ئەم بینایە دەکەوێتە باکووری بازاری سەرداپۆشراوی سنە، بەگوێرەی بەڵگە مێژوویەکان لە ساڵی 1220 (هـ، ق) هیجری، قەمەری، دروست کراوە بە دەستووری امان اللە خانی ئەردەڵان، کە ئەودەم حاکمی شاری سنە بووە، ساڵی 1296 (هـ، ق) لەلایەن ئەمین التجار نۆژەن کراوەتەوە.
ئەم حەمامە پێکهاتووە لە کڵاوڕۆژنە و سربینە و گەرم خانە و خەزینە، کە بە کەرەستەی اهک (گەچ) کاشی کاری و سنگ فەرشکردنی مەڕمەڕ داپۆشراوە. هەروەها بە ژمارەی (2603)تۆمار کراوە بە شوێنێکی مێژوویی.