📊 بابەت 374,075 | وێنە 58,948 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,367 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,575
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
👫 حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ


فایلی پەیوەندیدار 📂
کوڕی میرزا شوکروڵڵا و کافیە خانم ساڵی 1317ی هەتاوی لە شاری سەقز لە دایک دەبێ، بنەماڵەکەیان لە چوار برا و خوشکێک پێک دێن کە براکانی عەلی، حەسەن و مەسعود هەرسێکیان کۆچی دواییان کردووە و تەنیا کاک حوسێن "زێ زێ" و کوبرا خانمی خوشکی ماونەتەوە و ئێستاش لە شاری سەقز دەژین.
هونەرمەند زێ زێ ساڵەکانی 29 1328 لە سەقز شاگرد قاوەچی دەبێ، و ئەوکات کاک عەلی برای کاری هونەری دەکرد و کاتێک دیتی زێ زێ دەنگی خۆشە و زەربی چاکیش لێدەدا، هانی دا هەتا بچێتە ناو کاری هونەریەوه. کاک حوسەین سەرەتا لە گەڵ هونەرمەند عەزیز نەجەفی کە خەڵکی سایین قەڵا بوو دەستی کرد بە گۆرانی وتن. کاک عەزیز باڵابان کە سوڕنای لێدەدا و کاک حوسێن والیدی نەی ژەن و کاکە مینەی سووزەنی (مینەی حەسەن قەرەچ) و کاک ئەحمەدی ساڵحی و کاک عەلی شۆخ کەمان ئەندامانی دیکەی گرووپەکە بوون.
بە هاتنی زێ زێ بۆ نێو ئەو کۆڕە گرووپێکی باش دامەزرا کە دواتر بە "برایانی زێ زێ" لە ناو خەڵکدا ناوبانگیان دەرکرد. زێ زێ لە تەمەنێکی کورت وکەمی 15 ساڵاندا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە کە پێنج کچ و کوڕێک بەرهەمی ئەم ژیانەیه. لە پرسی ئەوەیدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! هەموو جارێ کاک حسەین لە وڵامدا بە بزەوە ئەوە دەڵێ: کە بە منداڵی زوانم گرتووه، وتوومە زازا، زازی، زێ زێ، ئەوە بوو کە زێ زێ یان بڕی بەسەرمدا و لە دوایشدا وەک نازناوێکی هونەری لێهات بۆمان.
ئەم هونەرمەندە ناسراوەی کوردستان، گەلێ گۆرانی لە سەردەمی خۆیدا تۆمار کەردوه، هەرچەند زۆربەی ئەم بەرهەمانە بە ئامێری سەرەتایی وەک زەرب و جووزەلەیه، بەڵام بەرهەمەکان گەلێک بە پیت و بەرەکەتن و دەیان گۆرانی بەناوبانگ وەک: شەمامەوخاڵخاڵ، سۆیبە باڵابەرز، ئای بۆ هەلامە و هەندێ گۆرانی دیکەی فولکلۆری بە تایبەت فولکلۆڕی ناوچەی سەقز لە لایەن ناوبراوەوە تۆمار و لە فەوتان رزگار کراون.
زێ زێ، هەتا ئێستا سەرجەم 64 گۆرانی بۆ رادیۆی سنە و ورمێ تۆمار کردووە و لە دەورەی شادا بۆ کەناڵی سێی تلویزیۆنی ئێران کە ئەودەم تەنیا سەعاتێ لە شەودا بە کوردی بەرنامەی بووە گۆرانی زۆری وتووە کە رەنگ بێ لە ئەرشیڤدا مابێتەوە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەقز

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🎤 گۆرانیبێژ
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 9 2009 11:32AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 25 2013 8:48AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 9,092 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Sep 9 2009 11:32AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,655 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574