لە ساڵی 1941 لەشاری (عەمارە)ی باشووری عیراق لەدایکبووە، ئەو خەڵکی #سلێمانی#یە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەباوکی کارمەندی دەوڵەت بووە، بۆیە ئەوکاتە ماڵیان لە(عەمارە) بووە، لەساڵی 1961 هاتووەتە ئەڵمانیای ڕۆژئاواو کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە، لەسەرەتادا لەگەڵ کچێکی ئەڵمانی دەچنە ژیانی هاوسەرییەوە و دواتر لەیەکتر جیادەبنەوە، (دکتۆر لاوچاک) یەکێک بووە لەو کوردە چالاکانەی کەڕۆڵێکی دیاری هەبووە لەبواری خوێندن و سیاسی و کوردایەتیدا، یەکێکیش بووە لەو پازدە کەسەی کەکاتی خۆی #مام جەلال# لەشاری بەرلین بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵیاندا کۆبۆتەوه.