لەخێزانێکی هەژار و کرێکاری ئاوبارەی #هەولێر# لەدایکبووە، لەکۆتایی ساڵەکانی خوێندنیدا لە دارالمعلمین-ی هەولێر لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیرکرا، ئەوکاتە تەمەنی 18 ساڵ بوو و لێپرسراوی دووەمی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو لەهەولێر.
لەڕۆژی #11-05-1977# کەوتە داوی دائیرەی ئەمنی هەولێر و دەستگیرکرا، لەئەمنی هەولێر و هەیئەی خاسە ئەشکەنجە و ئازاری زۆردرا. پاشان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێبازەکانی لە شاری موسڵ لە #22-09-1977# لەسێدارەدرا.