قەڵای هەولێر
قەڵای
هەولێرهەولێر تەپۆلکەیەکی بازنەیی رووتەختە، رووبەری (102.190) م2، ناوەڕاستی شاری هەولێر داگیر دەکات، 415م لە ئاستی رووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی 26م و 25سم لە ئاستی رووی شاری هەولێر بەزرترە، کە لە بەرزترین شوێن دەگاتە نزیکەی 30م.هەندێک بیروڕا هەیە کە دەڵێت قەڵای هەولێر لەوەی ئێستا بەرزتر بووە، بەڵام لە ساڵی (216ز) ئیمپراتۆڕی رۆمانی (کراکلا) کاتێ هێرشی بۆ سەر تیسفۆن لە هەولێردا رۆیشتووە و تەپۆلکەکەی قەڵا کە گۆڕستانی پاشا فۆرپییەکان بووە رووخاندووە و ئێسک و پروسکی مردووەکانی دەرهێناوە،زانای ئەمەریکی(ئەداورد کە بیرا) مامۆستای زانستی ئاشوورییەکان لە زانکۆی شیکاغۆ دەڵێت: لە عێراقی ئێستادا هەندێک شار هەن کە تاکو ئێستا خەڵکیان تیا دەژی کە چی خۆی لەسەر گوند و شاری کۆن دروستکراوە، لەوانەش شاری هەولێر و شاری کەرکوک، تەمەنی قەڵای هەولێر بە تەواوی دیار نییە بەڵام لەسەروبەندی ساڵی 2000 پ.ز لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری(شۆلکی) بە ناوی(ئوربیلوم - urbilum) هاتووە.
تەمەنی قەڵای هەولێر بە تەواوی دیار نییە بەڵام لەسەروبەندی ساڵی 2000 پ.ز لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری(شۆلکی) بە ناوی(ئوربیلوم - urbilum) هاتووە. بەر لەوە و لەچاخی ئەکەدی (3350- 2150 پ.ز و لەسەردەمی یەکەم پاشایان(سەرجۆنی ئەکەدی) و لە هەڵمەتەکەی بەرەو باکور بۆ فراوانکردنی ئیپمراتۆریەتەکەی بە هەولێردا رۆیشتووە و باس لە هەولێر دەکات.ئیتر لەم مێژووە بە دواوە و لەسەرجەم چاخەکان باس لە هەولێر کراوە، کە دەڵێین هەولێر واتا(قەڵا)،
قەڵای هەولێر کە تەمەنی(بەپێی توێژەران) 6000 ساڵە لەم ماوە درێژەی تەمەنی چەندین جار مەبەست لە هەبوونی گۆڕاوە، ئەم قەڵایەی لەسەردەمی سۆمەریەکان دروستکراوە و دوای ئەوان بە دەیەها نەتەوە و شارستانیەت لە سەری ژیاون، لەم ماوەیەدا چەندین جار مەبەست لە بوونی گۆڕاوە و جگە لە جێنشین چەندین مەبەستی تری پێکاوە،لەسەردەمی ئاشورییەوە،بەدیار دەکەوێت کە پەرستگای خواوەند عەشتار بووە(خواوەندی جەنگ و سەرکەوتن) و بەم مەبەستەش پادشا ئاشوریەکان حەجیان بەرەو قەڵای هەولێر دەکرد.
[1] ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!