🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
👫 حەسەن ئەمینی | Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️
حەسەن ئەمینی
👫 Elämäkerta

کوڕی مەلا عبیداللە ئەمینی ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی قشڵاخی ئەفغانانی سەقز لە دایک بوو.
حەسەن ئەمینی لە رشتەی زانستی ئایینی لە نێوان ساڵەکانی 1339 تا 1348ی هەتاوی خوێندوویەتی و جگە لە ئیجازەی مەلایەتی و دەرس گوتنەوە کە لە دەستی دوایین مامۆستای خۆی واتە مەرحوومی حاجی مامۆستا مەلا رەحمان تاهیری وەریگرتوه، ئیجازەێکی بە هەمان ناونیشان بە ئیمزای مامۆستایانی فێقهی شافێعی لە زانکۆی (معقول و منقول)ی ئەو کات لە مامۆستا حاجی سەید موحەممەد شێخ الاسلام و حاجی مەلا خالید موفتی و مەرحوومی عەلامە کاک ئەحمەد موفتی زادە وەرگرتووه.
لە نێوان ساڵەکانی 1349 تا 1355ی هەتاوی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان بە نێوی (تبت) ئەرکی ئیمامەت و پێشنوێژی و گوتنەوەی وانەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی لە ئەستۆ بووە و هاوکات لە رێگەی کشتوکاڵ و بەخێو کردنی مەڕوماڵات ژیانی خۆی و بنەماڵەی بەڕێوە بردووه.
لە وەرزی پاییزی ساڵی 1355ی هەتاوی لە سەر داوای فەرمی عەلامە کاک ئەحمەد موفتی زادە بەرپرسایەتی و ئیش و کاری خۆی لەم گوندە بە جێ دەهێڵێت و لە شاری سنە نیشتەجێ دەبێت و هەر لەم ساڵەدا کاک ئەحمەد موفتی زادە بە حاکم شەرعی کوردستان هەڵدەبژێردرێت کە هەر ئەو کات کاک حەسەن ئەمینی وەکوو بەرپرسی دەفتەری مەحکەمەی شەرع لە لایەن کاک ئەحمەدەوە دیاری دەکرێت.
پاش ئەوەی کە ساڵی 1356 مەدرەسەی قورئان لە مەریوان و پاشان لە سنە دامەزرا کاک حەسەن لە رۆژی یەکەمەوە وەکوو مامۆستا دەست بە وانە گوتنەوە لەم مەدرەسانەدا دەکات. ئەو کات شۆڕشی خەڵک بە دژی رژیمی گەندەڵی پاشایەتی گەیشتبوە لووتکە و بە تایبەت لە شارە گەورەکان خۆپیشاندان و رێپێوانی ئاشکرا بەڕێوە دەچوو کە کاک ئەحمەد موفتی زادە رێبەری شۆڕشی لە هەندێک ناوچە لە ئەستۆ بوو و ئەو کات زۆربەی خۆپیشاندانەکان بە دەست پێشخەری و ئامادەکاری مەدرەسەی قورئان لە شاری سنە بەڕێوە دەچوو.
حەسەن ئەمینی لە هەموو خۆپیشاندان و رووداوەکانی ئەو کاتدا لە ژێر رێنوێنیەکانی کاک ئەحمەد موفتی زادە حوزووری بەرچاوی بوو و بەڕێوە بردنی مەحکەمەی شەرع و هەندێک لە کلاسەکان، کاروباری بەڕێوە بردنی مەدرەسەی قورئان و سەفەر کردن بۆ زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بە مەبەستی ئاگادار کردنەوە و رێکخستنی خەڵکی ئەو ناوچانە لە دەوری مەدرەسەی قورئان و شۆرشی جەماوەریی خەڵکی ئێران لە ئەستۆی ناوبراودا بوو.
ساڵی 1358ی هەتاوی و لە کاتی ئاڵۆزیەکانی ئەو کاتی کوردستاندا بە مەبەستی بەرگرتن لە خوێنڕێژی کاک ئەحمەد موفتیزادە بە بڕیارێکی ئەرێنی و گونجاو شاری سنەی بەجێهێشت و بەرەو کرماشان هیجرەتی کرد. حەسەن ئەو کات لە سەفەری حەجدا بوو و پاش گەڕانەوە ئەویش بەرەو کرماشان وەڕێکەوت و لەو شارە نیشتەجێ بوو.
ساڵێک پاش ئەم رووداوە بە مەبەستی بەڕێوە بردنی کاروباری فێقهی و شەرعی موسوڵمانانی کوردستان کە کاک ئەحمەد تا ئەو کات خۆی بەڕێوەی دەبرد بەڵام بە هۆی کۆچ کردنی لە کوردستان ئەم ئەرکەی بە کاک حەسەن سپارد و بە حوکمێکی فەرمی کاک حەسەن ئەمینی وەکوو حاکم شەرعی کوردستان دیاری کرد کە لەو ساڵەوە تا ئێستا هەزاران بنەماڵە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێران تەنانەت عێراقیش لە بواری مەسائیلی فقهی و شەرعی سەردانی کاک حەسەن دەکەن.
ساڵی 1369ی هەتاوی کاتێک کاک ئەحمەد هەستی بەوە کرد کە ئەم ئەرکە بۆ کاک حەسەن هەندێک قورسه، بە مەبەستی کارئاسانی و یارمەتیدانی ناوبراو هەیئەتێکی 4 کەسی بە نێوی (هیأت افتا و قضا) دیاری کرد کە حەسەن بۆخۆیشی یەکێک لە ئەندامەکانی ئەم هەیئەتە بوو. ساڵی 1361 و پاش دەستبەسەر کردنی کاک ئەحمەد موفتیزادە و هاوڕێیانی، کاک حەسەن ئەمینیش گیراو و لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی کوردستانەوە بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا کە پاش 3 ساڵ و 4 مانگ بەند بوون لە زیندان ئازاد کرا.
یەکێکی دیکە لە چالاکییەکانی کاک حەسەن وانە گوتنەوەیه. وانە گوتنەوەی تەفسیری قورئان، حەدیسی پێغەمبەر، زانستە ئاینییەکان و مەعارفی ئیسلامی.

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەقز

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 👫 Elämäkerta
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 Ihmiset tyyppi: 📿 Uskonnollinen
👥 Kansakunta: ☀️ Kurdi
🏙 Kaupungit: ⚪ Saqiz
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
🗺 Maa - Alue: ➡️
⚤ Sukupuoli: 👨 Mies

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
82%
✔️
Lisääjä (Hawrê Baxewan) on Sep 9 2009 3:49PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (System Administrator) on: Mar 26 2013 8:18PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 4,389 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,146
Kuvat 61,420
Kirjat 11,554
Liittyvät tiedostot 48,300
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,849
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,125 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574