محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری
سلێمانیسلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی
لە غوربەتالە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-201922-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە. سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ دواڕۆژ پشتڕاستکردەوەو وتی: براکەی محەمەد عومەر وتوویەتی کاتێک چوومەتە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوه و گیانی لەدەستداوە.
[1]