پلەی یەک و کشتوکاڵ بە پلەی دوو دەگوزەرێت. لە بناری چیاکانی ئەم ناوچەیە چەندین شوێنی مێژووی هەیە وەک ئەشکەوتی شانەدەر و گۆڕەکانی زریمۆک و پایەکانی پردی پاشای گەورە و هتد.
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ئالان) لە: 1-10-2009 10:55:09
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,092