لە ساڵی 1978 لە شاری #سەقز# لە دایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەشی شێوەکارییە. ئەمساڵ کتێبێکی بە ناوی ایا جهان برای من است واتە ئایا جیهان بۆ منە نووسیوە و چاپ و بڵاوی کردەوە.
ئەم شێوەکارە لە ماوەی ساڵانی کار و چالاکی هونەری خۆیدا لە بوارەکانی هێڵکاری و شێوەکاری، کێشانەوەی وێنە، شیعر، وتارنووسین، چیرۆک، ڕەخنە، شانۆنامەنووسی و هونەری شانۆ چەندین بەرهەمی پێشکەش کردووە.