ناوی ڕۆمانێکی بەختیار عەلیە. پاش بڵاو کردنی ئەم ڕۆمانە کە دووهەمین ڕۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ڕۆمانە پێک هاتووە لە 22 بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم 255 لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواهەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم ڕۆمانە لە ماوەی 10 مانگ دا لە مانگی 1 تا مانگی 10 ی سالی 1997ەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی ڕەهەند، سالی 1998 لە سوێد بڵاوبووەوە. ناوی ڕۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە هەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزهەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناهباران دا دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دوواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن.
عذرا، لقد تم سحب حق نشر هذا الكتاب من قبل الکاتب! دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 34,627 مرة