حەسەن شافێعی
سەرەتای ساڵی 1955ی زایینی لە دایک بووه، هەتا پۆلی دووهەمی ناوەندی لە شاری بانە بووە و پاشان بە هۆی نەخۆشینی باوکییەوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سەقز و کۆتایی خوێندنی لە شارەکانی سەقز و بیجاڕ بووە.
لە ساڵی 1974 لە سەقز خۆی و خێزانەکەیشی بوونەتە مامۆستای قوتابخانە و خوێندنگاکانی ئەم شارە و ناوبراو دەستپێکی مامۆستایەتی لە فێرگەی سەرەتایی(مێهر) بووە و ئێستاش دانیشتووی شاری ئوتاوا لە وڵاتی کانادایە و لەو وڵاتە گیرساوەتەوه.
حەسەن شافێعی هەر لە هەڕەتی لاوییەوە هۆگری ئەدەبیات بە تایبەت ئەدەبیاتی گەلی خۆی دەبێت و هەتا ئێستا گەلێ بەرهەمی بە نرخی پێشکەش بە بزاڤی ئەدەبی و رۆشبیری کوردی کردوه.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!