پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,041
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,263
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
محەمەد ناهید
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەد ناهید

محەمەد ناهید
ساڵی 1318 هەتاوی هاتوومەدونیا باوکم لەبنەماڵەی ناهید لەهۆزی گەورەی فەیزوڵابەگین و خاڵۆانی باوکم له بنەماڵەی بەناوبانگی ئەردەڵانەکانی ناوچەی سنە و خاڵۆانیشم له تایفەی بێتەر‌‌ەفەکانی سنەن. ساڵی1340ی هەتاوی زانستگای نیزامیم له تاران تەواوکرد هاتمه ڕێزی ئەرتەش و لەتاران مامەوه و بەهۆی خزمایەتی و دۆستایەتی که لەگەڵ دوکتۆر هاشمی شیرازیدا هەمبوو، هاتوچۆی ماڵیانمدەکرد و هەرلەوێ زۆرجار بەخزمەت ژێنڕاڵ ئێحسان نووریپاشا(هەڵۆی ئارارات) دەگەیشتم که بەزانایی و ڕاوێژی شیرینی خۆی، درگای دونیایەکی نوێی بۆ ئاواڵەکردم، هەتا ڕۆژێک فسۆسێکی کوردی هاوشاریم بەمچاوپێکەوتنانەی زانی و بوو به هۆی هەڵداشتنم له تارانەوه بۆ شاری خۆی و پاش پێنج ساڵ گەڕامەوه تاران.
خزمایەتیێکی دوورم لەگەڵ مامۆستا موحەممەدی قازی نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگ هەبوو، پاش دیدارێک بەهۆی زانینی گۆرانی و تارژەندنەوه ئەو هەلەم بۆ ڕەخسا کە زۆر بەساناهی ڕێگەم بکەوێته کۆڕ و مەجلیسی شەوانەی ئەدیب و شاعیر و نووسەر و هونەروەرانی به توانای ئەو کاته که لەگەڵ مامۆستا قازی و دوکتۆر شیرازیدا دەورە میوانیان هەبوو، وەک: بەڕێزان و مامۆستایان (جەلیل و موحسین) جافرزاده و ناسر مستەوفی و ناسرموحسنی و زیایی و عەلی سەیفی قازی و (سەیفوڵا و نەسروڵا) تاهیری و زۆر له شاعیران و نووسەرانی فارس زمان….و سێ ساڵ لەکۆڕی شەوانەیاندا بەشداریم کرد که باندۆرێکی گرینگی لەسەر ژیانم دانا، ئەوەیش منەتباری مۆسیقام دەنا ئەفسەرێکی لاو لەکوێ و کۆڕی وەها لەکوێ؟ بۆجاری دووهەم بەڕاپۆرتی هەر ئەو سیخوڕه سەبارەت بەکۆڕی شەوانەمان، هەمدیسان هەڵیانداشتمەوه بۆ شاری خۆی و له تاران دووریان خستمەوه، و هەتا دوو ساڵ پاش سەرکەوتنی شۆڕِشی گەلانی ئێران لە پارێزگای ئازربایجان مامەوە،ساڵی1358 پلەی سەرگوردیم وەرگرت و بووم بە بەرپرسی تەداروکاتی مەراغه و بناو و بریکاری تەداروکاتی ئەرتەش بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکانی فابریکای قەندی میاندواو بەسەر هەموو فرۆشگاکانی تەداروکاتی ئێراندا، لەو سەروبەندەدا تەداروکاتی مەهاباد تاڵانکرا و سەرهەنگ (ف) دۆستی لەمێژینەم، ببوو به بەرپرسی گشتیی تەداروکاتی ئێران و به تەلەفون پێی ڕاگەیاندم که بچم بۆ مەهاباد و فرۆشگای تەداروکاتی مەهاباد دامەرزێنمەوه که لەبواری بەرژەوەندی کادێری عەسکەری و بنەماڵەی کارکەنارەکان و تەنانەت له بواری بەرژەوەندی ئابووری شارەکەدابوو. سەربەستیێکی تەواوی پێدام که لەگەڵ هەرکەس و هەر بەرپرسێک لە حیزبەکاندا که به پێویستم زانی دانیشم و گفتوگۆ بکەم. لە پایزی ساڵی 1358دا چوومه مەهاباد و لەگەڵ دۆستێکمدا چووم بۆ ماڵی شێخ عێزەدین حوسەینی، خەبەریان پێدا بوو که ئەفسەرێکی ئێرانی هاتووه و کوردیشه، لەهەمان کاتدا کەسانێکی زۆر له ڕۆژنامەوانان وهەواڵنێرانی ژن وپیاوی ئێرانی و بیانی میوانی بوون، بۆ ماوەیێک بەجێی هێشتبوون، گۆچان بەدەست و به شەلین و دەنگی نووساوەوه پێشوازی لێکردم و بەئەوپەڕی ڕێز و حورمەتەوه ڕەسمی مێوانداری بەجێ هێنا و له پەنای خۆی داینام، پاش چاک وچۆنی و تەعارفات عەرزمکرد فرۆشگاتان تاڵانکردووه و ئێستایش من لەلایەن ئەرتەشی جمهووریی ئیسلامی ئێرانەوه هاتووم دایمەزرێنمەوه، ڕای ئێوه چیه؟ وەڵامی داویەوه که من نازانم، ڕەحمان دەزانێ (مەبەستی دوکتۆر ڕەحمانی قاسملوو بوو) ئادرێس و شوێنی دوکتۆرم لێپرسی فەرمووی من نازانم خۆت دەبێ پەیدای بکەی. چەند ڕۆژ له مەهاباد سەرگەردانی پەیداکردنی شوێنی دوکتۆر قاسملوو بووم، هەتا له تەنگی ئێوارەیێکدا نەناسراوێک دەستی هەڵێنا و بەر سەیارەکەی گرتم و گوتی مەگەر لەماڵی کاک محەمەدی ماملێ بانگهێشت نەکراوی؟ گوتم بەڵێ چەند ڕۆژێکه پیان گوتووم و بیرمکردەوه بۆی هەیه کاک محەمەد بزانێ و ڕێنموونیم بکا، ئەوەبوو دەموودەست ڕووم‌کرده ماڵی بەڕێز ماملێ، لە دەرکی ماڵیان قەرەباڵغێکی سەیربوو سەیارەی جۆراوجۆر، پێشمەرگه بە ڕواڵەتی جیاواز و چەکی جۆربەجۆرەوه له هاتوچۆدابوون (پاشان بۆم دەرکەوت هەرکام سەر به حیزبێکی جیاواز بوون). لەوەدا نەناسراوێک هاته پێشەوه و ناوی‌هێنام و باسکی گرتم و بردمیه قاتی سەرەوه، له دوو یان سێ ژوور تێپەڕبووین و له سووچێکی لای سەرووەوه داینام، لەگەڵ چەند کەسی ئاشنا چاکوچۆنیم کرد بەڵام هەر ئەوکەسه تێگەیشت که من کەسی پاڵدەستم نەناسیوه، هات و چپاندی به گوێمدا: (ئەوەی پەنا دەستت هەر ئەو کەسەیه که لیدەگەری، پرسیم قوربان بمبووره لەکوێ بەخزمەتتان گەیشتووم؟ فەرموویان: (بە من دەڵین قاسملوو).گوتم: لەزیارەتتان خۆشحاڵم چەند ڕۆژه حەولدەدەم بەخزمەتتانبگەم، فەرموویان: بەلێ خەبەرم هەیه. کاتێ دووبەدوو لەژوورێکدا دانیشتین دەستمکرد به شرۆڤەکردنی ڕاسپاردەکه: (بەڵێ ئێستا که فرۆشگاتان تاڵان‌کردووه…) دەستێکی هێنایه پێشەوه و فەرموویان فەرمایشتەکەت لەبیر نەچێ بەڵام ئێمه تاڵانمان نەکردووه و بۆ سەلماندنیشی بەڵگەمان هەیه پاشان دەیخەمەڕوو، ئەیتر تۆمەتبارکردن شیاو نەبوو، منیش بەم جۆره ڕەستەکەم گۆڕی: (فرۆشگای تەداروکات تاڵانکراوه و منیش لەلایەن ئەرتەشەوه هاتووم دایمەزرێنمەوه، ڕای ئێوه چیه؟)زەردەیکی کەوته سەرلێو زانیم سەبارەت بەگۆڕینی ڕەستەکەیه و وەها هەستیکردووه گۆڕینی ڕەستەکه بەواتای پەژراندنی مەبەستەکەیشه، لەوەڵامدا فەرموویان ئێمەیش زۆرمان پێخۆشه و هەرکارێکیشتان هەبێ درێغیمان نیه و دەزانین بۆ گەشەکردنی ئابووری ناوچەکەیش باندۆرێکی زۆر باشی هەیه، بەڵام ئێمەیش قسه و ڕاسپاردەمان هەیه چاوەڕوانین وەک ئەفسەرێکی دەروەست، به ئەرتەشی جمهووری ئیسلامی ئێرانی ڕابگەینی. ئەویش ئەوەیه : پاش چەند کاتژمێر که خەڵک فرۆشگایان تاڵانکردبوو دوو ترێلی برنج که لە تارانەوه بۆ فرۆشگای مەهاباد بەڕێکرابوون گەیشتبوونه مەهاباد و شۆفیڕەکان بێخەبەر لەهەموو ڕووداوێک لە بەر دەرکی فرۆشگا ترێلیەکانیان ڕاگرتبوو، منیش که ئاگادارکرام دەستوورمدا دوو پێشمەرگه لەپاڵدەستی شۆفیڕەکاندا سواری ترێلیەکان بن و بۆ ئەوەی خەڵک تاڵانیان نەکەن له شەقامەکاندا بیانگێڕن هەتا کارگەر پەیدا دەکەن، پاش بەتاڵکردنی ترێلیەکان و هەمارکردنی44 تۆن برنج بارنامەکان مۆر و واژۆکران و درانەوه دەست شۆفیڕەکان و بەڕێکرانەوه بۆ تاران و تا ئێستایش چاودێریمان لەو برنجه کردووه، ئەگەر ئێمه تاڵانکەر بووایتین خۆ ئەو برنجه زۆر زیاتربوو لە کاڵای تاڵانکراو، ئەوەیش کلیلی هەماری44تۆن برنج پێشکەش بە تۆ که نوێنەری دامەزراندنەوەی فرۆشگای مەهابادی و خۆشحاڵین به پیرۆزیەوه ئەرکی ڕاسپاردەیەکەت جێبەجێ بکەی و هیوادارین (حوسنی نەزەری) ئێمەیش ئەو جۆره که هەیه ڕابگەینی، بەڵێنم ‌پێدا و بە دەستدانەوه (تەوقه)یک خاتیمەمان به گفتوگۆی سەرکەوتووانەی هەردوو لایەن هێنا و گەڕاینەوه ناو کۆڕی میوانەکان کە زۆربەیان بۆمن نەناسراو بوون و کاک ڕەشید فەیزنیژاد بە کەمان و گۆرانی کۆڕەکەی ڕازاندبووەوه، تارەکەی منیش وەکوو هەمیشه لەناو سەیارەکەمدابوو هاتەگۆڕی و مەجلس گۆردڕا و بوو به کۆڕی مۆسیقا و لەبیرمه گۆرانیکم گوت بەناوی (سێوێ) و زۆرم پێسەیربوو که دوکتۆر داخوازی دووپاتکردنەوەی هەرئەو گۆرانیەی لێکردم و پاشان بۆیان گێڕامەوه لەچەند شوێن گوتبووی هەرکات ئەو گۆرانیه دەبیسم لەوانەیه خۆم لە پەنجەرەوه هەڵدێرم، پاش چەندین ساڵ بۆم دەرکەوت هۆی ئەو خۆهەڵداشتنه شێعری گۆرانیەکە بووه نەک دەنگی گۆرانیبێژ و من به هەڵکەوت ئەوگۆرانیەم گوت و بوو به سەرسووڕمانی چەندین ساڵەی خۆیشم. شەو ڕاشکابووکه بۆ نووستن وەدەر کەوتم و سبەینێ زوو کادێرەکانی تەداروکاتم کۆکردەوه و بەرپرس و جێگر و حیسابدار و هەماردار و فیش‌ نووسەکان و فرۆشیارەکانم دیاریکرد و به تەلەفون لەگەڵ تەداروکاتی مەراغەدا پێوەندیم گرت و دەستوورم به جێگرەکەمدا جگه لەبرنج، کاڵا وکەلوپەلی پێویست بۆ فرۆشتنی مانگێک بەلەز له تەداروکاتی مەراغەوه بنێرێ بۆ مەهاباد و به فابریکای قەندی میاندواویش دەستووربدا دەسبەجێ دوو ترێلی قەند و شەکر بۆ مەهاباد بەڕێبکەن. لەئاکامدا بەهیمەت وکارامەی و دڵسۆزی کادێرەکانی هاوکارم پاش دوو ڕۆژ جەماوەری کڕیار لەکاتژمێری هەشتی بەیانیدا له فرۆشگای مەهاباد بەڕیز ڕاوەستابوون بۆکڕینی کەلوپەلی پێویست، لەکاتژمێری نۆدا به تەلەفون به سەرهەنگ(ف) م ڕاگەیاند که فرۆشگا کاتژمێرێکه دەستیکردووه بەفرۆش، پیوابوو سەرم لەشتێک کەوتووه و مێشکم شڵەقاوه یان وڕاوە دەکەم بەتایبەت کاتێک لە وەرگرتنەوەی44 تۆن برنج ئاگاداربوو سەری سووڕما، پاشان منیش‌ گوزارشتێکی چەند لاپەڕەیم لەهەموو بابەتێکەوه نووسی و بەگوێرەی بەڵێنێ که به دوکتۆر قاسملووم دابوو بەڕێمکرد بۆ ڕێخراوەی باڵادەست له تاران، پاش ماوەیک سەرهەنگ(ف) که ئاکامی کارەکەی منی بەدڵبوو به تەلەیفون پیڕاگەیاندم هەموو بەرپرسایەتیەکانم به کەسانێکی دیاریکراو بسپێرم و خۆم تەنیا فرۆشگای مەهاباد بەڕێوه بەرم که کارێکی زۆر ئاسان بوو بەڵام جارێک تاڵانکرابوو لەو بارودۆخەدا ئەگەری ئەوەیش هەرمابوو که جارێکی دیکەش تاڵان بکرێتەوه وئەگەر شتی وەها ڕووی بدایت بۆی هەبوو ببمه بەر سووچی هەندێ نەیاران و ئەوەیش له تاقەتی مندا نەبوو، ئەوەبوو لێبڕام کارکەنار بم….
ئێستا پاش 35ساڵ کارکەناری لەخەرمانی بەرباگەڕی تەمەنم 77 عەیاره پێوراوه وهێندەی نەماوه شیاوی ئەوەبێ هووشەی بۆبکەم یان له ڕاستی لابدەم خەریکی نووسینی بەسەرهاتی پڕله کەندوکۆسپی خۆمم، 42ساڵی تەمەنم تەرخانکرد بۆ نووسینی وشەدانێ که وشەکانی لەبیرچووی فەرهەنگی هەنبانەبۆرینەی مامۆستا هەژاری مەزنی گرتووەته بەرخۆ و ئێستا 1435 لاپەڕەیه و له چوار ڕەنگ و له دوو بەرگدا ئامادەی چاپه.بەڵام پاش چاپ بوونی وشەدانی یەک بەرگی ناهید له726 لاپەڕەدا،کەسێ له گۆڤاری مەهاباد دا نووسیبووی که‎گوایه فەرهەنگی ناهید هەر فەرهەنگۆکەکەی ئەوبەڕێزەیه، (ئەگەر هەر بەو سایزه چاپ بکرایت دەوروبەری 250 لاپەڕه دەبوو). ئەگەری ئەوه هەبوو خۆهەڵکێشان و خۆنواندنێک بێت، لە لایکی دیکەوه ڕادەی تێگەیشتنی جەماوەری ڕۆشنبیرم زۆر لەوه پێ‌زیاتره که من شتێکی وەها ڕوونیان بۆ شی بکەمەوه، ئەوە بوو هێند پێم بێبایەخ بوو کە ‌به شیاوی وەڵامدانەوەم نەزانی، هەتا چەند مانگ لەمەوپێش ڕەنگه لەتاو سزای یاسا هانای بردەبەر هەندێ لەدۆستان و ناچارما له ژمارەی 166ی هەرئەو گۆڤارەدا داوای لێبووردن بکا و منیش لی خۆش بووم و دۆسیەی شکایەتەکەم له دادگا ڕاگرت، لەژیانمدا حەزم به ئەزیەت و ئازاری کەس نەکردووه و تەنانەت لەسەر ئەو بڕوایەم که سەرکەوتنم له ئیشی عەسکەریشدا هەر ئەو هەستی دڵسۆزیە بووه که سەبارەت به هاوکارەکانی ژێر بەرپرسایەتیم هەمبووه و هەرگیز کادێرێکی تاوانباری ژێر دەستم نەسپاردووه به مەقامی باڵادەستم بۆ سزاکردنی، خۆم بەگوێرەی تاوانەکەی سزامکردووه و پاش ماوەیکیش دڵنەوایم کردووه، لەوڕا ئێستایش زۆربەیان خۆشەویستی خۆیان دەنوێنن و پێوەندی و دۆستایەتیان نەپساندووه وچەشنی زۆربەی شاگرده بەوەفا و ئەمەکناسەکانی شێوەکاری و مۆسیقام ئەگەرچی ئەوڕۆ زۆربەیان ئوستادی منن فەرامۆشیان نەکردووم.بەداخەوه دوای ماوەیک خەبەرم پێ‌گەیشت هەرئەوکەسه لەشوێنێ گوتبووی گوایا لەبەر خاتری دڵی من داوای لێبوردن و بەخششی کردووه بەقەولی فارسەکان (عاقڵان دەزانن) و هیوادارم خەبەرەکه هەڵه بووبێ و لەوه زیاترخۆی لەبەرچاوی جەماوەر نەخستبێ.هێشتا جەوهەری داوای لێبووردنی ئەو کەسه وشک نەببووەوه که بەڕێزێکیتر بیرەوەریەکانی مامەم (عەبدوڵاخانی ناهیدی) وەرگێڕابووە سەرزمانی کوردی و لەوێدا فەرموو بووی ڕەنگه ئەو فەرهەنگه مامەی نووسیبێتی، ئەگەر وەهابووایه زیاتر جی شانازیم دەبوو بەڵام هەروا که خۆی هیمای پێکردووه، مامم فەرهەنگەکەی خۆی له دووساڵدا نووسیوە، هەمیسان(وشەی فەرهەنگی هەنبانەبۆرینه + وشەدانی ناهید) سەرجەم زیاتر له سه‎د هەزار وشەیه و لە ماوەی دوو ساڵدا نانووسرێ و نووسینی تەنیا ئەو وشەدانەی من که 1435 لاپەڕەیه 42ساڵی خایاندووه، لەمەودوایش نازانم چەند خاوەنی تری بۆ پەیدا دەبی که دژ بە قسەکانی هەردووکیان ڕادەوەستن و به ‌نووسراوەی خۆیان یان کەسانێکی دیکەی دەزانن، لەبەرئەوه بایەخ بەوقسانه نادەم، واباشتره ئەوکەسانه کێشەی خۆیان لەگەڵ خۆیاندا ببڕنەوه که کامیان ڕاستتر ناکەن هەتاوەکوو وەڵام دانەوە بەم کارەساته ئاسانتر ببێتەوه. جیی خۆیەتی بڕوانینه وشەی ماسی جەنگی هەرلەم نامیلکەیەدا. هیوادارم له نووسینی بەسەرهاتی خۆمدا ڕوونی بکەمەوه که ئەم بەزم و ڕەزمه (که تەشبیهاتی نەبێ دەمخاتەوه یادی شانۆی بیبی جان خانم) کەچۆناو چۆن دەگەڕا ؟..
سپاس بۆخودا له ئاست دۆستایەتیدا مووم نەپساند و بەرهەڵستیم لەئاست خۆبەزلزانانی نەگونجاودا هەڵویستێکی تاڵتر لەچاوەڕوانی بوو، شانازی بەوەدەکەم که بۆ بڕینی داهات و نانی کەس هەرگیز کەڵکم له دەسەڵاتی شۆلیم و‌ەرنەگرت‌ و بەدرێژای تەمەنم فسۆسیم بۆ هیچکەس و هیچ ڕێخراوێک نەکرد، حەوجێم نەبردەبەرکەس، بەمەعاشی کارکەناری(خانەنشینی)ی سێ یەک کەمکراوەکەمەوه سازام و کەمایەسییەکانی پێداویستی ژیانم به نیگارگەری و دروستکردنی کەرەستەی مۆسیقا و ئەکتەری سینما و پاچڤەکردن و نووسینی کتێب دابین‎کرد و هەرگیز کاری مۆسیقا و گۆرانیبێژی و ئاهەنگسازیم نەخستە بەر باندۆری داخواز و فرمان و پاره و شتی‌تر، هەرچیکم‌ لەوبوارەداکرد بۆ دڵی خۆم و کۆڕی دۆستانم بوو. کاری پڕکردنەوەی شریت و کاری مۆسیقایشم له ڕادیو و تەلەویزیۆندا هەر لەسەر ئه و حیسابە دانا که بەگشتی بۆ جەماوەری کوردی خۆشەویست دەبێ.
هونەرمەدی گۆرانیبێژ و موزیسیەن محەمەد ناهید ئێستا لە شاری سنە نیشتەجێیە و خاوەنی پێنج منداڵە (2 کوڕ و 3 کچ) و ژیانی ئاسایی خۆی لە نێو خاوخێزانی گەرم وگوڕی فەرهەنگی و هونەری دا تێدەپەڕێنێ.
ئەم بابەتە 7,030 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | رۆژی کورد
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 11-11-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,030 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 09-09-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,041
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,263
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!