图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,398
图片 105,207
书籍 19,086
相关文件 95,709
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕانیە - دەروازەی ڕاپەڕین
小组: 的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook3
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link8
排名项目
6 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانیە

ڕانیە
ناوی ڕانیە لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە، بەنموونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێرنەوە کە ناوی ڕانیە لە (ڕانک) و چۆخەوە هاتووە! ڕانک و چۆخە جلوبەرگێکی ڕەسەنی کوردییە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی #قەندیل#ەوە ڕانکەکەی لێ بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە هاتبێت. کەسانی تر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە هاتووە بەناوی (ڕەهانشا). (مەلا ڕەئوف سلێمان حەوێزی) پێی وایە ناوی ڕانیە لە (ڕۆندیات)ەوە هاتووە. (#جەمال بابان#) ڕای وایە ناوی ڕانیە لە (ڕاه+نیاه) هاتووە بەواتای ڕێنیشاندەر. مامۆستا (#شاکر فەتاح#) ناوی ڕانیە بۆ (ڕان) ڕانەمەڕ، شوێنێکی لەبار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە. کەسایەتییەکی وەک (مەحمود قادر فەرەج) پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕەن)ەوە هاتووە، (برایم بەگ) کەسایەتییەکی بەتەمەنی ناو ڕانیە کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕێ +نیە)ەوە هاتووە، واتە ناوچەی ڕانیە لە کۆندا بیشەڵان و ناوچەیەکی چڕبووە و ڕێی کەم بووە، لە ڕۆژنامەیەکی کوردستانی نوێ ژمارە 2476 بۆچونێک خراوەتە ڕوو کە ناوی ڕانیە لە ئۆرانیەوە هاتووە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە هاتووە کە بە واتای ئاسمان دێت، بۆچوونی تر زۆرە لەسەر ناوی ڕانیە کە ڕەنگە ساخکردنەوەیان بەدواداچوونی کاتێکی زیاتری بوێت.
$لایەنی جوگرافی:$
سنووری ڕانیە: شاری ڕانیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی باشوورو باکووری ڕۆژاوای شاری #سلێمانی#، دەکەوێتە باکووری چیای قەندیل و باشووری شارۆچکەی #کۆیە#و ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی پشدەر و ڕۆژاوای شارۆچکەی #شەقڵاوە#، مەرکەزی شاری ڕانیە سەرباری دەشتێکی بەپیت و فراوان بە چیا دەورە دراوە، بەشی باکووری ئەو شارە بە چیای کێوەرەش کە (1200 م لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە) دەورە دراوە، بەشی باشووری ڕۆژاوای چیاکانی حاجیلەو #ماکۆ#کە، لەنێوان ڕانیەو چوارقورنە، چیایەکی بچوک هەیە کە جادەی پێدا دەروا بەناوی کلکەی کۆڵین، بەهەمان شێوە لەنێوان ڕانیە و #قەڵادزێ# کلکە چیایەک هەیە بەناوی دەربەند، ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی ڕانیەی گرتووە. شارۆچکەی ڕانیەش لە باشوورەوە بە چیای کۆسرەت و زێی بچوک و لە خۆرهەڵاتیش بە چیای ئاسۆس وکۆلارە و لە خۆراوای چیای حەریرە. ڕوبەری مەرکەزی شارۆچکەی ڕانیە 8کم2 = 3200 دۆنم، پانتایی شارۆچکەی ڕانیە 884کم2 یە، دەشتی بیتوێنی ڕانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان، بە دەشتێکی پان و بەرین دادەنرێت، درێژیەکەی 30کم و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاواو پانیشی (20-30)کم دایە، ڕووبەرەکەی 800کم2 و بەرزیشی لەنێوان 500-600کم دایە. ڕانیە 146 کم لەو شاری سلێمانییەوە دوورە.
$بواری مێژوویی:$
لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ڕانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی میر محەمەدی #ڕواندز#، دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. ڕانیە لە ساڵی 1897وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ویلایەتی شارەزوو بووە کە ناوەندەکەی #کەرکووک# بووە، لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق ڕانیە شارۆچکەیەکی سەر پارێزگای #هەولێر# بووە، لە ساڵی 1957 خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی و لە ناوەڕاستی شاری ڕانیە گەرەکێک هەیە بە بەری ڕۆژهەڵاتدا بەناوی گەڕەکی قەڵات، ئەو گەرەکە بە کۆنترین گەڕەکی ناو شاری ڕانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی بووە لەو شارەدا، مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، مامۆستا عەبدول ڕەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری ڕانیەدا دەڵێت: مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ 9000 ساڵ پێَش ئێستا دەگەڕێتەوە، نووسەر و مێژوونووس (عەلی سەید گەورانی) ساڵی 1930 لە پەرتووکی (لە عەمانەوە بۆ ئامیدی) لە بارەی قەڵاتی ڕانیەوە دەڵێت: (ڕانیە گردێکی کۆنی تێدایە، گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆی هەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە درووستکراوە بە چەشنی قەڵای هەولێر)، لە تەنیشت گەڕەکی قەڵات گردێکی تر هەیە بە ناوی گردە دێمە کە ڕۆژگارێگ خاوەنی مێژووی خۆی بووە، هەروەها چەندین شوێنەرای تری مێژووی لەو دەڤەرەدا هەیە بەتایبەت گردی شمشارە کە لە ساڵی 1957 بۆ 1959 لەلایەن تیمێکی دانیمارێکی و ئێراقیەوە پشکینیی بۆ کراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە 247 نامەی بزماری و میخی و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشوریەکان و 7 چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە، هەر سەردەمی پێش فەخفوری و (حسونە، ورکا، ئاشوری) و هتد، بۆ دوای هاتنی ئیسلام. ئەمە جگە لە چەندان گردی مێژووی تر کە هەر لەو ناوچەیەدان وەک گردی (بازموسیان و بوسکێن، دوگرادان، کامەریان و قورەشینە و دێمە) و چەندان پاشماوەی مێژوویی تر، لەوانە تابلۆ هەلکۆردراوەکەی لای دەستە ڕاستی دەربەند لە خۆرهەڵاتی شاری ڕانیە کە هەلکۆردراوێکی مێژووی هەیە کە وێنەی مرۆڤێکە، بەرای هەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە لە دەوڵەتە کۆنەکانی کوردستان، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک و بەرزی 60 سم و نزیکەی 20 م لە زەویەوە بەرزە. شاری ڕانیە لە سەردەمی نوێشدا خاوەنی مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتی بەتایبەتیش لە سەردەمی شیخ مەمودی نەمر، کە بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانی ئینگلیز لە دەربەندی ڕانیە بووە، شەری بەناوبانگی دەربەندی ڕانیە لە 2 03-08-1922 بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆڵێکی گەورەیان تێدا گێراوە. ڕانیە خاوەنی چەندین دەستکەوت و سەروەری گەورەی نەتەوەییە لەوانە ڕاپەڕینی ساڵی 1982 و ڕاپەڕینی 05-03-1991 کە بۆ یەکەم جارو لە شاری ڕانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بەگژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا هاتنەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی 8 شەهید شارەکەیان ڕزگار کرد، بەمەش دەروازەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە ڕانیە کراوەیە و بەرهەمی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە، هەر بۆ ئەمەش لەلایەن پەڕڵەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی ڕاپەڕینی پێدراوە.
$بواری ڕۆشنبیری:$
بواری ڕۆشنبیریدا لە شاری ڕانیە بە درێژایی ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست تا پێش ڕاپەڕین، تەنیا لیژنەیەکی ڕۆشنبیری هەبوو کە ئەندامەکانی لە پەنجەکانی دەست زیاتر نەبوون، ئەم لیژنەیە لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری ڕانیە بوو، چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیریەکانی ئەنجام دەدا، دڵسۆزانە کاریان دەکرد و ڕابەرایەتی بزاوتێکی ڕۆشنبیریان لەو شارەدا دەکرد، بەڵام لە سەروی ئەوانەوە لیژنەیەکی تری ئەمنی هەبوو، کە سەر بە دامودەزگا ئیستیخباراتییەکانی بەعس و مونەزەمە بوو، ئەم لیژنەیە سانسۆریان دەخستە سەر بەشێکی چالاکییەکان و چاودێری کەسە ڕۆشنبیریەکانیان دەکرد. لە دوای ڕاپەڕین بواری ڕۆشنبیری لە شاری ڕانیە گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، ئێستا لە شاری ڕانیە 3 گۆڤار و 2 ڕۆژنامەو 5 کەناڵی تەلەڤزیۆن و 6 کەناڵی ڕادیۆو بەڕێوبەرایەتییەکی ڕۆشنبیری و نزیکەی 42 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە کە بەشێکیان تەنیا لە بواری ڕۆشنبیریدا کار دەکەن، ساڵانە فیستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری و چەندان پاڵەوانیەتی وەرزشی ئەنجام دەدرێت و لە گەلێک بواریش دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتوون. زیاتر لە 50 کەس لە شاری ڕانیە ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانەو 4 تیپی شانۆیی و چەندان گرووپی مۆزیک هەیە، 6 پەرتووکخانەی ئەهلی لە بازاڕی ڕانیەدا هەیە، جگە لە بەڕێوبەرایەتی پەرتووکخانەی ڕانیە. لەتەنیا سەنتەرێکی وەک سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیە زیاتر لە 187 کۆری ڕۆشنبیری هەمەجۆر ئەنجام دراوە. هەروەها چەندان ڕێکخراوی ژنان لە ناوچەکەدا هەیە، کە چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن، لەگەڵ بوونی نوێنەرایەتی بیتوێنی لیژنەی ئۆلمپی و یانەی وەرزشی ڕانیەو 106 تیپی وەرزشی تۆپی پێی لە شاری ڕانیە (62 پلە تیپی سێ، 20 تیپی پلە دوو، 24 تیپی پلە یەک). لە بواری پەروەردەدا 3 کۆلێژ و 3 پەیمانگاو 2 پیشەیەی و 155 یەکەی خوێندن لە شارۆچکەی ڕانیەدا هەیە. ڕێژەی دانیشتووانی ناو مەرکەزی ڕانیە تاکوو ڕاپەڕین نزیکەی 25000 کەس بوە بەڵام ئێستا زیاتر لە 100000 کەس تەنیا لەناو مەرکەزی ڕانیەدا نیشتەجێن. ئەمە جگە لە 4 شارەدێو 126 گوند کە سەربە شارۆچکەی ڕانیەن.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2043/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=رانیە=KTML_Style=width:40%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2043/0001.JPG=KTML_Photo_End= هەروەها لەویکپێدیاش بەم شێوەییەی خوارەوە باس لە مێژووی شاری ڕانیە دەکات
مێژووی درووست بوونی ئەم شارۆچکەیە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 2500 ساڵ پێشەوە. لە سەرەتا ڕانیە بە شێوەی گوندێکی بچوک لە نزیک سەرچاوەی ئاوی قولە درووست بوو. بەهۆی گرینگیی ناوچ بۆ کشتوکاڵ گوندەکە ساڵ بە دوای ساڵ ڕووی لە زیادی کرد لە ڕووی دانیشتووانەکەیەوە. شاری ڕانیە لە دواساڵانی 1980 بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کرد. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خەڵکی گوندە بەزۆر دەرکراوەکان نەگەڕانەوە بۆ گوندەکانی خۆیان بەڵکوو هەر لە شاری ڕانیە نیشتەجێ بوون.
لە ڕۆژی 5ی ئازار (مارچ) ساڵی 1991 ڕانیە یەکەمین شار بوو کە ڕاپەڕینی دژی ڕژێمی ئێراق ئەنجامدا. بنەماکانی بوون بە پارێزگا تیایدا بەدی دەکرێت بەڵام تا ئێستا نەکراوە.
شاری ڕانیە بەهۆی بەرپاکردنی ڕاپە ڕینە مێژوویە کە ی 5 ی ئازار ی ساڵی 1991 بە تە واوی بوو بە دە ڕوازە یە کی خە بات، کە خە ڵکی کورد ئە مڕۆ ئەم شارە بە دە ڕوازە ی ڕاپە ڕین ناودە بە ن. دە ڕوازە ی ڕاپە ڕین نزیکە ی 2 کاتژمێر لە شاری سلێمانییە وە دوورە بە سواری ئۆتوموبیل. ئەم شارە خۆشویستە ی کوردستان دە کە وێتە نزیکە ی 12 کێلۆمە تری ڕۆژهە ڵاتی شاری هەولێرە وه. وە تە نها 65 کم لە کوردستانی ڕۆژهە ڵاتە وە دورە دە ڕوازە ی ڕاپە ڕین بە چەند چیایە کی سە ڕکە شی کوردستان دە ور درواوه. بە شیوە یە ک کە لە باکووری شاری ڕانیە بە چیایەکی گەورە دەوردراوە کە بە چیای کێوەڕەش ناسراوە. کێوەڕەش دیمەنێکی جوانی هەیە، وەک دایکێکی بەسۆز شاری ڕانیەی گرتۆتە باوەش
کێوەڕەش دیمەنی شاری ڕانیە، بێ وێنە جوان دەکات. شاخی کێوەڕەش بە دار سنۆبەرەکانی دامێنی ساڵانە دەبێت.ە مە نز ڵێکی خۆشی بۆ پشوودان و کات بەسەربردنی خەڵکی ناوچەکه. خەڵکی دەبنە میوانی چیای کێوەڕەش، بەتایبەت بە وەرزی هاوین و بە هار ڕوو لە کێوەڕەش دەشتی ڕانیە دەکەن.
بۆچی بە کێوەڕەش ناو دەبرێ، پرسیارێکە کە لەلایەن زۆر بەی ئەو بەڕیزانەی هەڵدەستن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی شاری ڕانیە دەکرێ. زۆربەی خەڵکی ڕانیە ئەوە دەزانن کە کێوەڕەش چیایەکی بەرز و ڕوتە زۆر بە کەمی گژوگیای لێ شین دەبێت. زیاتر بەم هۆیەشەوە بە کێوەڕەش ناونراوه
هە ڕوە ها لە باشوورو ڕۆژاوا شاری ڕانیە بە چیاکانی ماکۆک و حاجیلە و کلکە کوڕێن لە ڕۆژ هە ڵاتی شاری ڕانیه. چوار نا حیە ی سە ڕە کی سە ڕ بە شاری ڕانیە ن، کە ئە وانیش نا حیە کانی حاجیاواو چوارقورنە و سە نگە سە ڕو سەرکەپکانە. ئەم نا حیانە هە ڕ یە کێکیان خاوە نی چەندین لاپە ڕە ی مێژووی پڕ خە بات و توکۆشانن
درووست بوونی شاری ڕانیە دە گە ڕێتە وە بۆ نزیکە ی 25 هەزارساڵ لە مە وبە ڕ. دە گوتریت کە شاری ڕانیە زۆر کۆنە و لە دێر زە مانە وە خە لکی کورد بە هۆئ لە باری ناوچە کە بۆ کشتوکاڵ لە شاری ڕانیە نیشتە جێ بوون. شاری ڕانیە لە جێگایە کی لە باری کشتوکاڵی هە ڵکە وتوه، هە ڕبۆیە ش باب و باپرانی ئێمە لە کوندا لە دە وری سە ڕچاوە ی ئاوی قولێ کۆبوونە و ە و دە ستیان کرد بە کشتوکاڵ کردن. نزیکی شاری ڕانیە لە ئێرانە وە بارێکی باشی بۆ خە ڵکی ناوچە کە ڕە خساندووە بۆ بازرگانی کردن
لە سە ڕ دە مە کۆنە کاندا مرۆڤ لە جێگا ی کشتوکاڵی و نزیک لە سە ڕ چاوە ئاویە کان نیشتە جێ ئە بوون. ئە مە ش بۆ زیاتر کەڵک وە گرتن لە بە ڕ هە مە کانی کشتوکاڵ. هە ڕبۆیە ش خە ڵکی زۆر زوو هاتنە ناوچە که.لای هە موومان ئاشکرایە کە ناوچە ی بتوێن و پژدە ڕ ناوچە یە کی گرنگی کشتوکاڵیه. دە شتی ڕانیە کە یە کێکە لە دە شتە بە ناو بانگە کانی کوردستان. بە پیتی ناو چە کە وای کردووە کە خە ڵکی کورد هە ڕ لە کۆندا لە م ناوچە بە پیتانە دا نیشتە جێ بن. گە لی کورد لە هە موو سە ڕدە مە کاندا شانبەشانی یە کتر ی بێ لە بە ڕچاو گرتنی ئایین و ڕە گە ز لە م ناو چە یە دا بە یە کە وە ژیاون. موسولمانە کان لە گە ل جولە کە کوردە کاندا پێش کۆچ کردنیان بۆ فە لە ستین بە یە کە وە لە شاری ڕانیە بە برایانە ژیاون. ئە مە لە ساڵانی 18 بۆ ساڵە کانی 1948 چەندین جولە کە لە ناوچە کە دا هە بوون.
ئیتر بە م جۆرە شاری ڕانیە بە چەند قۆناغی جیاجیا تێپە ڕیوه، بۆ ئە وە ی لە دنیا ی پێشە کە وتن و خە بات بێبە ش نە بێت. خە ڵکی شاری ڕانیە هە میشە پشت و پە نای هێزە شۆڕش گێرە کوردییە کان بوون.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览192,721
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا
相关文件: 12
挂钩项目: 93
No specified T2 37
传记
图书馆
图像和说明
库尔德名称
库尔德文件
文章
日期与活动
的地方
2. Raniye
笑话
统计和调查
缔约方组织
考古的地方
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-09-2009
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):05-03-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览192,721
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.2106 KB 05-03-2024 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.195 KB 25-09-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,398
图片 105,207
书籍 19,086
相关文件 95,709
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!