شنۆ یەکێکە لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەکەوێتە 75 کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی ورمێ (اورمیە)، ئاو و هەوایەکی سازگاری کویستانی هەیە و لەگەڵ باشووری کوردستان و باکووری کوردستان (عیراق و تورکیا) مەرزی هاوبەشی هەیە، پیشەی دانیشتوانی ئەم شارە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە و جاجم و بەرماڵی نوێژ و فەرش و بەڕە لە بەرهەمە دەستی یەکانی ئەم شارەیە.
ئەم شارە خاوەنی سروشتێکی جوانە و لەدەوروبەری چەند دارستانێکی چر هەیە، جگە لەبوونی چەندین ئاسەواری مێژوویی.
شاری شنۆ شارێکی تەواو کوردنشینە و ئاینی ئیسلام و مەزهەبی سوننە پەیرەو دەکەن، بەڵام سەرچاوە مێژووی یەکان باس لەوە دەکەن کە لە ڕابردوو پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی و ئاینی دیکەشی لێ بوون.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,505